وڵاتپارێزی و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆوە

لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆوە، وڵاتپارێزی گرێدراوی تێکۆشانی گەلان بۆ ئازادییە، هەڵوێست، زانابوون چالاکیەکان لەسەر ئەم بنەمایە بەرەو پێش دەچێت.

وڵاتپارێزی، لە ڕووی مێژووییەوە، یەکێکە لە ڕەسەنترین فۆرمەکانی سەربەخۆیی کۆمەڵگە، بەڵام وڵاتپارێزی ڕووکەش نییە، لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆوە، وڵاتپارێزی گرێدراوی تێکۆشانی گەلانە بۆ ئازادی، هەڵوێست، زانابوون چالاکیەکان لەسەر ئەمە خۆی دەبینێتەوە.

ئەم هۆشیارییە تەنیا لە دڵسۆزی هەستیارییدا سنووردار نییە؛ بەپێچەوانەوە لە شیکردنەوەی وڵاتپارێزییدا هێڵێکی بەرخۆدانی چالاکە کە دەگۆڕێت بۆ تێکۆشانی بوون کە پاراستنی شکۆمەندی، کەلتوور و شوناس و مێژووی گەلێک دەکات. لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەمیشە وڵاتپارێزی لە بەرانبەر سیاسەتەکانی سیستەمی دەسەڵاتی داگیرکەران و  بنەمای بەرخۆدانی هەبووە. بۆیە ئەو ئەو وڵاتپارێزییەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی دەکات، لە سنووری نەتەوەپەرەستی کلاسیک تێدەپەڕێت؛ پەیوەندی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی و بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک و هۆشیاریی خاوەندارێتی کردنە لە بەهاکان.

لەم وتارەدا تیشک دەخەینە سەر ڕیشەی مێژوویی و ئایدۆلۆژیی وڵاتپارێزی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، بە وردی تیشک دەخەینە سەر تێکۆشانی بەرگریکردن لە بەهاکانی گەلی کورد و چۆن لە هەر چوارپارچەی کوردستان هەڵسەنگێندرێت.

پێناسەی وڵاتپاريزی ڕەسەن

دەتوانین وڵاتپارێزی بە هۆشیاریی خاوەندارێتی کردنی گەلێک بۆ شوناس و کولتوور و مێژووی خۆی پێناسە بکەین، بەڵام لە شیکاریی ڕێبەر ئاپۆدا وڵاتپارێزی نەک تەنها ڕەنگدانەوەی پاراستن و بەرگری، لەهەمانکاتدا هێزێکی داهێنەر و ڕزگارکەرە. بە پێی ئەو ئەو وڵاتپارێزی جیاوازە لە تێگەیشتنی کلاسیکی دەوڵەتپارێز و نەتەوەپەرەست. نەتەوەپەرەست، لە چوارچێوەی سنووری دەوڵەتە نێونەتەوەییەکانە، زۆرجار سیمایەکی هەڕەشەئامێز و تۆڵەسەندنەوە وەردەگرێت. بەڵام وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی تێکۆشانی گەلان بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای بەها ڕەسەنەکانی گەل.

 

• تەنها دڵسۆزی نییە بۆ خاک، لە هەمانکاتدا دڵسۆزییە بۆ ئازادی و بەرخۆدان.

•جیا لە خاوەنداری لە مێژوو، کولتوور و زمان، وەچەخستنەوە و ئازادکردنی لە ئەستۆی ژناندایە.

• یەکێک لە فاکتەرە بنەڕەتییەکانی نەتەوەی دیموکراتیک دووری لە دەوڵەتی نەتەوەیی و ڕێبازە شۆڤێنییەکانە.

ڕێبەر ئاپۆ، وڵاتپارێزی گەلی کورد وەک دەرکەوتێکی هۆشیاری، چ لە ڕووی مێژوو و چ لە ڕووی ئەمڕۆوە هەڵدەسەنگێنێت. وڵاتپارێزی گەلی کورد هەڵوێستێکە لەدژی سیاسەتە ستەمکارەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و قڕکردنی جەستەیی و کەلتووری دەوڵەتانی داگیرکەر و بەرخۆدانی ئازادی.

وڵاتپارێزی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ

بە پێی ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ، وڵاتپاريزی هەستێکی ناچالاک نییە، بە مانای شۆڕشگێڕی چالاک دێت. پەیوەست بەمەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزیدا هەیە.

شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، شێوەیەکی ئازادی گەل بە ڕێکخستن کردن و سیستماتیکە. وڵاتپارێزی بناغەی ئەخلاقی و ئایدیۆلۆژی و مەعنەوی ئەم شەڕەیە. وڵاتپارێزی لە پرۆسەی پراکتیکی تێکۆشانی ئازادی کورددا نەک تەنها هەستیاری، لە هەمانکاتدا بووەتە هەڵوێستێکی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵگەیی.

