هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان به رۆحی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به بوێرییه‌كی گه‌وره و به تاكتیكه‌كانی سه‌رده‌می نوێی ئه‌نجامگیر چالاكییه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن. له‌چالاكی هێزه‌كانماندا ١٢ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. له هه‌مان كاتدا ٢ خێمه‌ی سه‌ربازی، ٣ سیستمی كامێرای حه‌راری و سیستمێكی راداریش تێك‌شكێنران و له‌ناوبران.
گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ١٦ جار له لایه‌ن سوپای توكی داگیركه‌ره‌وه به بۆمی ئه‌تۆمی تاكتیكی، چه‌كی كیمیایی و بۆمبی فۆسفۆڕ بۆردومان كراون. سوپای تورك جارێكی تر چه‌كی قه‌ده‌غه‌ی به‌كارهێنا و تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدا. هاوكات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆمبی فۆسفۆڕی به‌كارهێناوه. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ١٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به تانك، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٨ی ئابدا كاتژمێر ١١:٣٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید رێبه‌ر بچن، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا. دوای ئه‌م چالاكییه داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٨ی ئابدا كاتژمێر ١٩:١٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به حه‌فاره بڕوخێنن، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا، داگیركه‌ران ناچاربوون له‌گه‌ڵ حهفارهكهیان تائاستێك بكشێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٤ی ئاب كاتژمێر ٠١:٣٠ هێزه‌كانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمنیاندا له شاخی كۆردینه‌ی سه‌ر به گۆڕه‌پانی بهكتۆریای هه‌فتانین. له‌و چالاكیهدا ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری و سیستمێكی رادار له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ناوبران.
له ٧ی ئابدا له گۆڕه‌پانی شاخی سوری مه‌تینا یه‌كینه شاراوه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ویستیان پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێریی و به سابۆتاژ لێیاندان.
له ٨ی ئابدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم سیستمێكی كامێرای حه‌راری داگیركه‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
له ٨ی ئاب كاتژمێر ١٧:٢٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگگیركهرێك سزادرا.
له ٨ی ئاب كاتژمێر ٢٢:٠٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشان شكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٩ی ئابدا كاتژمێر ٠٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له دژی داگیركه‌ران به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و هه‌ماهه‌نگ له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه چالاكی ئه‌نجامدرا. له‌و چالاكیهدا كه به تاكتیكی دزه‌كردنه ناو له سێ لاوه ئه‌نجامدرا، ٩ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو و ٢ خێمه له‌ناوبران.
له راگهیهنراوماندا له ٧ی ئاب، ئێمه زانیاری ئه‌وه‌ماندا كه له ٦ی ئابدا سه‌ربازێكی تورك به برینداری له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه كوژراوه. له‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه ئه‌و سه‌ربازه جۆری خوێنه‌كه‌ی ئای زائیده و سه‌ر به فه‌رمانده‌یی شانزههمینی لیوای پیاده‌ی میكانیزهی ئامه‌ده.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٨ی ئابدا تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی و بۆمبی فۆسفۆڕ بۆردومان كران.
له ٨ی ئابدا تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ١٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٨ی ئابدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ٨ و ٩ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا و ساجا و كانیساركی گاره ١٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٨ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ و شاخی ئامێدی ٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٨ی ئابیش گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به‌ده‌یان جار به تانك، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
هـ . ب