فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند: "کاتێک هەموو دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوک کە لە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی سەر بە زاپ ئەنجامدرابوو، بڵاوکرایەوە و زانیاری ورد لەبارەی هێزی ئۆپراسیۆنەکەوە درا و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کرا، دەرکەوت کە هەڤاڵمان سەرخۆبوون سەرحەد (سەفا ئاڵتونای) بە بڕیارداریەکی گیانبازانەوە چووە بۆ چالاکیەکە. هاوڕێ سەرخۆبوون، هەرچەندە لە پلانسازی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا شتێکی بەو جۆرەش بوونی نەبووە، بە نهێنی پلانی ئەنجامدانی چالاکی گیانبازی لە ناو ئۆپراسیۆنەکەدا داڕشتووە و بە بێ ئەوەی ئەو پلانە لای هاوڕێکانی باس بکات، بەشداری لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کردووە. دوای ئەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا جێبەجێ کردووە، بە ئازایەتیەکی بەرزەوە، چالاکگێڕی، شێوازی سەرکەوتنی ئەنجامگرانە و رۆحی گیانبازی کۆتایی بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە هێنا. هاوڕێ سەرخۆبوون بە وشیاری و رۆحی فیدایی وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی، بە دەستپێشخەری خۆی چالاکی گیانبازی پیرۆزی لەپێناو ئامانجێکی شکۆمەندانەدا ئەنجامداوە. هاوڕێ سەرخۆبوون بەر لە ئەنجامدانی چالاکیە گیانبازییەکە ڤیدیۆیەکی تۆمار کردووە. دوای لێکۆڵینەوە لەسەر ڤیدیۆکە، لەوە گەیشتن کە چۆن چالاکیەکە چۆن ئەنجامدراوە".
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەم بابەتانەشی خستووەتەڕوو:
دەڵێت: "ئێمە وەک کەسێک ناچین بۆ چالاکی. لە کەسایەتی ئێمەدا مێژوویەک دەچێتە سەر دوژمن، گەلێک و نەتەوەیەک دەچێتە سەر دوژمن. دەچێتە سەر دوژمن و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات". هاوڕێ سەرخۆبوون بە وتنی "ئێمە لەراستیدا تۆڵەسێنەری مێژوویەکین" چووە سەر دوژمن و بە چالاکی مێژوویی خۆی گورزی کەمەشکێنی لە دوژمن وەشاند. ئێمە راستی چالاکی پیرۆزی هاوڕێ سەرخۆبوون و پەیامە واتادارەکەی کە بۆ ئێمە هاوڕێیانی خۆی، بۆ گەلەکەمان و هەموو گەنجانی کوردی جێهێشتووە، بۆ گەلی وڵاتپارێز و رای گشتی بڵاودەکەینەوە.
