لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووەوە، لە سێ شوێنی دارستانەکانی زاگرۆس لە ناوچەی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاگر کەوتووەتەوە، کە بریتین لە ناوچەی دەرەوەران، ئاسنەوە و سەرشیو، دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و زۆربەی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆژنیوز، لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی سەوزی چیاوە، بە بەردەوامی هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت و سەفەربەرییان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕاگەیاندووە، دەمودەست لە تەواوی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ژینگەپارێزان چوون بە هانایانەوە و بە وتەی خۆیان لە ئێستادا، زیاتر لە ٥٠٠ ژینگەپارێز لەسەر ھەوڵدان بۆ ڕێگرتن لە ئاگرەکە.
بەگوێرەی ئامارێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیا، تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ هێکتار دارستان، پوش و پاوان سووتاون، هەروەها ژنان ڕۆڵێکی بەرچاو و گەورەیان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گێڕاوە.
مانگی ڕابردوو بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بۆسەر ناوچەی کۆساڵان، نزیکەی ١٠٠هێکتار دارستان، پوش و پاوان سووتان، لە ناوچەی مەریوانیش بەم دواییە، ناوە ناوە دارستانەکانی زاگرۆس دەسووتێنرێن، بە وتەی چالاکوانانی ناوچەکە، ئەم ئاگرە دەستی ڕژێمی ئێرانی تێدایە و دەیانەوێت ژینگەی کوردستان وێران بکەن و ئەو ناوچانە لەلایەن خەڵکەکەیەوە چۆڵ بکرێن، لە کوژاندنەوەشیدا ڕۆڵێکی ئەوتۆ ناگێڕن.
سووتاندنی دارستانەکانی زاگرۆس، هاوکاتە لەگەڵ به ئهنقهست سووتاندنی دارستانهكانی چیای جودی و بهستای سهر به شڕنهخی باکووری کوردستان، لەلایەن سهربازانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە.
ژ.ن