سۆزدار ئاڤێستا: بەشداری لە رێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵندا بکەن

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بۆ بەشداری لە رێپێوانی ١٧ی شوبات لە کۆڵن بانگەوازی راگەیاند و جەختی کردەوە، "تێکۆشانمان ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات".

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا سەبارەت بەوەی کە دەبێت لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆدا، لە دژی ئەو پیلانگێڕییە چ هەڵوێستێک بگیرێتەبەر قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی سۆزدار ئاڤێستا بەم جۆرەیە:

"هاوکات لەگەڵ ئەوەی پێدەنێینە ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە لە دژی پیلانگێڕی دەبێت چ تێکۆشانێک ئەنجامبدەین، بە هەڵوێستێکی جۆن دەتوانین ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و پرسی کورد چارەسەر بکەین؟ بۆ ئەوە ئەو ئاستەی کە لە ماوەی ٢٥ ساڵ دا هاتووەتە ئاراوە، ئێمە بیکەینە بناغەیەکی پتەو. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە لەسەر گەلەکەمان و تەواوی گەلانی ناوچەکە پەیڕەو دەکرێت، تا ئەو فاشیزمە لەناو نەبرێت چارەسەری پرسی کورد و مسۆگەر کردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەستەمە. دەبێت سەرەتا ئەو مێشکە لەناو ببەین. بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە سەردەم و قۆناغێکی زۆرگرنگداین. لە کاتێکی ستراتیژیکداین. لەناوچەکە ئاڵۆزی گەورە هەیە، شەڕی جیهانی سێهەم بە دژواری بەردەوامە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە تایبەتی لە باکووری کوردستان بەهار لەبەردەمماندایە، ئامادەکاری بۆ هەڵمەتی نوێ دەکرێت. بەتایبەتی گەریلاکانی ئازادی لە سەرەتای ساڵەکەدا لە مەتینا، زاپ، خواکورک هەڵمەتیان خوڵقاند و ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لەم ساڵدا سەرکەوتن مسۆگەر بکەن. هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە تێکۆشان لەم سەردەمەدا دەبێت بە چ شێوەیەک ئەنجام بدرێت. ئێمە دەڵێین، دەبێت لەم ساڵەدا لە ئێستاوە بە دەوری گەریلاکانی ئازادییەوە کۆبوونەوەیەکی گەورە بتوانرێت سازبکرێت. وەک چۆن کاتێک لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا و بە هەزاران گەنجی کوردستانی و ئینترناسیۆناڵیست روویان کردە ریزەکانی گەریلا، لەم سەردەمی هەڵمەتەشدا لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبێت بەشداربن لە ریزەکانی ئازادی. گەریلاکانی ئازادی لە سەر هێڵ و رێبازی رێبار ئاپۆ، لە چوارچێوەی پاڕادایمی نوێدا خۆڕاگری دەکەن و هەموو جۆرە هێرشێک لە سەر رێبەر ئاپۆ و لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ لەسەر بزوتنەوەی ئازادی تێکدەشکێنن. دەبێت لەم قۆناغەدا هەموو ئەندامانی بزوتنەوەکەمان وەک نێردراوان و حەوارییەکانی ئایینی مەسیحی لە هەموو شوێنێک پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ بڵاوبکەنەوە، کە چارەسەری هەموو کێشەکانی کۆمەڵگایە. دەبێت پێشەنگایەتی بۆ بکەن. ئەوەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکات، بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆیە.

هەروەها لەسەر شۆڕشی گەورە، ئەو شۆڕشەی بە پێشەنگایەتی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا، هێرش ئەنجام دەدرێت. پاراستنی ئەو شۆڕشە گەورەیەی بە بەها و قوربانیدانی زۆر دەستەبەر بووە، لە بنەڕەتدا ئەوە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات. هەموو ئەمانە یەکپارچەن. وەک چۆن پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هەم هەژمونگەرایانەبوو، هەم جیهانی بوو، دەبێت ئێمەش تێکۆشانی یەکگرتووانەی خۆمان پەرە پێبدەین. ئەو هەڵمەتەی ئێستا لە هەموو کیشوەرەکان دەستیپێکردووە دەبێت بێ وچان بەردەوام بێت.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا تێکۆشان دەبێت بێ پسانەوە و بە مامەڵەیەکی زەنگینتر، بە رێگە و رێبازی جیاجیا و داهێنەرانە، کە سەرنجڕاکێشبێت و هێزی گەورە کۆبکاتەوە، بەڕێوەببرێت. ئەوەی تائێستا کراوە، گەیشتووەتە ئاستێک. بەڵام دەبێت لە ئێستا بەدواوەش بەردەوام بێت.

دەبێت بە ملیۆنان کەس بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی کۆڵندا بکەن

بە تایبەتی لەگەڵ پێنانە ناو ساڵی ٢٦ەمینی پیلانگێڕی دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشان، بەرخودان، رێکخستنکردن فراوان بکرێن. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی کوردستانی بۆ هەڵمەتێکی گەورە بوار و بناغە لەبەردەستن و دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.

لەسەر ئەو بنەمایە لەم قۆناغەدا بە بۆنەی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات کە لەئێستاوە چالاکییەکان دەستیان پێکردووە، دەمەوێت بانگەوازێک رابگەیەنم. هەم ئەو رێپێوانەی کە ١٧ی شوبات لە ئەڵمانیا لە شاری کۆڵن ئەنجام دەدرێت؛ بانگەوازی من روو لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی لە ئەڵمانیایە. بەراستیش چالاکییەکی گرنگە. بە رۆژانە رێپێوان دەستیپێکردووە. بە ملیۆنان کەس بەشدار ببن و هەڵوێستێکی شایستەی هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ، شایستەی بەرخودانی گەریلا، شایستەی رەنجی ٥١ ساڵەی هێڵی رێبەر ئاپۆی بزوتنەوەی ئازادی نیشان بدەن. رووی بانگەوازەکەم لە تەواوی گەلەکەمان، لە ژنان، گەنجان و دۆستانمان ئەوەیە کە بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن.

بۆ ئەو رێپێوانانەی ئێستا لە باکووری کوردستان بەردەوامن، تا دەگەنە ئامانجی خۆیان دەبێت زیاتر درێژەیان پێبدرێت. خاوەنداری لە بەرخودانی زیندانەکان و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ بکەن. کلیلی چارەسەری لە باکووری کوردستانە. فاشیزم بە پێشەنگایەتی تێکۆشان لە باکووری کوردستان دەتوانرێت تێکبشکێندرێت. گەلەکەمان لە باکووری کوردستان باش بەوە دەزانێت. داوا دەکەم کە لە ١٥ی شوباتی ئەم ساڵدا ژیان بوەستێندرێت.

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە باشووری کوردستان و هەموو گۆڕەپانەکان لەم ساڵدا دەبێت ئێمە ئیتر ئەو پیلانگێڕییە رابگرین. لەو بڕوایەداین کە دەرەنجامی ئەوەش مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت.

لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە لەسەر ناوی بزوتنەوەکەمان سڵاو لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان لە چالاکییەکاندا کردووە و بەشداری دەکەن، بەبۆنەی بەرخودانیانەوە پیرۆزباییان پێدەڵێم. تێکۆشانمان لەم سەردەمەدا بە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە دەگاتە سەرکەوتن".

هـ . ب