ساڵیحە ئایدەنیز: ئەم ڕێپێوانە پێشتر گەیشتوە بە ئامانجی خۆی

پەڕلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز ئاماژەی بە بەشداریکردنی گەل لە ڕێپێوانەکان کرد و وتی: "گەل باوەڕی بە ڕێپوانەکە هێناوە، لەبەر ئەوە زوو گەیشت بە ئامنجی خۆی".

ڕێپێوانی مەزنی ئازادی، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی کورد. لە ڕۆژی ١١هەمدا بەردەوامە. ڕپێواران لە هەموو ناوچەیەک بە جۆش و خرۆشەوە لە لایەن گەلەوە پێشوازییان لێدەکرێت. پەڕلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئای دەنیز کە لە قۆڵی وانی ڕێپێوانەکەدا بەشدارە، لەم سەر ڕێپێوانەکە قسەیکرد.

ناونیشانی چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد ئیمراڵیە

ساڵیحە ئاماژەی بەوەکرد، تاقە چارەسەری کێشەی کورد، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کردنەوەی دەرگایی ئیمراڵیە و وتی: "لە ئێستادا لە زۆرینەی ناوچەکانی جیهاندا، فکر و فەلسەفە، یایدۆلۆژییا و ڕوانگەی بەڕێز ئۆجالان بۆ هێنانە ئارایی ئاشتی بە گرنگ دەزانن. بۆیە بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان چالاکی و ڕێپێوان ئەنجام دەدەن. ڕێپێوانی مەزنی ئازادیش لەو چوارچێوەیەدایە. پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە لە ئاستی گەلیشدا زۆر بەرفراوانە. لە هەموو ناوچەکاندا بە جۆش و خرۆشەوە لە لایەن گەلەوە پێشوازیمان لێدەکرێت. لەبەر ئەمەش گەل باوەڕیی تەواوییان بە ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان هەیە، ناونیشانی چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردیش لە ئیمراڵییە".

دەستە و دیاری دەبەخش تا ئێمە بیبەینە ئیمراڵی

ئایدەنیز لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "گەل و منداڵان چەندین دەستەودیارییان دواوە بە ئێمە بۆ ئەوەی بیەگەیەنین بە ئیمراڵی. لەبەر ئەوە ئەم ڕێپێوانە  زوتر گەیشتوە بە ئامانجەکانی. ڕوانگەیی بەڕێز ئۆجالان تاکە چارەسەری کێشە و قەیرانەکانە، هەموان لەو باوەڕەدان جێگرەوەی ئەم سیستە قەیراناوییە، تەنها ڕوناگەکانی بەڕێز ئۆجالانە. ڕۆژئا نمونەیەکی زیندویی ئەمەیە. بۆیە چارەسەری کێشەکان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان و چاوپێکەوتن لەگەڵیدا تاکە چارەسەرە. گەلی ئێمەش باوەڕی بەمەیە. بۆیە ئەم ڕێپێوانە دەگات بە ئامانجی خۆی و کۆمەڵگایی دەبێتەوە".