شەهید دەلیل بۆتان لە شەنگال یادیکرایەوە

گەریلای هەپەگە دەلیل بۆتان کە لە هێرشە داگیرکەرییەکاندا شەهید ببوو، لە شەنگال بە مەراسیمێک یادیکرایەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دوێنێ بە راگەیەندراوێک ناسنامەی شەهیدێکی خەڵکی شەنگالی بە ناوی دەلیل بۆتان (خالید نایف) ئاشکرا کردبوو.

لەبەردەم ماڵی گەریلای هەپەگە دەلیل بۆتان کە لە گوندی مەدیبانی شەنگالە خێمە پرسە و سەرەخۆشی دانرا.

بەسەدان کەس لە گەلی ئێزدی و عەرەب سەردانی خێمەکەیان کرد و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکەی کرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزلێنان دەستیپێکرد. هەروەها دوای رێزگرتن مۆم بۆ شەهیدەکە هەڵکرا و وتار پێشکەش کران.

لەسەرەتادا بوکی شەهید دەلیل بۆتان، نایف ئەلتایی قسەی کرد و رایگەیاند، کە ئەو بە شەهیدبوونی کوڕەکەیەوە سەربەرزە و وتی،"سپاسی تەواوی گەلەکەمان دەکەم لە پێکهاتەی عەرەب و ئێزدی کە خاوەندارییان لە شەهیدەکەیان کرد. شەهید دەلیل تەنیا شەهیدی ئێمە نییە، لەپێناو ژیانێکی ئازاد گیانی خۆی بەخت کرد".

هەروەها لەلایەن وتەبێژی دەسزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال حەمدە بەشارەوە شەهادەتنامەی شەهید رادەستی بنەماڵەکەی کرا.

لەسەر ناوی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال حسێن شەنگالی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گوندە عەرەبنشینەکان ئەبو سەقەر و لە فەرماندەکانی یەبەشەی ناوچەکە خەلیل عەرەب قسەیان کرد و بەڵێنی هێنانەدی خەونەکانی شەهیدانیاندا.

لە کۆتاییدا لە بارەی کەسایەتی شەهید بۆتان بەڵگەفیلمێک نمایش کرا.

هـ . ب