ئاڵکان: هەبوونی کوردان تەنیا بە شەڕێ گەلی شۆڕشگێڕی دەتوانرێت بپارێزرێت

لە فەرماندەکانی یەژاستار فەریدە ئاڵکان وتی، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤بەدواوە پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەلایەن ناتۆوە پشتیوانی لێدەکرێت بە شێوەیەکی بێ پسانەوە شەڕ دەکات. ئاڵکان سەرنجیشی راکێشا بۆ سەر گرنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بۆ گەلی کورد.

ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار فەریدە ئاڵکان هەڵمەتی ١٥ی ئاب و تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی پەکەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکانی بەم جۆرەیە:

بەرخودانی گەل یاخود شەڕی گەل لە کوردستان مێژوویەکی هێندەی مێژووی کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری هەیە. سەرباری ئەوەی لەم ٥٠ ساڵەی رابردوودا شەڕی گەل لە ژێر پێشەنگایەتی پارتیماندا لەسەر هێڵێکی ستراتیژی بە شێوەیەکی سەرکەوتووش بەڕێوەبرا، ئێمە دەزانین کە پشتی بە مێژوویەکی درێژ بەستووە. لە قۆناغی ٥٠ ساڵەی پەکەکەدا کە بە پێشەنگایەتی رێبەرایەتیمان دەستیپێکرد گەلەکەمان بەراورد بە پێشوو بە زاناتر، رێکخستنکراوتر، پلانسازتر، بە ئیرادەتر، بڕوامەندتر و بەهێزتر بووە. بەڵام گەلەکەمان بەر لە دروستبوونی پارتەکەمان بەردەوام خۆڕاگری کردووە و بەردەوام لە دۆخی راپەڕیندا بووە. بەتایبەتیش لە دوو سەدەی رابردوو یاخود سەدەکانی ١٩ و ٢٠ بە بەردەوامی دژی داگیرکەران تێکۆشانی کردووە. چارەکی کۆتایی سەدەی ٢٠ و لەسەدەی یەکەمیش کە خەریکە چارەکێکی تەواو دەبێت، گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەردەوام لەناو شەڕدا بەشداربووە. لەو واتایەدا دەتوانین بڵێین گەلی کورد راستی ئەو گەلانەیە کە بەردەوام لە دژی داگیرکەران نوێنەرایەتی تێکۆشان دەکات. ئەمڕۆ لە پێگەی تێکۆشەرترین گەل، راپەڕیوترین و شەڕکەرترین گەلانی جیهاندایە. لایەنەکانی پەیوەست بە رێبەرایەتی و تێکۆشانی ئازادیمان دەزانرێت و ئیتر بە گشتی قەبوڵ دەکرێت کە لە راستی پەکەکەدا هەم لە رووی ئایدۆلۆژی-فەلسەفی، هەمیش کۆمەڵایەتی- سیاسییەوە کۆمەڵگایەکە کە سەرلەنوێ گۆڕدراوە و بووەتە خاوەنی هۆشمەندی و وشیاری. بەڵام بە هۆی دۆخێکی بەو جۆرەوە ئێمە هەموو شت لەسەر ناوی گەلەکەمان بە خۆمانەوە نابەستینەوە، ئێمە بەو هۆشمەندیەی لەسەر بنەمای هێڵی رێبەرایەتی بە میراتوەرگرتنی نەریتی بەرخودانی گەلەکەمان و رابردووی شەڕڤانان کە تێکۆشان بەڕێوەدەبەن، دەجوڵێنەوە.

