ئاهەنگی سەرکەوتن لە ئامەد
پاش سەرکەوتنی ئامەد سپۆر، ئامەدییەکان ڕژانە شەقام و ئاهەنگیان گێڕا.
پاش سەرکەوتنی ئامەد سپۆر، ئامەدییەکان ڕژانە شەقام و ئاهەنگیان گێڕا.
ئامەد سپۆر لە کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بە ئەنجامی ١-٠ لە سۆما سپۆری بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە. پاش سەرکەوتنەکە، ئامەدییەکان دەستیان بە ئاهەنگێڕان کرد.
هاندەرانی ئامەد سپۆر ڕژانە شەقامەکان و بەرەو ئۆفیسی ناوچەی یەنیشەهیر بەڕێکەوتن. هاندەران ئاڵای یانەکەیان هەڵگرت و بە یەک دەنگی "دێرین ها دیاربەکری دێرین"یان گوتەوە. هاندەران هێشتا لە سەرانسەری شارەکە بە کاروانی ئۆتۆمبیل دەسووڕێنەوە، یاری ئاگرین هەڵدەدەن و بوق لێ دەدەن، زۆری ژمارەی ژنان سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە.
هاوڵاتیان لە چەند جێگەیەک ئۆتۆمبیلەکان ڕادەگرن و هەڵپەڕکێ دەکەن. پیشەوەران لە شوێنکارەکانیان مۆسیقایان لێ داوە و هەڵدەپەڕن. ئاهەنگەکان زیاتر لای ئۆفیسەکە بەردەوامن. هەندێک هاندەر بۆ پێشوازیکردن لە ئامەد سپۆر بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێ کەوتوون.