شەش ناوچەی كەركوك بەهۆی چەتەکانی داعشەوە ناسەقامگیرن

سەکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی مەترسی ناسەقامگیری کەرکوک لە ڕووی ئەمنیەوە بەهۆی چالاکی چەتەکانی داعش ئاشکرا دەکات.

دوێنێ دووشەممە، توركی عەتبی سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: "شەهید و برینداربونی ٦ كارمەندی سوپا لەدەوروبەری ناحیەی مولتەقای باكوری رۆژئاوای كەركوك، ئاماژەیەكی مەترسیدارە و پێویستە لێكۆڵینەوەی لێ بكرێت.

ناوبراوووتیشی: "كەركوک شەش ناوچەی سور لەخۆی دەگرێت كە لەروی ئەمنییەوە ناسەقامگیرن و داعش تێیاندا چالاكە، ئەو ناوچانە هۆكاری ٩٠%ی پەلامارە تیرۆرستییەكانی كەركوكن كە لەنێویاندا وادی شای و حەمرین هەن.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایكرد جارێکی دیکە چاوبخشیننەوە بەپلانە ئەمنییەكان زیاتر پشت بەرۆڵی هەوڵگری ببەسترێت بۆ لەناوبردنی تیرۆری داعش.

هـ . ب