پەیامی هاوڕێمان سەرخۆبوون سەرحەد کە پێش لە چالاکیە گیانبازیەکە تۆماری کردووە و لەدوای خۆی جێیهێشتووە بەم جۆرەیە:
"ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ زۆر بە چڕ و پڕی تێپەڕبوون. بە تایبەتی هەرم لە بواری شەڕ و هەم لە بواری تێکۆشاندا ماوەیەکی زۆر پڕ و چڕ بوون. لەو ساڵانەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیانی بەنرخ ، فەرماندە و شەڕڤانانی بەنرخی رێکخستنەکەمان لەوپێناوەدا شەڕیان کرد، رەنجیان کشا، قوربانیان دا و شەهیدبوون. لەگەڵ زۆر هەڤاڵدا هاوڕێیەتیمان کرد و پێکەوە ژیاین. هەر کامێکیان بوون بەشێک و پارچەیەک لەئێمە. هەرکامێکیان لە دروستبوونی کەسایەتیماندا رۆڵی گرنگیان گێڕا. رۆڵ و ئەرکی ئەوان زۆر بەنرخبوون. ئەوەی ئێمەیان گەیاندە ئێرە، تێکۆشان و بەرخۆدانی ئێمەیان دیاریکرد، بوونە مایەی ئەوەی ئەندێشە و هۆشیاری خۆمان بگۆرین، ئەو هەڤاڵانەبوون. هەوڵی ئەو هەڤاڵانەبوو. هاوڕێ ساڤاش مەرەش، ئاخین موش، شەرڤین، نۆرشین عەفرین و هاوڕێیانی فیداییمان ئەرداڵ و رۆژهات رەنجێکی گرنگیان لەپێناو ئێمەدا کێشا. لەم خاڵەدا لە پای هەوڵەکانی ئەو هەڤاڵانە بەرپرسیارێتی و ئەرکی ئێمە زیتر بووە. لەبەر ئەوەی بە هەر شەهیدبوونێک باری سەر شانمان زیاتر دەبێت. ئەو هەڤاڵانە لەپێناو ئێمەدا بەو جۆرە بوون، ئێمەش وەک سۆما و رووناکی چاومان خۆشمان دەویستن. لەم قۆناغەدا ئێمە هاوڕێیانی زۆر بە نرخمان شاهین بۆتان، ڤیان پەنابەر، گوڤەن و دۆغامان لەپێناو ئەم دۆزەدا شەهیدبوون. لە هەمان کاتدا لەسەر ناوی شەهید ساڤاش مەرەش دەست بە هەڵمەتێک کرا و ئێستا ئێمە لەو هەڵمەتەدا بەشارین. بە راستیش بەشداربوون لەم هەڵمەتە بۆ ئێمە شانسێکی گەورەیە، لەلایەکیشەوە پێزانین و گێڕانەوەی ئەو قەرزەیە کە بەرامبەر بەو هەڤاڵانە لەسەرمانە. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ ساڤاش زۆر رەنجی کێشا. ئێمە هەموو کات کاریگەری هاوڕێیەتی و هەڵوێستی ئەومان لەسەربوو و بەرامبەر هەستمان بە شەرمەزاری دەکرد. هاوڕێیەکی وەک دەروێش و پیر بوو. کاتێک لە سەنگینی و ورەی ئەومان دەڕوانی، شەرممان لە خۆمان دەکرد. هەر وتەیەکی، هەر جوڵەیەکی، هەر رێکردنێکی وای لە مرۆڤ دەکرد بیر بکاتەوە. هاوڕێیەکی بەو جۆرەبوو. بۆ ئەوەی قەرزی خۆمان بەرامبەر بەو هەڤاڵە بدەینەوە، بەشداری لەو چالاکیانەدا دەکەین کە لە سەر ناوی هاوڕێ ساڤاش مەرەشدا دەستیان پێکراوە. ئەوە بۆ ئێمە بەخت و شانسێکی گەورەیە.
لە کەسایەتی ئێمەدا مێژوو و نەتەوەیەک دەچنە سەر دوژمن و لێپێجینەوەی لەگەڵ دەکەن
ئێمە بۆ چالاکی شەهید گەلهات دەچین، ناوی هەڤاڵی شەهیدیشمان جوان لەوێ درا. ئێمەش لەگەڵ هەڤاڵ جوان دەژیاین و پێکەوە مابووینەوە. ئەو چالاکیە زۆر رەهەندی هەیە. ئێمە تەنیا وەک کەسێک ناچین بۆ ئەو چالاکیە، لە کەسایەتی ئێمەدا مێژوویەک دەچێتە سەر دوژمن، نەتەویەک دەچێتە سەر دوژمن. دەچێتە سەر دوژمن و لێپێچینەوەی لێدەکات. ئەم دوژمنە زۆر ئازاری بە گەلە و نەتەوەکەمان چەشتووە. رێبەرایەتیمان ئێستا لە دەست دوژمندا دیلە. کاتێک لە دژی دوژمن دەوەستینەوە، ئێمە بەو وشیاری و بەو بڕوایەوە ئەوە دەکەین. بە راستی ئێمە تۆڵەسێنەری مێژووین. ئێمە بەو رۆح و ورەیەوە هەنگاو دەنێین. هەربۆیەش کاری ئێمە قورسە. دەبێت لە بەرزترین ئاستدا ئەرک و بەرپرسیارێتیمان جێبەجێ بکەین؛ کە بەراستی ئێمە ببینە دەنگ و وەڵامی هاواری دایکانی کوردستان. دەبێت ئێمە قوربانیدان و تێچووی رووناککردنەوە و بونیادنان و وەڵامدانەوەی داهاتووی رۆڵەکانی ئەم گەلە پێشکەش بکەین.
دوژمن دەبێت بزانێت کە هاتن و مانەوە لەم خاکەدا ئاسان نییە
لێرە ئێمە بە ئیرادەیەک بە بڕیارداریەوە بۆ ئەوەی دوژمن لەناو ببەین دەچینە سەر دوژمن. دەبێت ئەم دوژمنە بە ئاسودەیی لێرە نەمێنێتەوە. هەڤاڵانمان تائێستا بە سەدان گورزیان لە دوژمن وەشاندووە. ئەمەش لەو گورزانەیە کە دەبێت بوەشێندرێت. ئێمە بەم جۆرە دەکەین کە دوژمن لێرە تێکبسکێت و کاتێک جارێکی دیکە سەرلەنوێ رووبکاتە رۆژئاوای زاپ بیربکاتەوە و بزانێت کە هاتن و مانەوە لەم خاکانەدا ئەوەندە ئاسان نییە. ئێمە بەم بڕیار و رۆحەوە بەرامبەر بە دوژمن دەوەستینەوە. ئەوە بۆ ئێمە رەخنەلەخۆگرتنە. لە بەرامبەر رێبەرایەتیمان، گەلەکەمان، هاوڕێیانمان و فەرماندەکانمان کە ئێمەیان پەروەردەکردووە، رەخنەلەخۆگرتنی ئێمەیە. ئێمە بەو بڕوا و هەڵوێستی رەخنە لە خۆگرتنە درێژە بە ئەرکەکانمان دەدەین.
بەراستیش لە ژیانی پەکەکەدا چەندین بابەت بوونیان هەیە. تۆ چەندە هەندێک شتیش پێناسە بکەیت، واتای خۆی ناگەیەنێت. لەبەر ئەوەی کە ئێمە هەموو کاتێکمان لە گەنجیمانەوە تا ئێستا لە ناو پەکەکەدا تێپەڕاندووە. هەموو رۆژێک بیرکردنەوەیە، هەموو ساتێک ئافراندنێکە، هەموو خولەکێک پڕە. ئێوە تا خانەکانی لەشتان هەست بەو گیانە دەکەن. وەک ئەوەی نیروانایان پێدەگوت، ئەوە دەتانگەیەنێت بە نیروانا. بیرکردنەوە، راوەستەلەسەرکردن، هەڵسان، دانیشتن، کارکردن، پێکەنین، قسەکردن، هەموو ئەوانە مرۆڤ بەرەو نیروانا دەبەن. ئێستا تۆ سات لە دوای سات خۆت دەخوڵقێنیت، بە هەموو بەشێکی ئەم ژیانەدا دەچیتەوە. بەلای ئێمە پەکەکە ئەوەیە، هاوڕێیەتی پەکەکە، ورەی پەکەکە، گیانی پەکەکە ئەمەیە. ئەو هاوڕێیەتی، ئەو ورەیە بە زیندوویی دەمانهێڵێتەوە. ئەو بیردۆزی، ئەندێشە، هەڵوێست، جۆش و هاوڕێیەتیە لەسەرپێ راماندەگرێت. لەبەر ئەوەی ئێمە پارچەیەک لە رێبەرایەتین. رێبەرایەتی بەم جۆرە ئێمەی خوڵقاندووە، کە: دەتوانین هەست بە هەموو شتێک بکەین، لە جوڵەی گەڵایەکەوە بگرە تا ئازاری مرۆڤ. دەتوانین خۆمان لە جێگەی ئەو کەسە دابنێین و وەک ئەو بیربکەیەنوە. لەبەر ئەوەش ئەندێشە، رۆح و لایەنی دەرونی رۆژ لە دوای رۆژ بەرپرسیارێتی مرۆڤەکان زیاتر دەکات. لەبەر ئەوەی تەنیا لەپێناو خۆتاندا