وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد
ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد.
ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد.
ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد و لەگەڵ چالاکوانانی ئێزدی ماڵی پێکەوەژیان چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکە راگەیەندرا کە بیربۆک ویستوویەتی لە نزیکەوە لە دۆخی ئێزدیان بکۆڵێتەوە و هەوڵی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بدرێت. هەروەها گەڕانەوەی شەنگالیان بۆ سەر زێدی خۆیان بەشێک لە پرسی سەردانەکە بووە.
چاوەڕێ دەکرێت ئانالینا بیربۆک سەردانی گوندی کۆچۆ بکات کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە رووبەرووی کۆمەڵکوژی بووەوە.
جێگەی بەبیرهێنانەوەیە، لە کاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادابۆ شنەگال، جموجووڵی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ئاسمانی شەنگال زیاد ببوو.
ف.ق