سی پی تی: ده‌وڵه‌تی تورك له باشوری كوردستان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ٥ كه‌سی شه‌هید كردووه
سی پی تی رایگه‌یاند، كه له هێرش و بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوری كوردستان له ماوه‌ی مانگێكدا ٥ كه‌س كوژراون.
سی پی تی رایگه‌یاند، كه له هێرش و بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوری كوردستان له ماوه‌ی مانگێكدا ٥ كه‌س كوژراون.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ داگیركردنی باشوری كوردستان به‌رده‌وامن. تائێستا له هێرشه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی شه‌هید كراون و برینداربوون.
رێكخراوی سی پی تی زیانه‌كانی ماوه‌ی مانگێك له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی له رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له نێوان ٢١ی ئایار تا ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢دا، به هۆی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ٥ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه سیانیان منداڵن شه‌هید بوون و ١٥ هاووڵاتیش برینداربوون.
به‌پێی هه‌مان راپۆرت، دوای هێرشه ئاسمانییه‌كان له ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ بۆ سه‌ر گوندی توته‌قه‌لی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و شه‌هیدكردنی دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی، ئێستا ٨ بنه‌ماڵه له ترسی بۆردومانی ده‌وڵه‌تی تورك گونده‌كانیان چۆڵ كردووه.
‘توركیا باره‌گای نوێی دروست كردووه‘
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌م دوواییه‌دا، چوار باره‌گای سه‌ربازی له هه‌رێمه‌كانی ئاڤاشین و زاپ دروست كردووه. له ١٦ی حوزه‌یرانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن باره‌گایه‌كی تر له‌سه‌ر چیای كورشهژارۆ دروست بكه‌ن".
به‌پێی به‌ڵگه‌كانی سی پی تی، رووداوی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ له بامه‌ڕنێ كه سێ منداڵ تێیدا شه‌هیدبوون، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه و له ئه‌نجامی هێرشێكی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامدراوه.
سی پی تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ربازانی تورك له باره‌گاكانیانه‌وه گونده‌كان تۆپباران ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێك گولـله‌بارانی گونده‌كان ده‌كه‌ن. راگه‌یه‌نرا كه له نێوان ٣ رۆژدا واته له ١٥ تا ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٢دا ٥ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ده‌ركار، یه‌كێكیش له كانی ماسی به هۆی هێرش و تۆپبارانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه برینداربون.
هـ . ب