شاندی نێونەتەوەیی بەڕێکەوتن بۆ گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا

بە مەبەستی ڕووماڵکردنی مەراسیمە مێژوییەکەی گەریلا، شاندێکی نێونەتەوەیی بەڕێکەوتن بۆ گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا.

لەژێر ناوی "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" هێزەکانی گەریلا مەراسیمێک ئەنجام دەدەن.

بۆ ڕووماڵکردنی مەراسیمەکە، کە دوای بانگەوازە ڤیدۆییەکەی ٩ـی تەممووزی ٢٠٢٥ـی ڕێبەر ئاپۆ، شاندێکی نێونەتەوەیی لە ئەورووپاوە گەیشتنە سلێمانی. شاندەکە پاش گەیشتنیان بە شارۆچکەی دووکانی سنووری پارێزگایی سلێمانی، بەڕێکەوتن بەرەو گۆڕەپانی ئەنجامدانی مەراسیمەکەی گەریلا.

هەرەوەها بەسەدان ڕۆژنامەوانی هەرێمی و نێونەتەوەیی بۆ ڕووماڵکردنی مەراسیمەکە، کە بڕیارە لە شاشەیەکەوە نیشان بدرێت، لە پێش هۆتێل ئاشووری شارۆچکەی دووکان کۆبوونەتەوە و لە چاوەڕوانی ڕووماڵکردنی مەراسیمەکەن لە شاشەکەوە.