شۆڕشگێڕی بە ڕۆحی سەرهەڵدان: دڵگەش شەڕزان
دڵگەش شەڕزان کە لە ساڵی ٢٠١١ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، میراتێکی گەورەی بەرخۆدانی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت و شەهید بوو.
دڵگەش شەڕزان کە لە ساڵی ٢٠١١ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، میراتێکی گەورەی بەرخۆدانی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت و شەهید بوو.
پاراستنی مافی ژیانی گەلێک کە زمانیان قەدەغە کردووە، نکۆڵی لە هەبوونیان دەکرێت، وڵاتەکەیان پارچەکراوە، پەیوەندی بە ئەخلاقەوە هەیە. بۆیە ئەخلاق سەرچاوە و وزەی سەرەکی پرۆسەی سەختی و زەحمەتی گەریلاکانی پەکەکە یە. ئەم ڕێگایە پەیوەندی بە خۆشەویستی، عەقڵ، ڕۆح و ڕاستی دڵی مرۆڤەوە هەیە. یەکێک لە ڕێبوارانی شۆڕشی کوردستان دڵگەش شەڕزان (مەحمود ئۆزدەمیر)ـــە.
شاری بەرخۆدان و سەرهەڵدان، نسێبین، کە سەدان قارەمان لەوێوە سەریان هەڵداوە، ئەو شارەیە کە هاوڕێ دڵگەش تیایدا لەدایک بووە. گەریلا دڵگەش لەم شارە بەرخۆدانەدا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. وەک زۆرێک لە بنەماڵەکان، لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی و دەوروبەری وڵاتپارێز بوون، لە منداڵیدا هۆشیاری کوردایەتی وەرگرتووە. دڵگەش لە نزیکەوە سیاسەتەکانی سەرکوت و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد دەبینی، خۆی ڕووبەڕووی بووەوە. وەک هەزاران قارەمانی کورد تووڕەیییەکی گەورەی بەرامبەر بە دەوڵەتی چەوسێنەری تورک هەبوو. بەشداری چالاکانە لە سەرهەڵدانەکانی نسێبیندا کرد. پێش ساڵی ٢٠١١، دوای هێرشە سیستماتیکیەکانی دوژمن بۆ سەر گەنجانی کورد لە میترۆپۆلی تورکیا، گەیشتە ئەو باوەڕەی کە دەبێ درێژە بەتێکۆشانی چالاکانە لە دژی دوژمن بدات، بۆیە ڕووی کردە شاخەکانی کوردستان و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو.
گەریلای هەپەگە دڵگەش لە هەرێمی جیلۆ بەشداری چالاکییە کردارییەکانی گەریلاکان بووو، بە کردەوە هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێی لە کەسایەتی خۆیدا جێبەجێ دەکرد. دڵگەش شەڕزان تێکۆشانی لە باکووری کوردستان کردە ئەرکی خۆی و بۆ ئەمەش بەردەوام بیری لێدەکردەوە. گەیشتە ئەو باوەڕەی کە تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکانی دوژمن کە بەسەر گەلی کورددا دەیسەپێنێت، تەنیا لە باکووری کوردستان بە گورز لێدانی دوژمن دەکرێت تۆڵە بکرێتەوە و لەسەر ئەم بڕوایە چووەتە باکوور و لەوێ درێژە بە شەڕی گەریلایی دەدات. گەریلا دڵگەش ڕۆخساری بەردەوام بەپێکەنینەوە بوو و کەسایەتییەکی تێگەیشتوو بوو، لە هەر شوێنێک بوایە خۆشەویست و ڕێزی لێدەگیرا. دڵگەشی هەپەگە لە کارەکانیدا هەستیار بوو، بەتایبەتی لە مەشقی سەربازیدا، لە بەشی سابۆتاژ لێهاتوو بوو. مۆرکی خۆی لە سەر زۆرێک لە چالاکییە پیشەییەکان لە هەرێمی گارزان لێدا. گەریلا دڵگەش کە ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی گەرزان مایەوە و بە کەسایەتی خۆنەویستی خۆی هەموو شتێکی کرد، هەوڵی دەدا هەمیشە بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕانەی خۆی جێبەجێ بکات.
لە ساڵی ٢٠٢١ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر زۆرێک لە هەرێمەکانی گارزانیش. هەڤاڵ دڵگەش ئازایانە لەگەڵ هەڤاڵەکانی شەڕیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمندا. داگیرکەران کە نەیانتوانی لە وشکانییەوە ئەنجام بەدەست بهێنن، دواجار لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەم قارەمانە کوردانەیان بە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا دڵگەش شەڕزان و ئەرداڵ شۆڕش شەهید بوون و چووونە کاروانی شەهیدانەوە. شەهید دڵگەش و شەهید ئەرداڵ میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بەجێهێشت. ئێستا تێکۆشان بە میراتیان بەهێزترە و ئەرکی مێژوویی ئێمەیە کە شایستەی ئەوان بین.