ڤیدیۆی چالاکی دژی سەربازە بەکارهێنەرەکانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و کیمیایی لە شاخی هەکاری بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکی هێزەکانی گەریلای لە دژی داگیرکەران لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بڵاوکردەوە. ئەو داگیرکەرانە بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی جەنگ و بەرخودانیان بۆردومان دەکرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریەى بڵاوکردبووە:

ئەو داگیرکەرانەی سەنگەرەکانی شاخی شەهید زەمانی-یان لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵکران و چالاکیی بەهێزیان لە دژ ئەنجامدرا.

لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ و لە کاتژمێر ٠٩:٤٠دا تیمە گەڕۆکەکانمان ئەو داگیرکەرانەیان کردە ئامانج، کە لەسەر سەنگەرێک کۆبووبوونەوە. لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە ٣ داگیرکەری بەکارهێنەری بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی سزادران و سەنگەرەکەشیان  تێکشکێنرا.

ژ.ت