یادی چیاگەر، سمبوڵی بەرخۆدانی سووری ئامەد لە ئەسینا کرایەوە

لە کەمپی لاڤریۆ یادی چیاگەر هێڤی (جیهاد تورکان) سمبوڵی بەرخۆدانی سووری ئامەد کرایەوە.

فەرماندەر چیاگەر هێڤی (جیهاد تورکان) کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە ناوچەی سووری ئامەد شەهید ببوو، لە لەمپی لاڤریۆی ئەسینای پایتەختی یونان بە چالاکیەک یادی کرایەوە.

لە یادکردنەوەکەدا، پەیامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) خوێندرایەوە. دواتر لەبارەی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری حافیزە ئامەد و لەسەر ناوی کۆمیتەی شەهیدان ئەرکان ئەرەنجی قسەیان کرد.

لە یادکردنەوەکەدا شیعر خوێندکرانەوە و هۆزان ئاپۆ مێردین لەبارەی واتە و گرنگی رۆژەکە گۆرانی وت.

چالاکی بە دروشمی ' شەهید نامرن' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بژی بەرخۆدانی یەپەسە' کۆتایی هات.

ف.ق