تەرمی شەڕڤانی یەژەشە ئاریا زەکی بەخاکسپێردرا
شەڕڤانی یەژەشە ئاریا زەکی کە لە ١٥ی ئاداردا بەهۆی لافاوەوە شەهیدبوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا.
شەڕڤانی یەژەشە ئاریا زەکی کە لە ١٥ی ئاداردا بەهۆی لافاوەوە شەهیدبوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی ئاریا زەکی ١٥ی ئادار بە هۆی لافاوەوە شەهید بووە.
تەرمی شەڕڤانی یەژەشە بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان بەخاکسپێردرا.
لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان مەیان ناسر قسەی کرد و رایگەیاند، "دوژمن رێگەنادات لە سەر خاکی خۆمان بژین و لە دژی کۆمەڵگای ئێزدی شەڕ دەکات. لە سایەی شەڕڤانانمانەوە دوژمن ناتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت. ئێمە شانازی بەو شەڕڤانانەمانە دەکەین کە پارێزگارییان لە دۆزی ئێمە کردووە".
هـ . ب