ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەوەی دیاریکرد؛ گەندەڵی و سیاسەتە ئابوورییەکانی پەدەکە دەبێتە هۆی داگیرکاری زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا و یان سەرماییەی هەرێم لە ئاستی نێونەتەوەیدا باندبکرێت و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت خەڵکی کوردستان بۆ لەمەودوا زیاتر خاوەنداری لە سیستەم و دەستکەوتەکان بکەن.
بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، کە دەربارەی مژاری هەڵبژاردن و ئابووری لەسەر باشوری کوردستان داوێتی، کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دروستەکات. وا دەردەخرێت کە ئەم بڕیارانەی دادگای فیدراڵی سەرچاوەی خۆی لە سیاسەتی خراپی پەدەکەوە وەردەگرێت و لە لایەکی ترەوە دەگوترێت کە ئەم بڕیارانە لە دژی سیستەم و دەستکەوتەکانی خەڵکی باشوری کوردستانە. پەرلەمانتاری پێشوی حزبی دادگەری کوردستانی عێراق ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەیوەست بەم مژارانە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ڕەشید باسی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کرد و وتی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسۆنی ناوەندی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت، چیتر پەدەکە ناتوانێت بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵبژاردنەکان هەڵسورێنێت، ڕەشید ڕایگەیاند پێشتر لە سیستەمی یەک بازنەییدا پەدەکە بە ئاسودەی پلانەکانی خۆی بەڕێوەدەبرد. هەورەها ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد چیتر پەدەکە لە ژێر ناوی کۆتاکاندا لە هەڵبژاردنەکاندا ناتوانێت ١١ کورسی کۆتاکانی پەڕلەمان گرەنتی بکات. کە لە ئێستادا بە نادەستوری ئەژمار دەکرێن.
هاوسەنگیەک لە نێوان لایەنە سیاسەکاندا دروست دەبێت
ڕەشید باسی لەوە کرد بە گوێرەی بڕیارەکە هەڵبژادەنەکان لەسەر بنەمای چوار هەرێمی ئەنجام دەدرێت و وتی: "ئەگەر ئەم بڕیارانە جێبەجێبکرێن لەبری ئەوەی یەک پارتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتدابێت، ئیدی لە نێوان لایەنەسیاسەکاندا هاوسەنگیەک دروستەبێت. ڕەنگە هاوسەنگیەکە بگۆڕێت لە بەرژەوەندی لایەنانێک کە تا ئێستا لە دەساڵتدا نەبوون یاخود بەشداری دەسەڵاتی سیاسیان نەکردوە. بۆیە گەر ئەم بڕیارە بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێبکرێت. ئەوە ئایندەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان گەش دەبێت. بە تایبەت لەو ڕوەوە کە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات. بە گوێرەی یاساکانی پێشوی هەڵبژاردن لە لایەن پەدەکەوە دیاری دەکران، لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا هەندێک داتا هەن کە لەهیچ شوێنێکی دونیادا ڕووی نەداوە. بۆ نمونە لە دیانا ڕێژەی دەنگدان ١٢٠ لەسەدا بەشداری هەبوو، یان کۆمەڵیک پەرلەمانتار بە ١٢٠ دەنگی کەمینەکان هاتونەتە پەرلەمان، لە کاتێکدا پەرلەمانتارانی تر دەبوایە ٢٠ هەزار دەنگ بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی بگەن بە پەرلەمان. ئەم بڕیارە نوێیە ڕێگری لەو شتانە دەکات."
