شاندی ئیمراڵی سەردانی مەزاری مام جەلال تاڵەبانییان کرد
شاندی ئیمراڵی سەردانی مەزارگەی سکرتێری پێشووی یەنەکە جەلال تاڵەبانی (مام جەلال)یان کرد و لەسەر گۆڕەکەی یادییان کردەوە.
شاندی ئیمراڵی سەردانی مەزارگەی سکرتێری پێشووی یەنەکە جەلال تاڵەبانی (مام جەلال)یان کرد و لەسەر گۆڕەکەی یادییان کردەوە.
شاندی ئیمراڵیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) کۆتاییان هێنا بە کۆبوونەوەکانیان کە لە هەولێرەوە دەستییان پێکرد و ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆتای هات.
شاندەکە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی و جێگیری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، سەردانی مەزارگەی مام جەلالیان کرد و تاجە گوڵێنەی ڕێز و وەفایان لەسەر گۆڕەکە دانا.
دواتر ئەندامی شاندەکە پەروین بوڵدان لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا واژۆی کرد و ئەمەی گوت: "هێنانەئارای ئاشتی و ئازادی گەلی کورد کە ئاواتی مام جەلال بوو، خاوەنداریکردنە لە یادەوەرییەکانی. بەڵێن دەدەین ئەم خەونەی مام جەلال لە ئایندەیەکی نزیکدا بەدی بهێنین. سەربڵندین کە دڵسۆزیی بەڕێز ئۆجالان بە مام جەلال و کوڕەکانیمان ڕاگەیاند. بەڕێز و پێزانینەوە یادی مام جەلال دەکەینەوە."