تەڤگەری ئازادی: "لە کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکرێت"
تەڤگەری ئازادی- کەرکوک: "لەژێر دروشمی(نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا) لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان نەورۆز پیرۆز دەکرێت".
تەڤگەری ئازادی- کەرکوک: "لەژێر دروشمی(نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا) لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان نەورۆز پیرۆز دەکرێت".
کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوکی ڕاگەیاند کە لەژێر دروشمی(نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا) لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان نەورۆز پیرۆز دەکات.
ئەمرۆ شەممە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، سۆران سەردار ووتەبێژی ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک، ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆزی لە کەرکوک ڕاگەیاند و ووتی: "سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلانی عێراق و کوردستان و گەلانی کەرکوک دەکەین، بەم بۆنەیەوە ئێمە وەکو ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە کەرکوک ئاهەنگێکی جەماوەری ساز دەکەین بۆ پیرۆزکردنی جەژنی سەری ساڵی کوردی".
هەروەها سۆران سەردار ووتیشی: "ئێمە وەکو ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، هەموو ساڵ بە بەشداری تەواوی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکەین، نەورۆزی ئەم ساڵیشمان لەژێر دروشمی (نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا) دەبێت، وە داوا لە تەواوی نەتەوە و پێکهاتەکانی شاری کەرکوک دەکەین بەشداربن لەم ئاهەنگە جەماوەیەدا، چونکە بە هاتنتان ئاهەنگەکە جوانتر دەبێت".
لە کۆتایدا سەبارەت بە کات و شوێنی ئاهەنگە و هونەرمەندانی بەشداربووی ئاهەنگەکە، سۆران سەردار ووتەبێژی ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک ڕایگەیاند: "ئاهەنگی نەورۆزی ئەم ساڵمان وەکو ساڵانی پێشووتر لەناوچەی شێوەسوری ناحیەی تەقتەق سەر بە پارێزگای کەرکوک دەبێت، لە بەرواری ١٧ی ئادار ئاهەنگە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، وە لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک هونەرمەندی خۆشەویست بەشدار دەبن کە بریتین لەهەر یەک لە هونەرمەند(ژینە سەقزی، سامان دیلان، لوقمان سەلیم، فەرمان هەورامی و گروپی میزۆپۆتامیا)".
ف.ق