وەزارەتی پێشمەرگە چۆن موچەی ٤٣٣ هەزار کەس دەدات؟
ڕەشید باسی لەو بڕیارانەکرد کە دەربارەی موچە دراون و وتی: "بەم بڕیارە نوێیە ئیتر بەغداد موچە دابین دەکات، بۆیە لایەنی باشی ئەم بڕیارە ئەوەیە چیتر لایەنە دەسەڵاتدارەکان نەتوانن کادری حزبی بکەن بە فەرمانبەری حکومەت، بۆ نمونە لە وەزارەتی پێشمەرگە ٤٣٣ هەزار کەس موچە وەردەگرن، دەوڵەتانێک خاوەنی ٦٠ ملیۆن کەسن خاوەنی هێزێکی ٤٠٠ هەزار کەسیی نیە، چۆن لە جێگەیەک کە خاوەنی ٦ ملیۆن کەسە، ٤٣٣ هەزار کەس موچە وەردەگرن؟
'گرێبەستی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیادا نا یاساییە'
ڕەشید بڕیارە ئابووریەکانی نرخاند و وتی فرۆشتنی نەوت ئیتر لە ڕیگەیی بەغدادەوە دەبێت. ڕەشید ئەوەی دیاریکرد دوایی ئەو ڕێکەوتنانەی کرابوون، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەست بە فرۆشتنی نەوت کراوە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "کاتێک ئەمە ئەنجام دەدرا، حکومەتی عێراقی دەیگوت کە ئەمە نایاساییە. داوای لە هەرێمی کوردستانکرد ڕاپۆرتی بداتێ لە بارەی فرۆشتنی نەوتەوە. بەڵام وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانە نەدەدرایەوە. لە دەرەوەی یاسای عێراق فرۆشتنی نەوت بە تاوان حساب دەکرێت. بەڵام دەوڵەتی تورک گرێبەستێکی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ پەدەکە واژکردوە، کە دەتوانێت بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان بکڕێت. عێراق چەند جارێک وتی ئەمە نایاساییە، بەڵام فرۆشتنی نەوت هەر بەردەوام بوو. ئەمە لەڕیگەی دادگاوە ئەم بابەتە کرایە ڕۆژەڤ. پەیوەست بە فرۆشتنی نایاسانەی نەوت لە بواری نێونەتەوەیدا بڕیار درا. هەتا لە هەندێک جێگەدا سزا جێبەجێکرا. دواتر زانرا ئەو نەوتەی دەدرا بە تورکیا، دەفرۆشرا بە ئیسرئیل و هەندێک لە کۆمپانیای ئیسرائیل مامەڵەیان بەم نەتەوە کردوە. تورکیا ڕۆڵیکی زۆری لەم بوارەدا دەگێڕا، ئەمەش بۆ هەرێمی کوردستان دۆخێکی باش نەبوو."
'خەڵکی باشور دەبێت خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی بکات'
ڕەشید باسی لایەنی نەرێنی ئەم بڕایارانەی عێراق کرد و ڕایگەیاند کە ئەم سیستەمی گەشەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات. هەرێمێک کە هێزەکەی لاواز کەوتبێ، ناتوانێت سیستەمێکی بەهێز بەڕێوەببات و وتی: "ڕەنگە هەرێم نەتوانێت وەکو پێشو گەشەبکات، ئەو گەشەیەیی لەوەو پێش هەبوو و ئەتوانرا سودی لێ وەربگیرێت، لە ئێستادا وەک پێویست ناتوانرێت سودی لێ وەبگیرێت، ئەمەش بۆ داهاتووی باشوری کوردستان باش نیە. بەرپرسانی هەرێم دەیانتوانی ئەم دەستکەوتانە باشتر بەکاربهێنن و سودیان لێ وەرگرتبایە، بەڵام خۆیان پێ دەوڵەمەندکرد و خەڵکیشیان توشی قەیران کرد. ئەو سیستەمە هەڵبژاردنەی کە پەدەکە بەخواستی خۆی بەڕێوەی دەبرد بە تاڵکرایەوە. ئیتر ناتوانن بە دڵی خۆیان هەڵبژاردن بکەن. ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆیی خەڵکی کوردستان لە ئێستا بەدواوە باشتر دەستکەوتەکانی خۆیان بپارێزن و خاوەنداری لێ بکەن."