تەڤگەری ئازادی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

تەڤگەری ئازادی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران کرد.

لە قەزای سۆران بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بینایەک ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەس برینداربوون. دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کرد.

لە پەیامەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دەڵێت: "زۆر دڵگرانین بەم ڕووداوە. هۆکارەکە هەرچی بێت، کارەساتەکە ڕوویدا. بەهۆی نەبوونی ئامرازی تایبەتی ڕزگارکردنەوە زۆر کەس بوونە قوربانی".

هەروەها تیشکخراوەتە سەر خەمساردی و نەبوونی ڕێکاری ئەمنی بۆ ڕزگارکردن و دەڵێت: "پێویستە بەرپرسانی سۆران بە ئەرکی خۆیان هەستن و کەسانی بەرپرسیاری ڕووداوەکە سزا بدرێن".