هەنگاو نانێن، تەنیا لەپێناو خۆتاندا رێناکەن. ئێوە لەپێناو نەتەوەیەکدا هەنگاو دەنێن، ئێوە بڕوای نەتەوەیەکن و کاتێک ئەو نەتەوە پشت دەکاتە دوژمن، پشتی خۆی بە تۆ دەبەستێت و متمانەت پێدەکات و دەڵێت؛ 'گەریلامان هەیە، ئەوان لێپێچینەوە لەوان دەکەن'. ئێمە هێزێکی فیدایین کە لێپێچینەوە دەکەین. بەو ئیرادەوە، بەو بڕوایەوە و بە گیانەوە ئێمە دژی دوژمن دەوەستینەوە بۆ ئەوەی گەلەکەمان هەموو کات سەربەرز بێت، تێکۆشان و بەرخودان گەورەتر بکەن. بەو گیان و بڕوایەوە دەچینە سەر دوژمن. بەراستی، زۆر بابەت هەیە کە دەبێت بوترێن. دەتوانم ئەمانە بڵێم.
لەناو رێکخستندا هاوڕێیانی ژن بوونیان هەیە کە کەسایەتی ئێمە دیاری دەکەن. هەڤاڵانی زۆر بەنرخ هەبوون کە رەنجی زۆریان لە پێناوماندا کێشا. هەڤاڵانی گەنجی وەک هەڤاڵ بەرفین بۆ ئێمە رەنجی کێشا، ئێمەش ئەوانمان ناسی و زۆر ورەمان لەوان وەرگرت. هەڤاڵانی وەک هەڤاڵ عەگید، هەڤاڵ شەردا، هەڤاڵ رۆناهی هەبوون کە بە تەمەن گەنج بوون، بەڵام خاوەن دڵی گەورەبوون. لەگەڵ ئەوانیش هاوڕێیەتیمان کرد. لەگەڵ هەڤاڵانی وەک شەهید جیگەر هاوڕێیەتیمان کرد. سوپاسی ئەوان دەکەین. بەراستیش ئەوان بوون کە لە زۆر رووەوە ورەیان بە ئێمە بەخشی و ئێمەیان لە سەر پێ راگرت.
بەراستیش هاوڕێیەتی هەڤاڵانی ژن لە ناو پەکەکەدا زۆر جیاوازە. مرۆڤ دەگاتە ئاستێک کە شەرم لە ئەقڵیەت و پیاوەتی خۆی دەکاتەوە. گیانبازی، ورە و گیانی هەڤاڵانی ژن وادەکات مرۆڤ شەرم لەلایەن کەموکورتەکانی خۆی بکات. بەراستی بۆ ئەو جموجۆڵەیان سپاسیان دەکەین. قەرزارباری ئەوانین بەهۆی هاوڕێیەتیان و ئەو بەهایانەی بە ئێمەیان بەخشی. لە بەرزترین ئاستدا ئەو قەرزەی خۆمان دەدەینەوە. لەبەر ئەوەی ئەو ئەقڵیەتیەی ئێمە تیایدا هاتینە دنیاوە، ئەقڵیەتی دەرەبەگایەتیبوو. لە هەرێمی سەرحەد هەم لایەنی ئەرێنی و هەمیش لایەنی نەرێنی بوونیان هەیە. ئەوەی بووە یارمەتیدەری ئێمە کە لایەنە نەرێنیەکان نەهێڵین، هەڤاڵانی ژن بوون. ئێمە بەراستی سپاسی هاوڕێیەتی ئەوان دەکەین. تادێت ئێمە زیاتر قەرزارباری هەڤاڵان ئاسیا گلیچداخ، گۆکسون و دیدار دەبین. بەو بارەی شانمان داوەتە بەری، شایەنی پێکەنین و هەڵوێستی ئەوان دەبین.
