شەنگالیەکان بە سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ دڵخۆشن

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ، کاندیدی پادێی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند:"پێویستە کۆمەڵگای ئێزدی ئیتر خۆی بەڕێوەببات و بەڕێوەبەرانی خاوەن ویژدان کە دڵسۆزی ئێزدییەکان بن هەڵبژێرێت."

بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، دەستەی هۆزەکان، ئەنجومەنی گەلی شەنگال، تاژێ، بزووتنەوەی گەنجانی ئێزدی و ئامادەبوونی قاسم کەشکۆ، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سازکرا.

بە ناوی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال نایف شەمۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە لە ئەنجومەنی موسڵ کورسییەکیان بەدەستهێناوە و وتی:"نوێنەرەکەمان مامۆستا قاسم کەشکۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە هەموو ئێزدییەکان و لە سەرجەم کەسوکاری شەهیدان دەکەین. پادێ بەهۆی ڕەنجی گەورەی شەهیدانەوە بوونی هەیە. لە ڕەنجی شەڕڤان و مرۆڤە ئازاکان بەدەست کەوتووە چیتر نابێت گەلەکەمان ڕێگە بدەن خۆفرۆشەکان بەسەریاندا حوکمڕانی بکەن. با ڕۆڵەکانی ئێزدی کە خاوەن شەرەف، ویژدان، ئازایەتی و دڵسۆزیین نوێنەرایەتی ئێزدییەکان بکەن. جارێکی تر ئەم سەرکەوتنە لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین."

هەروەها لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا قاسم کەشکۆ پەیامێکی دا وتی:"ئێمە دژی هەموو ئەو کەسانەین کە دەیانەوێت ستەم لە گەلەکەمان بکەن. بە تایبەتی دژی کردەوەکانی پەدەکە دەوەستینەوە. نیوەی زیاتری شەنگال هێشتا وێرانە، کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەکەین. جیا لەوە من کار بۆ خۆبەڕێوەبەریی گەلەکەمان دەکەم."

هەروەها فەرماندەیی ئاسایشی گشتی ئیزیدخان بە کورتە پەیامێکی نووسراو پیرۆزبایی لە گەل کرد و وتی:"پێش هەموو شتێک لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان، هەموو شەهیدانی کۆمەڵکوژی، دایکان، یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئیزیدخان، کەسایەتی وڵاتپارێزەکان پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە دەکەم، هەوەها ئەم سەرکەوتنە لە ئیزیدخان پیرۆز دەکەین و بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگاڵ تێدەکۆشین."

لە گوندی سیبە گەل لە دەوری یەک کۆبوونەوە شیرینییان دابەشکرد.

لە هەمان کاتدا لە سەرجەم ناوچەکانی شەنگال و ناوەندەکانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی نوێنەری پادێ، قاسم کەشکۆ چالاکیی پیرۆزبایی بەردەوامە. هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە شاری شەنگال ئاهەنگێکی جەماوەری بەم بۆنەوە بەڕێوە بچێت.