تەرمی گەریلا مەحمود تاش لە روحا بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە مەحمود تاش (ئاندۆک سارا) کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شڕنەخ لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، لە روحا بەخاکسپێردرا.

گەریلا مەحمود تاش لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ لە نزیک گوندی شیڤەسور لەگەڵ دوو هاوڕێی شەهید بوون.

تەرمی گەریلای هەپەگە مەحمود تاش، دوای ئاشکرابوونی تێستی دی ئێن ئەی لە ١٥ی کانونی یەکەمدا لە گۆڕستانی بێکەسانی شڕنەخ وەرگیرایەوە.

تەرمی گەریلا مەحمود تاش بۆ گەڕەکی نورچینی ناوچەی هەواگی روحا هێنرایەوە و نیوەی شەو لە گۆڕستانی گەڕەکەکە بەخاکسپێردرا.

سەربازانی تورک رێورەسمی تەرمەکەیان گەمارۆدا، جگە لە ئەندامانی خانەوادەکە رێگە نەدرا هیچ کەسێکی دیکە بەشداری لە رێورەسمەکەدا بکات.

هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەروەها دوای بەخاکسپاردنی تەرمەکە نەیانهێشت هیچ کەسێک سەردانی خانەوادەی تاش بکات.

خانەوادەی تاش لە ماڵی خۆیان پرسەیان دانا.

ف.ق