سێهەمین خوولی فێربوونی دروومان بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی پێهات
خوولێکی پەروەردەیی فێربوونی دروومان کە لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک، کۆتایی پێهات.
خوولێکی پەروەردەیی فێربوونی دروومان کە لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک، کۆتایی پێهات.
ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک بە بەشداری٢٠ ژن خولێکی فێربوونی دروومان بۆ ژنان کە لایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) رێکخرابوو، دوای یەک مانگ لە بەردەوامی خولەکە کۆتایی پێهات.
کردنەوەی خولی پەروەردەیی لەم جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و هاندانی ژنانە بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی کاری سەربەخۆی خۆیان و هەروەها بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنانی شارەکەیە.
کردنەوەی ئەم خولە چەند ئامانجێکی هەبوو لەوانەش لە رووی ئابوری کە رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) بە گرنگی زانی هۆکارێکی سەرەکی بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیدانیان لەو روانگەیەوە کەوا سەرچاوەی داهات گرنگترین هۆکارە بۆ بەرێوەبردنی خێزان، ئەمەش لە رێگەی فێرکردنی پیشەیەکی دیاریکراو کە بۆ ئێستا خولی دروومانە بۆ ئەم ئافرەتانە تا لە رێگەی ئەم کارەوە ببن بە خاوەن پیشەی خۆیان.
سەبارەت بەو خولە پەروەردەیە، سازان فەرهاد مامۆستای خولەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند: " ئێمە وەکو رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە کەرکوک، بە پێویست و گرنگمان زانی کە بۆ جاری سێهەم خولێکی لەو جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بکەینەوە تا بتوانن لە سەر ئاستی پیشەیی ژنانی شارەکە ببنە خاوەن کاری خۆیان و پشت بەخۆیان بەستن و رووی ئابورییەوە سەربەخۆیی خۆیان رابگەیێنن."
سازان فەرهاد هەروەها وتی: "لەم خوڵەدا توانیمان بەشداری بە ٢٠ ژن بکەین و ئەمرۆش داوای مانگێک لە بەردەوامی خولەکە بڕوانامەی رێزڵێنان بەخشرایە ئەو ژنانەی کە بەشداری خولەکە بوون، ئێمە هیوادارین لە داهاتوودا وەکو رێکخراوێکی ژنان بتوانین خزمەتی زیاتر پێشکەش بە ژنانی کەرکوک بکەین."
ز.ش