شەهید سارا و بشەنگ یادکرانەوە: دەبێت لەسەر ڕێگەیی ئەوان بەردەوام بین

لە کامپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهید سارا و بشەنگ کرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا پەیامی "دەبێت خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین و تۆڵەیان لە دوژمن بکەینەوە" درا.

لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ئەندامی کۆردناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی گەنج و کۆمیتەیی گەنجانی پەکەکە بشەنگ بروسک (ڕۆژدا بیلەن) و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵانی ژنانی گەنج- کۆمەڵانی گەنج سارا هۆگر ڕحا (گولسون سلگر) کە لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبوون، یادکرانەوە.

مەراسیمەکە لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی کامپەکە، بە ئامادەبوونی گەل و چەندین گەنج، بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دەستپیێکرد.

دوای ڕێزلێنانەکە ناسنامەی هەردوو شەهید خوێندرانەوە. دواتر لەسەر ناوی کەسانی ئامادەبوو هاسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی گەلی مەخمور نودەم یامان قسەیکرد و وتی: "کاتێک باسی شەهیدان دەکەین، نازانین چی بڵێین. لەبەر ئەوەی ناو و مانایی شەهید زۆر گەورەیە. هەردوو شەهید لەتەمەنی بەهارەیی خۆیاندا بەشداری ناو بزوتنەوەی شۆڕش بوون. دڵیان بۆ ئازادی لێی دەدا و تێکۆشانێکی بێهاوتایان بەڕێوەبرد. هەڤاڵ بشەنگ لە ئەورپا لە دایک دەبێت، سیستەمی ئەویێ پەسەند ناکات و ڕوودەکاتە چیا ئازادەکانی کوردستان. هەردوو هەڤاڵ گیانی خۆیان لە پێناو شۆڕشدا بەختکرد و بوون بە هاوڕێگەیی سارا و بێریتان. هەموو کاتێک لە ناو شۆڕشدا خەباتیان پێش دەخست. دەبێت وەک گەل خاوەنداری لە تێکۆشانیان بکەین و تۆڵەیان بکەینەوە."

هەروەها ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان حسێن کارا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد دوژمن بەرە و لەناچون دەچێت، ئێستا لە ڕێگەیی خیانەتکاران و هاوکارەکانیانەوە بە کەل و پەلی سوپایی عێراقەوە بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەڕۆن و وتی: "هەردوو شەهید حورمەتی ئێمەن. جێگەیی لەدایکبوونی هەردوو شەهید، کە لێیەوە بەشداری ناو هێڵەکانی گەریلا بوون، ستراتیژین. هەڤاڵیک لە ئەورپاوە و هەڤاڵیکش لە شارێکی تورکیاوە گەیشتن بە زاپ و بۆ ئازادی وڵاتیان تێکۆشانیان کرد. وەک بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانان سڵاویی خۆمان دەنێرین بۆ گەریلا."

دواتر بە وتنەوەی درووشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'شەهید نامرێ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' مەراسیمەکە کۆتاییهات.

هەروەها خێمەی سەرەخۆشی لە کۆمیتەیی بنەماڵەی شەهیدان دانرا و هەتا ئێوارە ئەنجومەن، ڕێکخرا و گەلی کەمپەکە بۆ سەرەخۆشی سەردانی دەکەن.