لەهەمان کاتدا ئێمە قەرزاری مێژووشین. وەک بنەماڵە ئێمە بنەماڵەی حسێن پاشاین کە لە مێژووی کوردستاندا خاوەن پێگەک و کولتورێکن و ئێمە قەرزاری مێژووین. کاتێک دوژمن هەڵیکوتایە سەر گەلەکەمان، کۆمەڵکوژی کرد، ناچار بە کۆچبەری کردن و دووری خستنەوە. دواتریش بە خیانەت و پیلانگێڕی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ئێمەی شەهید کرد. قەرزارباری ئەوانیشین. ئەوان لە ساڵانی ١٩٢٥-١٩٣٠ و ئێمەش وەک نەوەکانیان لەئێستادا لە بەرامبەر دوژمنێک کە لە مێژوودا بەرامبەر ئەوان شەڕی کردووە، شەڕ دەکەین. خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین. بۆ ئەوەی ئێسکەکانیان لە ناو گۆڕدا نەڕزێن خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین. ئاگامان لەو رۆڵ و بەرپرسیارێتیە هەیە.
ئێمە وەک هەڤاڵ عەگید، واتە هەڤاڵ مەعسوم کۆرکماز لە یەک بنەماڵەین. هەڤاڵ عەگید خۆی لە خۆیدا لەناو ئارگەکەدا بە فەرماندەیی خۆی دەناسرێتەوە، پێشەنگایەتی بۆ شەڕی گەریلا کرد. لە دەمارەکانماندا هەمان خوێن هەیە. هەربۆیەش دەبێت شایەنی هەڤاڵ عەگید بین. ئەویش ئەندامێکی بنەماڵەکەمانە. بە هەڵوێست و هاوڕێیەتی خۆی لە رووی سەربازییەوە شۆڕشی نەتەوەیی ئافراند. دەبێت ئێمەش بەو رۆح و ئیرادەوە تێبکۆشین.
هاوکات ئامۆزاکانم هەڤاڵ ژێهات (ئەرهان سەرحەد) و سەرخۆبوون ژێهات (سینان سەرحەد)یش وەک ئەندامانی بنەماڵەکەمان شەهیدبوون. ئێمەش دەرفەتی ئەوەمان هەبوو لەگەڵ هەڤاڵ سەرخۆبوون هاوڕێیەتیمان هەبوو. بەراستیش هاوڕێیەتی ئەو جیاوازبوو، ورەمان لێوەرگرت. وەک دەوترێت جەوهەر و کەسایەتی شکۆمەند و بێگەردی سەرحەد لە کەسایەتی هەڤاڵدا هەبوو. لە کەسایەتی هەڤاڵدا دڵسۆزی بۆ کولتوری خۆی هەبوو. رەنگە ماوەیەکی کورت پێکەوەبووبین، دواتر هەڤاڵ شەهیدبوو، قەرزاری ئەو هەڤاڵەشین. لە راستیدا لە بەشداربوونمان هەڤاڵ ژێهات رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوو. کاتێک شەهیدبوو، بریارمدا بەشداربم. زۆر جار دەچوومە سەر گۆڕەکەی و قسە و گفتوگۆم لەگەڵ دەکرد. لە بڕیارەکەمدا بۆ بەشداربوون لە رێکخستن و بزوتنەوەدا یەکلاکەرەوەبوو. قەرزارباری ئەو هەڤاڵانەشم. دەبێت منیش شایەنی ئەو هەڤاڵانە بم. دەبێت زیاتر رۆڵ بگێرم و خاوەنداری لە ئەرکەکەم بکەم.
