سارا ڕەزا: نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە نەورۆزی ڕزگاری
سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کوردستان، لەبارەی نەورۆزی ئەمساڵ وتی: "نەورۆزی ئەمساڵ لە چوارچێوەی پرسی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی بۆ دۆزی کورددایە".
سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کوردستان، لەبارەی نەورۆزی ئەمساڵ وتی: "نەورۆزی ئەمساڵ لە چوارچێوەی پرسی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی بۆ دۆزی کورددایە".
سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، بانگهێشتی هەموو گەلی کرد بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە بناری قەندیل و وتی: " هەموومان پێویستە لە باشوری کوردستان و پارچەکانی تر، بەشداری لە نەورزی قەندیل بکەین، نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازە و لە چوارچێوەی پرسی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری بۆ دۆزی کورددایە و نەورزی ئەمساڵ دەبێتە نەورۆزی ڕزگاری."
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تارا حوسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز، بە هەمان شێوە بانگهێشتی هەمووانی کرد بۆ پیرۆزردنی نەورۆز لە بناری قەندیل و دڵنییای ئامادەکاری تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی دا.
هـ . ب