سه‌ردانه‌كانی جه‌ژن بۆلای بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار
رێكخراوه مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشاریان كرد، كه ٤٩٠ رۆژه له پێناو كه‌سوكاریان كه له رحا كوژران له ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدان.
رێكخراوه مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشاریان كرد، كه ٤٩٠ رۆژه له پێناو كه‌سوكاریان كه له رحا كوژران له ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدان.
خزم و پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز له ١٤ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٨‌دا له پرسوس هێرشیان كرده سه‌ر دوكانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا هاوسه‌ر و دوو كوڕی دایكه ئه‌مینه شه‌نیاشار كوژران. به مه‌به‌ستی دادگایی كردنی بكوژان و زیندانی كردنیان، ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا به برینداری رزگارببوو، له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیان به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كردووه.
له ٤٩٠ هه‌مینی رۆژی چالاكیه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌كه هاته گۆڕه‌پانێك كه به ناوی "گۆشه‌ی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار" له به‌رده‌م دادگای رحایه. له رۆژی سێهه‌می جه‌ژنیشدا به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی پلاتفۆرمی ره‌نج و دیموكراسیی سیوه‌ره‌گ و كۆمه‌ڵه‌ی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهه‌ده‌په) لقی رحا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد.
پارێزه‌ر سه‌ردار توم له سه‌ردان بۆ لای بنه‌ماڵه‌كه قسه‌ی كرد و وتی، "بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه جه‌ژنه‌كانیان پیرۆز بكه‌ن و سه‌ره‌خۆشیان لێبكه‌ن، ده‌بێت دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت. ئێمه وه‌ك پلاتفۆرم له كه‌سایه‌تی دایكه ئه‌مینه‌دا له ته‌نیشت سه‌رجه‌م دایكانه‌وه‌ین كه داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن".
هاوسه‌رۆكی لقی ئۆهه‌ده‌په رحای ئیبراهیم خه‌لیل ئۆیكه وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا داواكارییه ره‌واكانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار جێبه‌جێ نه‌كراون، بنه‌ماڵه له رۆژی جه‌ژنیشدا لێره‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی یاسا له زووترین كاتدا داواكارییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه جێبه‌جێ بكرێن، ئێمه هاتووینه‌ته سه‌ردانی جه‌ژن و بۆ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌كه ئێمه لێره‌ین. تا داواكارییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار جێبه‌جێده‌كرێن ئیچمه‌ش لێره ده‌بین له‌لایه‌ن ئه‌وان ده‌بین".
هـ . ب