ڤیدیۆی کەلوپەلە سەربازییە دەستبەسەرداگیراوەکانی سوپای تورک بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی کەلوپەلە سەربازییەکانی سوپای تورک بڵاو کردەوە، کە لە ڕۆژی ٣ی ئابدا لە شاخی ئامێدی لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا دەستی بەسەردا گیرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاویکردبووە:

"ڕۆژی ٣ی ئاب کاتژمێر ١٢:٤٠ هێزەکانمان داوای خۆبەدەستەوەدانیان لەو داگیرکەرانە کرد، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەرەو تونێلەکانی شەڕ ڕۆیشتبوون، داگیرکەران گوێیان لەو بانگەوازە نەگرت و دەیانویست بەرەو پێش بڕۆن. بەو هۆیەشەوە هێزەکانمان ئەمجارە بە چالاکیی تەقاندنەوە لە داگیرکەرانیان دا. دوای چالاکییەکە شەڕێک لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. هێزەکانی گەریلا لەو چالاکییەدا دەستیان بەسەر قەڵغانێکی خۆپاراستن، دەمانچەیەک، کامێرایەک و کاسکێتێکی سەربازی بەناوی حەیدەر چەلیک دا گرت. ئەو داگیرکەرانە، کە لێیان درا ناچار بوون تا ڕادەیەک بکشێنەوە. کوژراوەکانیشیان لە نیوەشەودا لە گۆڕەپانەکە برد".

ژ.ت