تەرمی گەریلا ئاتساک دوای مانگێک رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

تەرمی گەریلای هەپەگە فەرهاد ئاتساک کە لە مانگی تەمووزدا لە ناوچەی لیجەی ئامەد شەهید بوو، دوای مانگێک رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. تەرمی گەریلا لە ناوچەی ئەبەخ بەخاکسپێردرا.

گەریلای هەپەگە فەرهاد ئاتساک بە ناسناو ماهیر تەندورەک ٢٠ی تەمووز لە شەڕی لیجەدا شەهید بوو.

دوای مانگێک تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

خانەوادەی ئاتساک تەرمی ڕۆڵەکەیان لە پزیشکی دادی ئامەد وەرگرت و لە گەڕەکی تەقیزەی ناوچەی ئەبەخی وان بەخاکسپێردرا. زۆر کەس بەشداریان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهید کرد.

ف.ق