بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) له ناوه‌ندی شه‌نگال له باره‌ی هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك و هێرش بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌لایه‌ن وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی تاژێ سهام ده‌خیل خوێندرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌گه‌ر به‌رخودانی گه‌رلاكانی ئازادی نه‌بووایه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دا ته‌واوی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیرده‌كرا و گه‌لی كورد كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرا و راگه‌یه‌نرا: "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به هاوكاری په‌ده‌كه له نیسانی ٢٠٢١ه‌وه ده‌ستی به هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان كردووه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و خیانه‌تی په‌ده‌كه به‌رخودانی مه‌زنی گه‌ریلاكانی ئازادی له ئاستی هه‌ره باڵادایه. ئه‌گه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی نه‌بوایه، ده‌وڵه‌تی تورك له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ته‌واوی باشوری كوردستانی داگیر ده‌كرد و گه‌لی كورد به كۆمه‌ڵكوژیدا تێپه‌ڕ ده‌كرد".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه گه‌ریلا به به‌رخودان و قارره‌مانێتی خۆیان هه‌بوونی گه‌لی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌پارێزن و رایاگه‌یاند، "له ناوه‌ڕاستی نیسانه‌وه تا ئه‌م ساته كه ئێمه‌ی تێداین، ده‌وڵه‌تی تورك به هه‌موو جۆرێك هێرش ده‌كاته سه‌ر چیا ئازاده‌كان. هه‌موو چه‌كه‌كان به‌كارده‌هێنێت، سه‌دان جار چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌ریلا به‌كارهێناوه و به فڕۆكه بۆردومان ده‌كات. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت. كه‌ی گه‌لی كورد له سه‌ركه‌وتن و ئازادی نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شكست ده‌هێنێت، په‌ده‌كه ده‌ستبه‌كار دده‌بێت و هێرش ده‌كات. له ماوه‌ی دوو ساڵدا په‌ده‌كه ٣ جار هێرشی كردۆته سه‌ر گه‌ریلا و بۆسه ده‌نێته‌وه. ٩ گه‌ریلای رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له به‌ده‌ستی خیانه‌تی په‌ده‌كه شه‌هیدبوون. خیانه‌تی په‌ده‌كه و دڕنده‌یی و فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركی تێپه‌ڕاندووه. ساڵێك تێپه‌ڕیوه و ته‌رمی گه‌ریلاكان كه له خه‌لیفان شه‌هید بوون له‌ده‌ست په‌ده‌كه‌دان و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ناكرێت. له دوایین نمونه‌دا رووداوێك كه به‌ر له دوو رۆژ جارێكی تر له خه‌لیفان روویدا ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی گه‌ریلاكانی كرد، په‌ده‌كه‌ش له سه‌ر زه‌ویه‌وه له گه‌ریلاكانیدا.
له ناو مێژووی گه‌لی كورددا په‌ده‌كه به خیانه‌تی خۆی جێگه‌ی گرتووه. خیانه‌تێك كه په‌ده‌كه له فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ له كۆمه‌ڵگای ئێزدی كرد، ئه‌مڕۆ هه‌مان خیانه‌ت له گه‌لی كورد ده‌كات. كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یخوێنینه‌وه ده‌بینین كه هه‌موو كات به خۆی خیانه‌تی ناوخۆییه‌وه، گه‌لان ئازادی و سه‌ركه‌وتنیان ون كردووه.
ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) له سه‌ره‌تادا بانگه‌واز بۆ ژنان، گه‌نجان و گه‌لانی باشوری كوردستان ده‌كه‌ین، با وه‌ڵامی ئه‌و خیانه‌ته بده‌نه‌وه و بێده‌نگ نه‌بن، خاوه‌نداری له رۆڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها بانگه‌وازمان بۆ ته‌واوی گه‌لی كورد هه‌یه، به تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان كه رێگه نه‌ده‌ین به خیانه‌تی په‌ده‌كه، ئێمه یه‌ك هه‌ڵوێست بین و خاوه‌نداری له به‌رخودانی گه‌ریلا بكه‌ین. به‌رخودان سه‌رده‌كه‌وێت، خیانه‌ت و داگیركه‌ری شكست دێنێت".
راگه‌یه‌نراوه‌كه به دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا"، "بمرێ خیانه‌ت په‌ده‌كه"، "بژی به‌رخودان" و "بمرێ خیانه‌ت" كۆتاییهات.
هـ . ب