شەریک: دەوڵەتی تورک زیاتر دەچێتە نێو زەلکاوەوە

جەمال شەریک ئەنجامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەنێو قەیرانەکاندا بێتە دەرەوە و هەر هەنگاوێک دەنێت، زیاتر دەچێتە نێو زەلکاوەوە.

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورای (ANF) قسەی کرد و سەرەتا لە کەسایەتی حەقی کارەردا یادی شەهیدانی مانگی ئایاری بە ڕێزەوە کردەوە.

جەمال شەریک رایگەیاند کە گەلانی کوردستان و تورکیا لە قۆناغێکی مێژووییدان و وتی، " دەوڵەتی فاشیست، قڕکەر و داگیرکەری تورک، ناتوانێت لەنێو قەیرانەکاندا بێتە دەرەوە و هەر هەنگاوێک دەنێت، زیاتر دەچێتە نێو زەلکاوەوە، کردەوەکانی لە گۆڕەپانی سیاسەت و دیپلۆماسی، رووداوەکان لە ئەنجامی پەیوەندی فینانسدا، فشارەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا، هێرشی داگیرکەری و قڕکردن بۆ سەر کوردستان، ئەو گورزانەی کە لە گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بەری دەکەون، چارەنووسی دەوڵەتی تورکی بە ئەمڕۆ گەیاندووە.

لە ئەنجامی ئەو گورزەی کە لە کوردستان لەلایەن گەریلاکانی ئازادی بەریدەکەوێت، زیاتر تێکدەشکێت. ئەم شەڕەی بەرخۆدان کە بە پێشەنگایەتی گەریلا بەڕێوە دەچێت، گەلانی هەرێمەکە لە زەمینەی تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوودا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر تورک، لە دەوری یەکدی کۆکردووتەوە.

بەرخۆدانی گەورەی گەریلا کە لەدژی  هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، نیشانەی ئاشکرای ئەوەیە. گەریلا لە رێگەی بەرخۆدان، گورز لە سوپای داگیرکەری تورک دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی شکست بهێنێت. لە ئەنجامی ئەوەدا هیرشی داگیرکەری کە هیوای پێی هەبوو، هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا. وەک ئەوەی ئەو نەبێت، دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە، هەوڵ دەدات زەمینێکی بەو شێوەیە دروست بکات. بە نزیکایەتیەکی بەم شێوەیە، هەوڵ دەدات شکستی خۆی بشارێتەوە و رێگە نادات، شکستەکەی لەلایەن گەلانی کوردستان، تورکیا و جیهان ببینرێت."

ئامانجی چوون بۆ نۆرحەق گەورە بوو

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، یادی سینان جەمگیل، قادر مانگە و ئالپارسلان ئوزدۆغان شەهیدانی نۆرحەقی کردەوە و وتی، " سینان جەمگیل، قادر مانگە و ئالپارسلان ئۆزدۆغان کاتێک کە ٣١ی ئایاری ١٩٧١ لە نۆرحەق شەهید بوون، ئەرک و بەرپرسیاریەکی گەورەیان جێبەجێ کرد. هەبوونیان لەوێ ئاسایی نەبوو، چوونێکی ئاسایی نەبوو. ئامانجێکی گەورەیان هەبوو، چوونیان بۆ نۆرحەق بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە قەدەری ئەو کاتەی سەر گەلی کوردستان و تورکیا بوو کە بەسەریاندا سەپێنرابوو. بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بە تێکۆشانی گەریلا کرد."

جەمال شەریک باسی ئەوەشی کرد کە لە هەمان کاتدا، دکتۆر شڤان و هاوڕێکانی لە شوێنێکی نزیکی سنوری باکور و باشوری کوردستان، ئامادەکاریان بۆ دەستپێکردنی تێکۆشانی گەریلا دەکرد و ئەو هەوڵەش زۆر گرنگ و واتادار بوو.

جەمال شەریک رایگەیاند کە کاروخەباتی دکتۆر شڤان و هاوڕێکانی لە باشوری کوردستانیش لەلایەن دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بە مەترسیدار دەبینرا، بۆیەش کرانە ئامانج  و وتی، " لە ئەنجامدا لە نۆرحەق سینان جەمگیل و هاوڕێکانی، لە قزلدەرە، ماهیر چایان و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورک، لە باشوری کوردستانیش دکتور شڤان و هاوڕێکانی لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکران."

هەر گەریلایەک سینان جەمگیل و دکتۆر شڤانێکە

جەمال شەریک رایگەیاند کە تێکۆشانی گەریلا کە سینان جەمگیل، قادر مانگە و ئالپارسلان ئۆزدۆغان هەوڵیاندا لە نۆرحەق بەڕێوەبەرن و تۆی ئەو تێکۆشانەیان چاند، ئەمڕۆ لە کوردستان لەلایەن گەریلاکانی ئازادیەوە نوێنەرایەتی دەکرێت و وتی، " هەر گەریلایەک سینان جەمگیل، قادر مانگە و ئالپارسلان ئۆزدۆغانە. ئەمە بە ئاشکرا دیارە. لە هەمانکاتدا هەر گەریلایەکی کوردستان، دکتۆر شڤانێکە."

جەمال شەریک باسی ئەوەشی کرد کە ئامانجی ئەو شەهیدانە، وڵاتێکی دیموکرات، ئازاد، سۆسیالیست، کۆمەڵگایەکی دیموکرات و ئازاد بوو و لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کرد.

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە باسی ئەوەشی کرد کە گەریلاکانی ئازادی ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان دەکەن بۆ ئەوەی ئامانجەکانی سینان جەمگیل، قادر مانگە و ئالپارسلان ئۆزدۆغان، حسێن جەواهیر، ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاکایا بەدی بهێنن و وتی، " بۆیەش بە بەرخۆدان لە گۆڕەپانی گەریلا، بە بەرخۆدان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، خواکورک، بۆتان و سەرحەد، خاوەنداری لە شەهیدانی شۆڕش دەکەن. نوێنەرایەتی ئەو ئامانجە دەکەن و لە پێناویشیدا باجی گەورە دەدەن."

ف.ق