"تا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، پرسەکانی تریش چارەسەر نابن"

لە ئامەد نەخشەڕێگای "پێویستە سەرلەنوێ دەربارەی چارەسەر بدوێین" ئاشکرا کرا و پەیامدرا "تا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، پرسەکانی تریش چارەسەر نابن".

بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی ئامەد کۆبوونەوەی "بۆ چارەسەری پرسی کورد، کۆبوونەوەی جڤاکی مەدەنی" لە ٢٤ ی شوبات ئەنجامدرا، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرد.

نەخشەڕێگاکە لەلایەن توران ئاشکرا کرا، مادەکانی پەیوەست بە چارەسەر خرانەڕوو. ئاماژە بەوە کراوە، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی نرخاندن بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە کراوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە، لە سەرەتای کۆمارەوە پرسی کورد هەیە، ناکرێت بە سیاسەتی ئەمنی دەرگیری ئەم پرسە ببن و توندوتیژی ڕێگەی چارەسەر نییە.

هەروەها دووپاتکراوەتەوە، بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە چەندین کێشە و قەیران سەریان هەڵداوە لەوانە:

* قەدەغە و سیاسەتی ئەسیمیلاسیۆن ساڵانێکە لەسەر زمانی کوردی بەردەوامە، چالاکییە هونەرییە کوردییەکان قەدەغە دەکرێن و ئاستەنگی یاسایی لەبەردەم پەروەردە بە زمانی دایک و ئاخاوتن بە زمانی کوردی بەردەوامە.

* وێرانبوونی ژینگە بەهۆی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانەوە.

* ڕێکاری ئەمنی لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵ لە ناوەندی شار و ناوچەکان، بۆیە چەند جار مناڵ بوونەتە ژێر زرێپۆشەکانەوە و بەهۆی سیاسەتی سزانەدانەوە جیاکاری و ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ژنان بەردەوامە.

* گرتنی پەرلەمانتاران و دانانی قەیوم و داخستنی پارتە سیاسییەکان.

* چارەسەرنەبوونی پرسی کورد توندوتیژی و هەژاری ژنان زیاتر کردووە.

* ڕۆڵی نەرێنی دادەوەران و دادگاکان بەرامبەر کورد، پەیوەست بە بەتاوان ناساندنی پارتە سیاسییەکان و سەپاندنی سزای قورس بەسەریاندا، پێشێلکردنی مافی زیندانیەکان و ڕێگرتن لە مافی چاوپێکەوتن و ئەنجامدانی ئەو پێشێلکارییە نێونەتەوەییانەی وەک گۆشەگیری دەناسرێن. هۆکارەی هەموو ئەمانەش پێداگرییە لەسەر چارەسەرنەکردنی پرسی کورد.

ئەو شتانەی پێویستە بکرێن:

دووپاتکراوەتەوە ، بۆ چارەسەری پرسی جڤاکی کورد، بۆ ئافراندنی یەکێتی و زەمینەیەکی هاوبەش پێویستە لە هەموو شارەکان خەبات بکرێت، لەپێناو هەوڵ و پەیوەندییەکان شاندێکی هاوبەش دابمەزرێت و ئەم پێشنیارانە ڕەچاو بکرێت:

"* چارەسەری پرسی کورد، پێویستی بە ئیرادەیەکی نوێیە. بۆ ئەمە، پێویستە تفەنگەکان بێدەنگ بکرێن.

٭ بۆ ئاشتی و چارەسەری بەردەوام پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم هەموو ئەکتەرەکان لاببرێن و دەرفەتی پێویست دابین بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

* پرسی کورد خاڵی سەرەکی کێشە ئابوری و دیموکراسی و یاساییەکانی وڵاتە و پێویستە لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەو بناغەیە دوور لە ململانێ سیاسیەکان لە پرسەکە نزیک ببنەوە.

*لەپێناو چارەسەرکردنی پرسەکە پێویستە پشتیوانی لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی بکرێت.

*بەم هەنگاوانە دەبێت دەستورێکی نوێ پێک بهێنرێت و کاربکرێت بۆ ئەوەی هەرکەس لەپێناو چارەسەری پرسە جڤاکییەکان ڕۆڵ بگێڕێت.

لەسەر بناغەی ئەم پێشنیار و داواکاریانە لە چوارچێوەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو شاندەی بڕیارە دابمەزرێت، درێژە بە خەبات دەدەین. بەڕێزەوە ئەمە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".