تەرمی ٢ کەس کە دەگوترێت گەریلای هەپەگەن، هێنراوەتە ساردخانە
زانراوە تەرمی ٢ کەس کە دەگوترێت گەریلای هەپەگەن و لە کەربۆرانەوە کە دوێنێ ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆی تێدا ڕاگەیاندرا، هێنراونەتە ساردخانەی نەخۆشخانە.
زانراوە تەرمی ٢ کەس کە دەگوترێت گەریلای هەپەگەن و لە کەربۆرانەوە کە دوێنێ ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆی تێدا ڕاگەیاندرا، هێنراونەتە ساردخانەی نەخۆشخانە.
دوێنێ ئێوارە لە گوندی دەیوانی ناوچەی کەربۆرانی مێردین قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا، پاش قەدەغەکە، ٢ تەرم هێنرانە ساردخانەی نەخۆشخانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، دوێنێ لە بۆردوومانێکدا ٢ گەریلای هەپەگە شەهیدبوون. تەرمی شەهیدەکان هێنراون بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی مێردین.
زانراوە کە تەرمی گەریلا شەهیدەکان شێوێنراوە.