بە پێی شیکاریی ڕێبەر ئاپۆ، پەیوەندی نێوان شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی بەم بنەما بنەڕەتییانە پێناسە دەکرێت:

بنەمای ئازادی: وڵاتپارێزی نەک تەنها خاوەندارێتی کردنی گەل لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی، دامەزراندنی ژیانێکی ئازاد و یەکسانیش دەگرێتەوە. بۆیە وڵاتپارێزی پەیوەستە بە تێکۆشانی ڕزگاری کۆمەڵگەییەوە.

کەلتوری بەرخۆدان: شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بە خاوەندارێتی کردنی ئیرادە پێک دێت. وڵاتپاريزی بە ڕەتکردنەوەی فشاری سیستەمی داگیرکەر لەسەر گەل و بنیاتنانی سیستەمی خۆی مانادار دەبێت.

ئازادی ژنان: لە شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆدا پەیوەندی ژن و وڵاتپارێزی باسێکی ناوەندییە. ئازادی گەل و کۆمەڵگە پەیوەندی بە ئازادی ژنەوەیە. بۆیە وڵاتپارێزی تێکۆشانێکی پەیوەندیدارە بە شۆڕشی ژنانیشەوە.

کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک و کۆمۆنەی دیموکراتیک: بە پێچەوانەی تێڕوانینی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەکان بۆ وڵاتپاريزی وەک کاڵایەک دەیبینن، ڕێبەر ئاپۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان بە یەکێک لە بنەڕەتیترین ئامانجەکانی وڵاتپارێزی دەزانێت.

وڵاتپارێزی خاوەندارێتی کردنە لە بەهاکان

بۆ گەلی کورد، وڵاتپارێزی بابەتی بوونە. گەلی کورد سەرەڕای هەزاران ساڵ سیاسەتی داگیرکاری و ئاسمیلەکردن و قڕکڕدن بەرگری لە خۆی کردووە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وڵاتپارێزی بە هۆشیاری بەرخۆدانی پێک دێت. لە شیکاریی ڕێبەر ئاپۆدا یەکێک لە فاکتەرە هەرە گرنگەکانی وڵاتپارێزی هۆشیاری گەلە، خاوەندارێتی کردن لە بەهاکانی خۆیانە . ئەمانە کام بەهایانەن؟

زمان: زمانی کوردی کە زمانی گەلی کوردە، شوناسێکە و لەناوچوونی بە مانای لەناوبردنی ڕۆحی گەلێکە. بۆیە وڵاتپارێزی بەرپرسیارێتی پاراستن و پەرەپێدانی زمانیش دەگرێتەوە.

کەلتوور و هونەر: مۆدێرنیتی سەرمایەداری هەوڵدەدات بە کاڵاکردنی کەلتوری گەلان بێناسنامە بکات. بەڵام لە شیکردنەوەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، کولتوور و هونەر وەک یەکێک لە ئامرازە بەهێزەکانی تێکۆشان ئازادی پێناسە دەکرێت.

شەهید و یادی بەرخۆدان: یادەوەری بەرخۆدانی داهاتووی گەلێک دیاری دەکات. خاوەندارێتی کردن لە شەهیدان و زیندوو ڕاگرتنی تێکۆشانیان یەکێکە لە بەرپرسیارێتیە گەورەکانی وڵاتپارێزی.

وڵاتپارێزی، شۆڕش و دامەزراندنی داهاتووە

بە پێی شیکاریی ڕێبەر ئاپۆ، وڵاتپارێزی لە ئەستۆی گەلاندایە بۆ پاراستنی ناسنامە و مێژوو و ئازادی خۆیان، بەڵام ئەم پاراستنە تەنیا پاراستنی هەبوو نییە، لە هەمانکتادا تێکۆشانی بنیاتنانی ژیانێکی نوێیە. وڵاتپارێزی لە هەر چوار پارچەی کوردستان تەنها پەیوەندییەکی نەتەوەیی نییە، بناغەی نەتەوەیی دیموکراتیک و ژیانی گەلانی ئازادە. وڵاتپارێزی و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕە، وەک دوو دینامیکی تەواوکەر، گرنگترین بنەماکانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردن.

بە پێی ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ، وڵاتپارێزی شکۆی گەلە و ئەم شکۆ تەنها بە تێکۆشان و ڕێکخستنی ژیرانە دەپارێزرێت. داهاتوو بە هۆشیاری وڵاتپارێزی و بەردەوامیی تێکۆشانی ئازادی بنیات دەنرێت.