'تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، دیموکراسی و ئاشتی بەدینایەن'
پەرلەمانتاری دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچییگیت رایگەیاند کە تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، دیموکراسی و ئاشتی نایەنەدی و وتی، "پرسی کورد بە دانوستان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان چارەسەر دەبێت".
پەرلەمانتاری دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچییگیت رایگەیاند کە تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، دیموکراسی و ئاشتی نایەنەدی و وتی، "پرسی کورد بە دانوستان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان چارەسەر دەبێت".
سیاسەتمەداران و نوێنەرانی رێکخراوە جەماوەریە دیموکراتیکەکان، کە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قەرسەوە بەڕێکەوتبوون، رێپێوانەکەیان گەیشتە چەولیگ. بەشداربووانی رێپێوانەکە لە بەردەم شارەکە بە شێوەی جەماوەری پێشوازییان لێکرا. لە مەراسیمی پێشوازیدا دروشمی 'بژی بەرخودانی زیندانەکان' وترایەوە، دواتریش بەرەو ناوەندی شارەکە رێپێوانیان کرد و کۆنفڕانسی رۆژنامەوانییان سازکرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچییگیت قسەی کرد و وتی، نکۆڵی لە زمان و مێژووی کوردان دەکرێت و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "ئەو ئەقڵیەتە تاکپارێزییە ماوەی ١٠٠ ساڵە بەردەوامە. ئێمەش لە دژی ئەو ئەقڵیەتە تاکپارێزیە رێپێوان دەکەین. بۆ ئەوەی گەلانمان بتوانن پێکەوە بژین، دەبێت پرسی کورد بە رێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت. پرسی کوردیش بە دانوستان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. بە داخستنی دەرگاکانی ئیمراڵی ئیرادەی پێکەوەژیان نەهێڵدراوە. بە داخستنی دەرگاکانی ئیمراڵی دەرگاکانی ستەمکاری کراوەنەتەوە. ئێمە لە پێناو کردنەوەی ئەم رێگەیەی ئاشتی رێپێوان دەکەین".
کۆچییگیت بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەی ئۆجالانەوە بەردەست نییە و ئێمە نازانین لە چ هەلومەرجێکدایە. گووێمان لە دەنگی بەڕێز ئۆجالان نابێت. خاوەنداری لە ئیرادەی ئاشتی دەکەین کە دەیانەوێت هەناسەی ببن. ئێوە دەتوانن دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. ئەگەر ئێوە ئاشتیتان دەوێت. ئەو کاتە دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکەن".
بەرنامە و مەراسیمەکە لە چەولیگ بە گێڕانی هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.
هـ . ب