تەڤگەری ئازادی داواکاریەی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان داوای یەکڕیزیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان دەکات.
دەستەی بەڕێوەبەریی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان داوای یەکڕیزیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان دەکات.
دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دوای کۆنگرەی سییەمین، یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجامدا و دواتر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرا کرد.
سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی راگەیەنراێکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: پێویستە گەل خۆی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ئامادە بکات، کە له جیهان و ناوچه‌كه ڕووده‌ده‌ن، بۆ ئەوەی وه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردوو بێ ئه‌نجام لێی دەرنەچین، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی، به‌ستنی كۆنگره‌کەمان لە هەلومەرجێکی وەهادا، جگه‌لەوەی خۆ نوێكردنه‌وه‌یە، هاوکات خۆئاماده‌كردنیشه بۆ پێشه‌نگایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕووداوێک.
دوو داواکاریی خرایەڕوو، کە بریتین لە؛
یەکەم: داوا گشت كوردستانیان دەکەین، به‌ڕۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد تێكۆشان بكه‌ین، تاكو به‌ستنی كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئەوەی پاراستنی كوردستان تەنها بۆ هێزێك به‌جێنه‌هێڵێن و به‌یه‌كگرتوویی دەستکەوتەکان بپارێزین.
دووەم: وه‌ك باشووری كوردستان، به‌رامبه‌ر به داگیركاریی و هێرشی داگیركه‌ران، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵی سیاسیی و سیاسه‌تی وابه‌ستەبوون به داگیركه‌رانی كوردستان، ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و یه‌تایبه‌تی كه‌سایه‌تیی و ڕێكخستنه دیموكراتیخوازه‌كان، ببینه هێزێكی كاریگه‌ر و له‌ده‌وری یه‌ك كۆببینه‌وه، چیتر ڕێگه به‌وه نه‌ده‌ین داگیركه‌ران و هێڵی خیانه‌ت هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بە جێگه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.
ف.ق