سی پی تی: دەوڵەتی تورک هێرشی رانیەی ئەنجامداوە
گروپی ئاشتی کریستیان (Chrîstîan Peacemaker Teams-CPT), رایگەیاند کە ١ی ئاب لە رانیە هێرشەکەی بەرانبەر ئۆتۆمبێڵەکەی رانیە، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراوە.
گروپی ئاشتی کریستیان (Chrîstîan Peacemaker Teams-CPT), رایگەیاند کە ١ی ئاب لە رانیە هێرشەکەی بەرانبەر ئۆتۆمبێڵەکەی رانیە، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراوە.
سی پی تی لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لە رانیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لەسەر رێگەی چوارقورنە و ڕانیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕؤکەوان، هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێڵێک و لە ئەنجامدی کەسێکی ٢٥ ساڵ بریندار بووە."
سی پی تی باسی ئەوەشی کرد، بەپێی وتەی شایەدحاڵەکان، لە هێرشەکەدا کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام چارەنووسی نادیارە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، رۆژی ٢٠ی تەمووز لە گوندی پەرەخی گەشتیاری ناوچەی زاخۆ، ژمارەیەک گەشتیاری عەرەبی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ٩ کەس کە یەکێکیان منداڵ بوو، کوژران و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.
ف.ق