شڤان حەسەکە: سەرچاوەی بەرخۆدانمان هەڵوێستی ئیمراڵییە

شڤان حەسەکە، گەریلای عەرەب وتی: "بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ مێژوویین و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو پێش دەچین. چونکو نەتەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو گەلانە، بە بەشداریی هەموو گەلان دەکرێت پێشکەوتنی گرنگ بنیات بنرێت."

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆحی نەتەوەی دێموکراتیک دەرکەوتتی خۆی لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینێتەوە. گەنجان لە هەموو جیهان و هەموو نەتەوەکانەوە دەچنە ناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لەسەر ڕێنمایی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە. لە گەلی عەرەبی حەسەکە، گەریلای هەپەگە، باسی لە کاریگەریی بزووتنەوەی ئاپۆیی دەکات، هەروەها باس لە بەهێز بوون و کاریگەریی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. گەریلا شڤان دەڵێت، ڕێبەر ئاپۆ ئەم تێکۆشانەی نەک تەنیا بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵکوو بۆ ئازادیی هەموو گەلان دەست پێکردووە. بۆیە تا دوا ساتی ژیانمان بۆ بەدیهێنانی ئەو دۆزە پیرۆزە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

گەریلای عەرەب شڤان حەسەکە ڕایگەیاند:

"من لەبەر ئەوەی بە قووڵی کەوتمە بن کاریگەری هەڤاڵانی شەهیدم بووم، بەشداری خەبات بووم. دوای بەشدار بوونم، لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ باشتر تێگەیشتنم لە سەر نەتەوەی دیموکراتیک گۆڕانکاری بەسەردا هات. ڕێبەر ئاپۆ بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک یەکگرتوویی گەلان، ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنیات دەنێت.

بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ مێژوویین و ئێمەش بزووتنەوەکەمان لەسەر ئەوە بنەمایە بنیات ناوە. بەو پێیەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو گەلانە، بە بەشداریکردنی هەموو گەلان دەتوانرێت پێشکەوتنی گرنگ بەدەست بهێنرێت.

ئێمە ئێستا لە چیاکانی کوردستانداین. ژیانی گەریلا زۆر زەحمەتە، بەڵام بە هەڤاڵیەتی و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ دژوارییەکان ژیان ئاسان و جوان دەبێت. هاتن بۆ ئێرە بۆ تێگەیشتنە لە ڕاستییەکان. ئەو ڕاستییەی ئێمە باسی دەکەین تا ئێستا شاراوەتەوە. ڕژێمی سوریا زۆر خەڵکی دەچەوساندەوە و ڕێگەی نەدا کورد و عەرەب و سوریانیەکان بەپێی کولتووری خۆیان بژین. بەڵام بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپو هەموو گەلان کۆبوونەوە و ژیانێکی هاوبەشیان بنیاتنا. هەرکەسێک لەسەر بنەمای حەقیقەت و کولتوری خۆی بەشداری دەکات و ئەو یەکگرتووییەی کە هەیە، هیچ جیاوازییەکی لە نێو گەلاندا نەهێشتووە.

ئێمە وا بە پرۆسەیەکی گرنگدا تێدەپەڕین و هەنگاوی مێژوویی دەنێین. زۆرێک لە هەڤاڵانمان لە نەتەوەی عەرەبن، هەموومان پێکەوە بەرەنگاری داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەبینەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت ئایدۆلۆژی و فکری ڕێبەر ئاپۆ لەناو ببات. بەڵام ئێمە بڕیارمان داوە بەسەر ئەم دوژمنایەتییەدا سەربکەوین. ئەمساڵ دەچینە ٢٧تەمین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە؛ بە بڕیارین ئەمساڵ بە تەواوی پیلانگێڕی هەڵوەشێنینەوە.

"ڕێبەر ئاپو لە ئیمرالی بەرخۆدانێکی مێژویی بەڕێوە دەبات و ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپو بۆ مرۆڤایەتی و کۆمەڵگاکان ڕێگەی گەیشتن بە حەقێقەت دەکاتەوە."