شەهید ڤیان سۆران لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
شەهید ڤیان بە مەراسیمێک لەسەر گۆڕەکەی لە شاری سلێمانی یادکرایەوە.
شەهید ڤیان بە مەراسیمێک لەسەر گۆڕەکەی لە شاری سلێمانی یادکرایەوە.
شەهید ڤیان سۆران بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی یادکرایەوە، هاوڵاتیان و بنەماڵەی شەهید ڤیان و هەڤاڵانی تێکۆشانی شەهید بەشداربوون.
سەرەتا گوڵ لەسەر گۆڕی شەهید ڤیان دانرا، لە کەسێتی شەهید ڤیاندا تەواوی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
لەسەر ناوی ڕژاک، ڕوناک مەجید، گوتی: "ئەمڕۆ ١٨ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر چالاکیە گیانبازییەکەی شەهید ڤیاندا، ئەو چالاکییە لە وەڕەسیی و بێ تاقەتییدا نەبوو، بەڵکو بەو چالاکییە بەرگریی لە دۆزی ژن کرد، شاری سلێمانی و کوردستانی بە ئاگا هێنا دژی زوڵم و داگیرکاریی."
هەروەها گوتی: "شەهید ڤیان، بە فکرێکی قوڵ و نوێوە، لێرەوە هەنگاو بە هەنگاو قوڵ دەبێتەوە لە پرسەکانی جڤاک، لەو قوڵبونەوەی خۆیدا پەیوەست دەبێت بە ڕیزەکانی گەریلاوە، چەندین پەروەردەی فکریی دەبینێت و هەتا دەگات بەو ئاستەی چالاکی گیانبازیی ئەنجام بدات، دژ بەو پیلانگێڕییە چەپەڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە وەڵامدەرەوە، بۆیە ئێمەش بەڵێن دەدەین ڕێگاو ڕێبازی شەهید ڤیان بەردەوامیی پێبدەین."
هەروەها ڕایگەیاند ڤیان جاف، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا، چالاکییەکی فیداکاری ئەنجامدا و شەهید بوو.
شەهید لەیلا والی حسێن ناسراو بە (ڤیان جاف یان ڤیان سۆران)، لە ساڵی ١٩٨١ لە سلێمانی دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٧ بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانیی ئازادییی کوردستان دەبێت، هەر لەمنداڵییەوە هەستیی بە زوڵم و ستەمیی سیستمیی کۆمەڵایەتیی کردووە و پێی پەسەند نەکراوە، هەربۆیە هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنەپارێزە بووەتەوە، کە ژنی بێ ئیرادە کردووە.
لە شەوی یەک لەسەر ٢ى شووباتی ساڵی ٢٠٠٦، لە دژی پیلانگێڕییی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەی حەفتانین لە چالاکییەکی فیداکاریدا ئاگر لە جەستەی بەردەدات و شەهید دەبێت.