ڤیدیۆ و وێنەى هێرشی دەوڵەتی ترک بۆ سەر گوندی میسکای کانی ماسی

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان گوندی میسکای لە شاری کانی ماسی لە ناوچەى مەتینا بۆردومانکرد. ڤیدیۆ و وێنەى بۆردومانکردنی گوندەکە لەلایەن کامێراکەمانەوە تۆمار کرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شوێن و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی مەدەنیی باشووری کوردستان.

سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرەبەیانیی دوێنێ لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێرشی ئاسمانیکردە سەر گوندی میسکا لە کانی ماسی.

لەو هێرشەدا شوێن و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی مەدەنیی گوندەکە و باخ و رەزەکانى بۆردومانکرد.

لەبارەی زیانە مرۆییەکانی بۆردومانەکەوە تاوەکو ئێستا زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت