وادەی هەڵبژاردنەکان لە باشووری کوردستان دیاری کرا
هەڵبژاردنی پەرلەمان کە هەمیشە دواخراوە، دوای دەستوەردانی بەغدا، ڕۆژی ١٠ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردنی پەرلەمان کە هەمیشە دواخراوە، دوای دەستوەردانی بەغدا، ڕۆژی ١٠ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.
دەبووایە هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمان لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دا بەڕێوە بڕۆیشتبایە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، ماوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا. یەکێک لە هۆکارەکان، هەردوو حزب لەسەر دابەشکردنی هەرێمەکانی هەڵبژاردن ڕێکنەکەوتبوون.
سەبارەت بەم مەسەلەیە حکومەتی هەرێم ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ی وەک وادەی نوێی هەڵبژاردن ڕاگەیاندبوو. بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بیانووی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە زۆر نزیکە لە هەڵبژاردنی پارلمانەوە کە بڕیار بوو دوای مانگێکی دیکە ئەنجام بدرێت، داوای دواخستنی وادەکەی کرد. ئەمجارە هەڵبژاردن دواخراوە بۆ ٢٥ی مانگی شوبات.
دادگای باڵای عێراق لە ٢١ی شوبات بڕیاریدا کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبری١١١ پەرلەمانتار، ١٠٠ پەرلەمانتار پێکدێت و هەڵبژاردنەکەش لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە چاودێری دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە و وادەی هەڵبژاردنەکە کە بڕیارە لە١٠ی حوزەیران بەڕێوە بچیت کردووە.
پێش ئەوەی وادەی هەڵبژاردنەکە یەکلایی بکرێتەوە، مانگی ئایاری ڕابردوو دادگای باڵای عێراق بڕیاریدا کە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان "نایاساییە".
لە پەرلەمانی ئێستادا ٤٥ کورسی هی پەدەکە و ٢١ کورسی بۆ یەکێتیە.
چونکە دەسەڵاتە ستراتیژییەکان بەدەست پارتیەوەیە و بەهۆی سیاسەتە تاکلایەنەکانی، پەرلەمان ناتوانێت کارە یاساییەکانی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت. گوشاری نایاسایی و سیستماتیکەکان لە دژی چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و ناڕازییان لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە. ساڵانە ناڕەزایەتیەکان لە دژی نادادپەروەریی بە شێوەی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێن. هەروەها هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک زیادی کردووە و کێشە ناوخۆییەکان پەرەی سەندووە.