سەرۆکەکانی سەندیکاکانی ئامەد، مێردین، وان، روحا، ئێلح، سەمسوور، ئاگری، چەولگ، دێرسم، بەدلیس، جۆلەمێرگ، مووش، سێرت، شڕنەخ لە چەولیک کۆبونەوە.
سەرۆکەکانی سەندیکاکان ئەنجامنامەی کۆبۆنەوەکەیان بە راگەیەنراویک ئاشکرا کرد. لە راگەیەنراوەکەدا یادی کارمەندانی تەندروستی کرایەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ١٤ی ئازار جەژنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیان پیرۆز کرد.
سەرۆکەکانی سەندیکاکان لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیادا کرد و داواکرا گۆشەگیری و پێشێلکاریەکان کۆتاییان پێبهێنرێت و بە زوترین کات داواکاریەکانی زیندانیان جێبەجێ بکرێن و پێویستە حکومەت هەنگاو بنێت.
ف.ق