سەرۆکی یەنەکە پێشوازی لە شاندی دەم پارتی کرد
شاندی دەم پارتی کە بەشداربوون لە مەراسیمی لەناوبردنی چەک، لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە؛ بافڵ تاڵەبانی گوتی: "کاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان".
شاندی دەم پارتی کە بەشداربوون لە مەراسیمی لەناوبردنی چەک، لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە؛ بافڵ تاڵەبانی گوتی: "کاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان".
ئەمڕۆ لە دەباشان لە شاری سلێمانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کرد، کە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی سەحەد ئەرەن و محەمەد کاماچ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا بە گەرمی پێشوازیی لە چەکدانانی پەکەکە کرد و وتی، "ئێستا کاتی ساڕێژکردنی برینەکان و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە باکووری کوردستان و تورکیا".
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: "وەک چۆن سەرۆک مام جەلال ئەندازیاری سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی بوو و بۆ یەکەمجار دەرگای گفتوگۆی لەنێوان قەندیل و ئەنقەرەدا کردەوە، ئێمەش لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوامین".
شاندەکەی پارتی دەم سەرەڕای سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵی ئەرێنی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی سەرۆکی یەنەکە، دووپاتیان کردەوە کە یەنەکە بەشێکی گرنگە لە سەرخستنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و دوایین پەرەسەندنەکانیشیان خستەڕوو.