شەنگالیەکان بەکارهینانی چەکی کیمیاییان شەرمەزار کرد

دانیشتووانی شەنگال دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ناوچەکانی گەریلا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بە دەنگی بەرز پشتیوانیی خۆیان بۆ گەریلا دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوەندی شارۆچکەی شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەریی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەکانی گەریلا ئەنجامدرا.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە پانکارت و ئاڵا و وێنەی گەریلا شەهیدەکانیانی چەکی کیمیاییان بەرزکردبووەوە و ڕایانگەیاند؛ وەک هەموو پێکهاتەکانی شەنگال بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی کوردستان شەرمەزاردەکەن.

لە درێژەی ڕێپێوانەکەدا بەشداربووان دروشمەکانی “بژی بەرخۆدانی گەریلا”، “بژی بەرخۆدانی زاپ” و “شەهید نامرن”یان دەوتەوە.

ف.ق