رێبەرایەتی ماوەیەکی زۆرە لە گۆشەگیریدایە. لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا گۆشەگیری لە سەر هەموو گەلەکەمان هەیە. بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیریە، چیمان لە دەست دێت ئامادەین بۆ ئەوە. چونکە ئەوەی ئێمەی خوڵقاند و ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە رێبەرمانە. ئەو دەستانە دەشکێنین کە لە رێبەرایەتیمان بەرز دەکرێنەوە. لەو بڕوا و ئیرادەماندا زۆر روونین. لەم دواییەدا لە کەسایەتی هەڤاڵ ئەرداڵ و رۆژهاتدا خەنجەرێکمان لە دڵی دوژمن وەشاند. دیسان لێی دەدەین. تا گۆشەگیری لە سەر رێبەرایەتیمان هەڵدەگیرێت و ئازاد دەکرێت چیمان لە دەست بێت دەیکەین. ئەو بڕوا، پێداگری و باوەڕمەندیەمان هەیە. ئێمە شایەنی رێبەرایەتیمان دەبین. لەبەر ئەوەی رێبەرمان لە کەسایەتی خۆیدا داهاتووی نەتەوەیەکی گۆری. رێبەرایەتی ئەو گەلانەی داگیرکەران دەیانوت 'ئەو گەلە ئیتر ناتوانێت خۆڕاگری بکات، ئەو گەلە بوونی نییە، ئێمە لە ژێر خاکدا شاردمانەوە' زیندووی کردنەوە. بە چاندنی تۆوێک لە زەویدا سەرلەنوێ ئەوانی ئافراندەوە. ئێمە ئەمرۆ بەرهەمی ئەوە دەبینین. ئەو وشیاریەی لە رۆژئاوا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەیە، دەرەنجامی ئەو گۆڕانکارییەیە و لە راستیدا بە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ئەوە لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا دەبینرێت. رێبەرایەتی پاڕادایمێکی بەو جۆرەی دروست کردووە کە هەموو جیهان بە سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانێت و بەدواداچوونی بۆ دەکات. چونکە هەموو جیهان، دەوڵەتانی داگیرکەر، هێزە ئیمپریالیستیەکان وابیریان دەکردەوە و لێکدانەوەیان بەو جۆرە بوو کە چیتر 'ئەو گەلە، ئەو نەتەوەیە، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانن کۆبکرێنەوە'. بەڵام ئەمڕۆ دەبینین رێبەرایەتی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆکردەوە. هەمووشیان بە زمان و کولتوری خۆیانەوە تێدەکۆشن. هیچ کامێکیان لەوەی دیکە نە زیاترە نە بەرزتر. پاڕادایمی گەلان، پاڕادایمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە هەموو دەوڵەمەندیەکانیەوە بە زیندوویی ماوەتەوە. لە کەسایەتی رۆژئاوادا دەبینرێت. ئەوە لەسایەی رێبەرایەتیدا پێکهاتووە. ئێمەش شەڕڤان و فیدایی رێبەرایەتین. ئێمە رێبوار و شوێنکەوتووی رێبازی هەڤاڵ زیلانین. رۆڵ و بەرپرسیارێتیمان لە کوێدابێت، دەبێت لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێی بکەین. ئێمە بەو بڕوا و ئیرادەمانەوە لێرە ئامادەین. با رێکخستنەکەمان پشت بە ئێمە ببەستێت و متمانەی بە ئێمە هەبێت. ئێمە ئەو ویست و ئیرادەمان هەیە.
جگە لەوانەی کە وتم، بۆ هەموو هەڤاڵانم لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و هەڤاڵانمان کە لە چوار لای جیهان تێدەکۆشن هیوای سەرکەوتن دەخوازم".
هـ . ب