سەربازانی تورک لەسەر سنوور هێرشیان کردە سەر منداڵێک و شوانێک
سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی رووبارۆکی جۆلەمەێرگ هێرشیان کردە سەر منداڵێک و شڤانێک و برینداریان کردن.
سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی رووبارۆکی جۆلەمەێرگ هێرشیان کردە سەر منداڵێک و شڤانێک و برینداریان کردن.
لەناوچەى رووبارۆکی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان شوانێک بە ناوی شەهاب شەندۆل تەمەن ٢٣ و جەلیل ئەکینجیی تەمەن ١٧ ساڵ بوونە ئامانجی هێرشی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە لادێی چەمی کورکێی سەر بە گوندی حاجی بەی لە رۆژی ١٨ی ئایار و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا روویداوە. گوندی حاجی بەی لەسەر سنووری باشووری کوردستانە.
شەندۆل کاتێک بە دوای مەڕە ونبووەکانیدا دەگەڕا و جەلیلیش کاتێک سەرقاڵی بازرگانیی جگەرە بوو، بوونە ئامانجی هێرشی سەربازانی تورک.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کە بەبێ هیچ "هۆشیارکردنەوەیەک" ئەنجامدرا، هەر دوو کەسەکە بریندار بوون. خەڵکی ناوچەکە بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی باشووری کوردستان.
شەندۆل لە دەستەوە بریندار بووە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، بەڵام ئیکنجی کە گولـلە بە پشتییەوە نراوە و لە سینگییەوە دەرچووە هێشتا لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.
سەعید دەدە: کوا مافی ژیان!
پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ سەعید دەدە دیمەنی برینداربوونی جەلیل ئیکنجیی بڵاوکردەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دیمەنەکەدا نووسیویەتی، "ئەو دیمەنە جارێکیتر لە رووبارەک روویداوە، لەسەر هێڵی سنوور دوو گەنجی مەدەنی و بێ چەک بە گولـلەى سەربازان بریندار بوون. لەو دادگانە کە بەرگری لەو کردارانە دەکەن دەپرسم؛ ئێوە بەپێی کام یاسا دەجوڵێنەوە، کوا مافی ژیان!".
رەشید ئیکینجی برای جەلیلی بریندار قسەى بۆ ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا کردووە و وتویەتی، "برا بچووکەکەمان بەیانیی زوو بە ئەسپەکەى روویشت بۆ هەرێمی کوردستانی فیدراڵ. لە کاتی گەڕانەوەدا، شەهاب شەندۆڵی شوان بە دوای ئاژەڵە ونبووەکاندا دەگەڕا، کە هاوکات خزمیشمانە، یەکتر دەبینن و بە یەکەوە دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا. لەکاتی گەڕانەوە و لەسەر رێگای گونددا لە بنکەی سەربازییەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقە و دەستڕێژیان لێدەکەن. سەرەتا براکەم، کە لەسەر ئەسپەکەی بووە لە پشتەوە بریندار دەبێت و گولـلە بەر پشتی دەکەوێت و لە سینگییەوە دەردەچێت".
ئیکینجی سەرنجی خستە سەر دۆخی براکەى و شوانە بریندارەکە و بە توڕییەوە وتی، "براکەم و شەندۆڵی شوان بریندار بوون، بۆ چەندین کاتژمێر لە عەرزدا کەوتبوون. سەربازەکانی ئەو ناوچەیە بە هیچ شێوەیەک بە هانایانەوە نەچوون. سەربازەکان بە قەستی کوشتن تەقەیان لە براکەم و شەهاب کردووە. دوای ئەوەى خزمێکمان تەلەفونی بۆ کردین و لە رووداوەکە ئاگاداری کردینەوە ئێمە رۆیشتن بۆ شوێنی رووداوەکە. بینیمان کە دوو ئەسپی ئێمەیان کوشتوە. براکەم و شەهابیش لە تەنیشت ئەسپەکاندا و لەسەر عەرزدا کەوتبوون. ئێمە بریندارەکانمان هەڵگرت و بە پشت گواستماننەوە بۆ نەخۆشخایەکی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، براکەم هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری وەردەگرێت و چاک نەبووەتەوە".
ژ.ت