ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ یادی شەهید توڵهڵدان قەندیل لە ماڵی بنەماڵەکەی

ڕێوڕەسمی یادی شەهید تۆڵهڵدان قەندیل لە ماڵی بنەماڵەکەی بەرێوە دەچێت.

ڕێوڕەسمی ڕێز و یادکردنەوەی شەهید تۆڵهڵدان قەندیل (بەرزان حەسەنزادە) لە ماڵی بنەماڵەکەی لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.

پاش ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی تۆڵهڵدان قەندیل، ڕێوڕەسمی پرسە و یادکردنەوەی شەهید لە ماڵی بنەماڵەکەی لە شاری مەهاباد بە بەشداریی کەسوکار و گەلی وڵات پارێز بەڕێوەچوو.

دوێنێ شەورای هەماهەنگی کۆمەڵگەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەجەرە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، تۆڵهڵدان قەندیل لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورک بۆ سەر دەڤەری پێنجوێنی باشووری کوردستان شەهید بووە.

پاش ڕاگەیاندنی هەواڵەکە، بنەماڵە، کەسوکار و خەڵکی وڵاتپارێزی شاری مەهاباد ڕێوڕەسمی پرسە و بەبیرهێنانەوەی شەهیدیان لە ماڵی بنەماڵەی شەهید بەڕێوە برد، جێی ئاماژەیە ڕێوڕەسم و سەردانی گەڵ بۆ بنەماڵەی شەهید توڵهڵدان قەندیل تا ئێستاش بەردەوامە.