سەرەڕای ئەوەی ماوەی سزاکەی کۆتایی هاتووە، بەڵام ئازاد ناکرێت
فیکرەت گوزەلئایدین تەمەن ٦٩ ساڵ، زیندانی نەخۆش، کە سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو، سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی زیندانەکەی، بەڵام تائێستا ئازاد نەکراوە.
فیکرەت گوزەلئایدین تەمەن ٦٩ ساڵ، زیندانی نەخۆش، کە سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو، سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی زیندانەکەی، بەڵام تائێستا ئازاد نەکراوە.
فیکرەت گوزەلئایدین زیندانیی نەخۆش کە لە زیندانی جۆری (ئێڵ)ی پانۆسای ئاگری ڕاگیراوە، بڕیار بوو لە ٣٠ی کانوونی یەکەم ئازاد بکرێت، بەڵام نەکرا. فیکرەت، بە تۆمەتی "تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی وڵات" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو، بەڵام سەرەڕای تەواو بوونی ماوەی زیندانییەکەی هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە. هۆکاری ئازادنەکردنی فیکرەت گوزەلئایدین ئەوە بوو کە لە کاتی هەڵمەتی پشکنینی هەفتەی ڕابردوودا دەست بەسەر هەندێک کتێبیدا گیراوە.
بەهۆی ئەو کتێبانەوە بە ناوی"زانینی کوردبوون و کوردستانی بوون زیندووت دەکاتەوە" کە دەستی بەسەردا گیرا، لێکۆڵینەوە لەسەر ٥٠ زیندانی دەستیپێکرد.
بەهۆی ئەوەی لێپرسینەوە لەسەر گوزەلئایدین دەستیپێکردووە، لە زیندان ڕاگیراوە. ئەو زیندانیە جگە لەوەی گرێ لە مێشکیدایە، نەخۆشی جگەر، هەوکردنی سینوزیت، شەقیقە، گەدە، پاڵەپەستۆی دەمارەکان، بەرزی فشاری خوێن و گیرانی لەسەدا ١٠ی دەمارەکانی لەگەڵدایە و سەرەڕای هەموو ئەوانە ڕاپۆرتی دەزگای پزیشکی دادوەری رایگەیاندووە کە"دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە" و بەو هۆیەوە لە زیندان ڕاگیراوە.
بنەماڵەی گوزەلئایدین ڕایانگەیاند، کە بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئازادکردنی فیکرەت گوزەلئایدین هیچ زانیارییەکی ڕوونیان پێنەداون. ئەندامانی بنەماڵەکەی ئاماژەیان بەوەداوە، گوزەلئایدین بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ناتوانێت درێژە بە ژیانی لە زیندان بدات و داوادەکەن دەستبەجێ ئازادبکرێت.