رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ باشوری كوردستان لە ١٢%یه‌

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ڕایگەیاند، به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ له‌ عێراق رێژه‌ى هه‌ژارى به‌رزه‌ بەجۆرێک لە ئێستادا گەشتووەتە لە ٣١%، ئاماژەى بەوەشکردووە، رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ باشوری كوردستان لە ١٢%یه‌.

عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکردووە، رێژەی هەژاری له‌ عێراق لە ٣١%یه‌ و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ هه‌یه‌.

عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوى له‌باره‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ باشوری كوردستان ئەوەى خستووەتەڕوو، له‌ باشوری كوردستان رێژه‌ى هه‌ژارى لە ١٢%یه و به‌ به‌راورد به‌ پارێزگاكانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق كه‌متره‌.

لەبارەى ئەو پارێزگاى زۆرترین ڕێژەى هەژارى تێدایە وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق باسیلەوەکردووە، شارى کەرکوک زۆرترین ڕێژەى ه١ژارى تێدایە بەجۆرێک گەشتووەتە لە ٤١٪.

جێگەى ئاماژەیە، سەرەڕای ئەوەى عێراق و هەرێمى کوردستان بە سامانى سروشتیى بەتایبەت نەوت و غاز دەوڵەمەندن، بەڵام بەشێکى زۆرى دانیشتوانیان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و بەشێکى دیکەى دانیشتوانى عێراق و هەرێم بەدەست نەبوونى کارەوە گیرۆدەن، کە بەشێکى زۆرى ئەو کەسانەى بێکارن لە چینى گەنجانن و ئەوانەن، کە زانکۆ و پەیمانگاکانیان تەواوکردووە.

ف.ق