تەرمی شەهید حەمید کارتال گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید حەمید کارتال کە لە جۆلەمێرگ شەهید بوو، لە شاری فارقین بەخاک سپێردرا.

حەمید کارتال گەریلای هەپەگە لە ١٥ی ئەیلولی ئەمساڵدا لە کوێستانەکانی ناوچەی بەیتانی شاری جۆلەمێرگ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ سوپای دەوڵەتی تورک، شەهید بوو.

خانەودەی کارتال بۆ پشکنینی DNA سەردانی داواکاری گشتیی جۆلەمێرگی کردبوو، داواکاری گشتی لە ١٦ی تشرینی دووهەمدا وڵامی خانەوادەی کارتالی دایەوە و پێیان راگەیاند کە دەتوانن تەرمی کوڕەکەیان وەرگرتن.

ئێوارەی هەمان رۆژ بۆ وەرگرتنی تەرمی شەهید حەمید کارتال، خانەودەکەی لە ئامەدەوە سەردانی جۆلەمێرگی کرد و رۆژی ١٧ی مانگ دوای ٧ کاتژمێر چاوەڕوانی، تەرمی شەهید لە نەخۆشخانەی دەوڵەتەوە رادەستی خانەوادەکەی کرا.

لە رێگای گەڕانەوەدا، لە دەیان خاڵی پشکنین رێگری و لێپرسینەوە لە خانەوادەی شەهید کرا و لە هەر وەستانێکش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.

دوای چەندین رێگری و سەختی رێگا، خانەوادەی کارتال تەرمی شەهیدیان بە شەو گەیاندەوە گوندی رەشکای فارقین و نیوەشەو تەرمی شەهید لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە، دەبەپە، مەبیا-دەر و دیک و توئای-دەر و کەسوکاری شەهید و چەندین کەسی تر، بەخاک سپێردار.

ز.ش