شەڕڤانێکی ئازای مەتینا: عەلی تۆڵهەڵدان

گەریلا عەلی تۆڵهەلدان کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ریزی پێشی پێشەوە خۆڕاگری دەکرد، تا کۆتاساتی شەهیدبوونی لە چەندین گۆڕەپانی مەتینا بە گیانبازییەوە شەڕی کرد.

خاکی کوردستان گۆڕەپانی شەڕە. خاکێکە کە کۆمەڵکوژی، تاڵان، کاولکاری و هێرشی دژوار تیایدا هەرگیز کەمنەبوونەوە، ئەم خاکە بەردەوام پشتی بە رۆڵە ئازا و گیانبازەکانی بەستووە. عەلی تۆڵهەڵدان (مەتین کارابۆگا) یەک لە هەزاران قارەمانە کە گیان، رۆح و هونەری بەم رێبازە بەخشی و لە پێناویدا شەڕی کرد و شەهیدبوو.

مەتین کارابۆگا ساڵی ١٩٩٩ لە مانگی حوزەیراندا لە ساری دیلۆکی کوردستان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و هەژاردا چاوی بە دنیا هەڵێنا.

بنەماڵەی کارابۆگا لە بنەڕەتدا خەڵکی سێرتن، بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە ناچار بوون بەرەو دیلۆک کۆچبەر بن. مەتین کارابۆگا هێشتا منداڵ بوو کە هەست بە خراپی دۆخی دارایی بنەماڵەکەی دەکات، لەو رووەوە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و بە رەنج و ماندووبوون ئاسنا دەبێت. ژیان بە رەنج و هەوڵدانەوە لەلای ئەو دەبێتە یەکەم پێوانی بنچینەیی.

هەرکە راستی کوردایەتی و ئازادی قەدەغەکردنی زمان دەبینێت، پرسیار و پەیجورییەکانی زیاتر دەبن. لەبەردەم ئەو راستیەدا کە بەردەوام رووبەڕووی دەبێتەوە، پرسیار لە بنەماڵە و دەوروبەری خۆی دەکات. هەوڵ دەدات بزانێت و تێبگات کە کێیە، لە هۆکاری ئەو قەدەغەکردنە تێبگات.

لە ئەنجامی ئەو گەڕان و بەدواداچوونەشدا تێکەڵ بە خەباتی گەنجان دەبێت. کارابۆگا کە پرسیار و ئاڵۆزییەکانی ناو مێشکی زیادیان کردووە، هەرکە بونیادنانی ژیانی راستەقینەی رێبەر ئاپۆی بینی، ئیتر تێگەیش کە دەبێت چی هەبژێرێت و هەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە ریزەکانی ئازادی. سەرەتا لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٤دا بە ئامانجی بەشداربوون لە نەورۆزی ئامەد لە بنەماڵەکەی دابڕا. کارابوگا جاری یەکەم نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە ناو ریزەکانی ئازادی، بەڵام نەوەستا و لە ٤ی نیسانی ٢٠١٤دا لە ئامارا بەشداری لە پیرۆزباییەکانی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆدا کرد. ئەو رۆژەی بۆ خۆی وەک رۆژی لەدایکبوونەوەی خۆی دیاری دەکات و بەرەو ریزەکانی ئازادی دەست بە رێپێوان دەکات.

مەتین کارابۆگا دوای ئەوەی تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلا دەبێت ناوی عەلی تۆڵهەڵدانی لەسەر خۆی دانا. عەلی تۆڵهەڵدان پێیوابوو کە دەبێت رێگە نەدرێت دوژمن لە سەر بستە خاکێکی کوردستانیش بە ئاسودەیی بجوڵێتەوە. بەلای عەلی تۆڵهەڵدانەوە کە لە زاگرۆس، ئاڤاشین، مەتینا و زۆر هەرێمی دیکە لە دژی دوژمن شەڕی کرد باکوور ئەوینێکی بێکۆتایی بوو. هەرگیز لە بەخشینی سۆز و خۆشەویستی بێگەردی خۆی بە هاوڕێیانی درێغی نەکرد.

تاکۆتا هەناسەی بە گیانبازی شەڕی کرد

عەلی تۆڵهەڵدان کە بە خاکەڕایی و لەخۆبوردووییەوە بووە شۆڕشگێڕێکی گەورە، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین چووە ناو سەنگەرەکانی بەرخودان لە مەتینا.

عەلی تۆڵهەڵدان کە خۆی بۆ رێپێوانی بەرەو باکوور ئامادە دەکرد، لە مەتینا بەشداری لە پراتیکدا کرد و بە بەشداربوونی رەنجدەرانە و گیانبازانەی خۆی لە زۆر خەبات و لە ئاستی فەرماندەییدا جێیگرت. گەریلا عەلی تۆڵهەڵدان لە قۆناغی شەڕدا زۆر بەرپسیارێتی بە شێوەیەکی شایستە بەجێگەیاند، بەرپرسیارێتی یەکینە گەڕۆکەکانی گرتە ئەستۆ. لە گۆڕەپانەکانی کۆردینە، هروۆر، ترڤانش و دوایین جاریش لە شاخی هەکاریی مەتینا وەک بەرپرسیاری یەکینەی گەڕۆک ئەرکی گرتەئەستۆ.

 عەلی تۆڵهەڵدان لە چالاکییەکاندا بەردەوام لە ریزی پێشی پێشەوەبوو و تا ساتی شەهیدبوونی لە زۆر گۆڕەپانی هەرێمی مەتینا بە گیانبازییەوە خەباتی رد، هەم وەڵامی قۆناغەکەی دایەوە هەمیش بۆ پاراستنی هاوڕێیانی خۆی بە بەرپرسیارێتیەوە جوڵایەوە. بۆ هاوڕێیانی لە سەنگەرەکاندا بۆ سەرچاوەی هێز و ورە.

عەلی تۆڵهەڵدان کە فەرماندەیەکی نمونەیی بوێر و جێگەی بڕوابوو، لەگەڵ هاوڕێانی رۆژهات کوردستان و باهۆز باگۆک لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا چووە ناو کروانی شەهیدانەوە.

هـ . ب