وەک دەزانرێت ئێمە وەک گەلی کورد لە سەد ساڵی کۆتایی ئیمپراتۆری عوسمانی و سەد ساڵی یەکەمی کۆماری تورکدا رووبەڕووی کارەساتی گەورەبووینەوە. عوسمانیەکان هەوڵیاندا کە باری پارچەبوون و دابەشبوونی خۆیان بخەنە سەر شانی کورد، لەبەر ئەوەش دژی گەلەکەمان چەندین کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، هەموو میرە خۆبەڕێوەبەرە کوردەکان کە سەربەخۆبوونی خۆیان رادەگەیاند، بە گوشار و ستەم لەیەکتر بڵاوکردەوە. سەرۆکی کوردان و بنەماڵەکانیان و بە سەدان هەزار کەگەڵ ئەوان بوون دوور خرانەوە. لە بەهەشتی کوردستان دابڕێنران و بە پەژارەی وڵاتەوە لە بیابانەکانی ئەفریقا و ئاسیا سەریان نایەوە. بەدەیان جار تەنیا بە هۆی ئایینەکەیانەوە ستەمیان لە گەلی ئێزدی و عەلەویمان کرد، کۆمەڵکوژیان کردن، دەستیان بەسەر ژن و کچەکانیاندا گرت، لە بازاڕەکاندا وەک کۆیلە فرۆشتیانن، پەرستگە پیرۆزەکان ئەوانیان خاپور کرد، سوکایەتیان بە پەرستگەکانیان کرد. وەک ئەوەی هەموو ئەوانە بەس نەبن، ئێمە لەلایەن کۆماری تورکیا کە لە سەر پاشماوەی ئیمراتۆری عوسمانی دابەشکراو،  لەسەر دەستی دەوڵەتانی ئیمریالیستی لەناوچووبوو، دروستکرابوو، رووبەڕووی کۆمەڵکوژی گەورەتر بووینەوە. سەرباری ئەوەی لەسایەی کوردان لە شەڕی دژ بە ئیمریالیستەکاندا کە ناوی شەڕی ئازادییان لێناوە سەرکەوتن، هەرچەندە لە چاناککالە، ساکاریا، ئانافارتا، ئیزمیر، گالیبۆلو، دیلۆک، رحا و مەرەش لە دژی ئیمپریالیستەکان، سەربازان، جەنگاوەران، ژنانی کورد یانی هەموو گەلی کورد شەڕیان کرد، بەڵام بە قۆرخکردنی راستی کۆماری تورکیان دامەزراند، وەک ئەوەی نەتەوەی تورک بە تەنیا شەڕەکەی بردبێتەوە، بەو جۆرە نیشانیاندا. ئێستاش ئەگەر لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکانی چاناککالە بکرێت، بە ئاسانی دەبینرێت کە ژمارەی ئەو کوردانەی ژیانیان لەدەستداوە زیاتر لە نیوەی کوژراوەکانی شەڕەکە پێکدەهێنن. واتە ئەو خاکانەی بە خوێن، گیان و ئارەقەی ئێمەی کورد رزگار کراون بۆ میلەتی تورک، بە نکۆڵیکردن لە ئێمە و بە شێوەیەک کە پلان بۆ لەناوبردنی ئێمە دانرا، هەوڵدرا کە کۆماری تورکیە دابمەزرێت. سەد ساڵە لەسەر ئەو بنەمایە لەسەر ئێمە سیاسەتی جینۆساید بەڕێوەدەبەن. بە دەربڕینێکی دیکە، کورد بۆ ئەوەی نەبنە هێز، بۆ ئەوەی نەتوانن لەلای یەک کۆببنەوە، بە ناوی کوردەوە لە کوردستان نەمێنن، ببنە نۆکەر و خزمەتکاری نەتەوەی تورک، وەک تورکی شاخاوی یان نەزان پێناسە بکرێن و بەو جۆرە بە خۆیان و بە مرۆڤایەتیان بناسێنن، سەد ساڵە جینۆسایدی جەستەیی، کولتوری و دەرونی لەوان دەکەن، گوشاری تواندنەوەی کولتوری گیرایەبەر کە تاوان لە دژی مرۆڤایەتیە. رێکخستنی ئیتحادپەرست کە خۆی بە مێشکی تورانی پێدەگەیەنێت، لە کۆتایی شەری یەکی جیهانیدا بۆ ئەوەی لە ئانادۆلدا ئاسێ نەبن و گەمارۆ نەدرێن، بڕیاریاندا کە ئێمەی کورد و وڵاتەکەمان بخەنە سەر خاکی خۆیان.

 لە رێگەی پیلانگێڕی لۆزانەوە هێزە نێونەتەوەییەکانیان بەوە قایل کرد. چوونە لۆزان و وتیان: "ئامانج و داواکارییەکانمان بۆ خوشک و برا دینیە هاوخوێنە کوردەکانیشمانە. پێکەوە لە دژی ئێوە شەڕمان کرد و کۆماری تورکیا دەبێتە وڵاتی هاوبەشمان". بەم جۆرە وەک گەلی کورد ئێمەیان بە بەشێک لە گەلی تورک نیشاندا. لە راستیدا لە سەر بنەمای ئەقڵیەتی ئیتحادپەرست مامەڵەیان کرد و لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورکدا هەبوونی ئێمەی کورد بە نەبوو دانرا و بەم جۆرە بە خێرایی بە تورککردنی ئێمەیان وەک ستراتیژی بنچینەیی دەستنیشان کرد.

لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢٣ نوخبە و دەستەبژێری کەمالیستی ئیتحادی بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە تەنیشت خۆی رابگرێت و بە دەوڵەتە ئیمپریالیستیەکان وەک یەک نەتەوە نیشان بدات، بە سیاسەتی پەردەپۆشکردن جوڵایەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە لۆزان کارەکەیان کرد و کۆماریان راگەیاند، بە جینۆسایدی کوردان دەستیان بە دامەزراندنی دەوڵەتبوونەکەیان کرد. هەربۆیە دەڵێین کۆماری تورک کە دەکەوێتە سەد ساڵەی خۆیەوە، بۆ ئێمەی کورد بە واتای جینۆساید، سەدەیەکی کارەساتەکانە. لەبەر ئەوەی ئێمە وەک کورد سەد ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ژێر جینۆسایدی جەستەیی و کولتوریداین، تەنیا بۆ ئەوەی نەتەوە-دەوڵەتی تورک هەبێت. وەک دەزانرێت ئەقڵیەتی تورک لە ساڵانی سەرەتای کۆمار لەلاین وەزیری دادەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا خرایەڕوو کە دەیگوت "تورکیا هی تورکەکانە و تاکە دەرفەتی ژیان بۆ کەسانی دیکە کە تورک نین ئەوەیە کە دەبێت خزمەتی تورکەکان بکەن". ئەقڵیەتی فەرمی دەوڵەت، پێرسپێکتیڤ، جوڵە و سیاسەتی دەوڵەتی تورکی دەسەڵاتدار ئەمەیە. بەڵام ئەگەر تورکیا ناوی جوگرافیای ئانادۆل-کوردستانە کە لە کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانیدا لەلایەن ئیمپریالیستەکاەوە داگیرکرا و ئەو وڵاتەی لەو جوگرافیایە دروستکرابێت، ئەوانەی ئەو جوگرافیایەیان لە داگیرکەری رزگارکرد و بەسەدان هەزار شەهیدیان بەخشی، کوردن. لەبەر ئەوە ئەو خاکەی پێی دەڵێن تورکیە نە هی تورکەکان، هی کوردەکانە.

لەبەر ئەوەی لە شەڕی رزگاری (!)دا هەموو شوێنێکی وڵاتەکە (!) بە خوێنی کوردەکان ئاودرابوو. بەراستیش لەسەر خاکی ئانادۆل-کوردستان بە بێ کورد هیچ شەڕێک نییە کە دەسەڵاتدانی تورک و گەلی تورک سەرکەوتبن. نە شەڕی رزگاری و نە سەرکەوتنی مەلازگرد، چاڵدران، ردانیە و مەرجیدابک یەک لەوانە هی دەسەڵاتدارانی تورک نین. مێژوو بە زۆر بەڵگە دەریدەخات کە ئەو سەرکەوتنانە لە سایەی هاوپەیمانی لەگەڵ کوردان و بە بەشداری کارای کوردان بەدەستهاتوون، هەربۆیە لەراستیدا سەرکەوتنەکە زیاتر لەوەی بۆ تورکەکان بگەڕێتەوە، بۆ کوردەکان دەگەڕێتەوە. ئێستاش بە بێ جەردەوانە خائینەکان، کۆنتراکان کە خیانەت لەگەلەکەیان دەکەن، سیخوڕ و هاوکارانی پەدەکە هەر کەس بیەوێت کە تێبگات سوپای تورک –کەسوپاکەی زیاتر لە کوردەکان پێکدێت- لە هیچ شوێنێک سەرناکەوێت و ژیانی چەند مانگ تێناپەڕێت، دەتوانێت ئەوە ببینێت. بۆچی بەپێویستمان زانی ئەوە بە بیربهێنینەوە؟ لەبەر ئەوەی ئێمە وەک گەل لە بەرامبەر ئەم پیلانگڕییە دڕندانەیەی لەسەر ئێمە هاتووەتەئاراوە، لە دژی ئەو سەپاندنی نادادپەروەری و شکۆشکاندنە گەورەیە، لە بەرامبەر ئەو کارەساتانە کە ماوەی دوو سەدەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکەوە بە سەرمان دەهێنرێت و لە دژی قڕکردن کە بەڕێوەدەبرێت، خۆڕاگری دەکەین. لە ساڵی ١٩١٤ لە بەدلیس، لە ساڵی ١٩١٩ لە کۆچگری، لە ساڵی ١٩٢٠ لە سلێمانی، لە ساڵی ١٩٢٥ لە موش، ئەرزڕوم، خارپوت، بەدلیس، چەولیک، ئامەد، تا ساڵی ١٩٢٦ لە ساسۆن، لە ساڵی ١٩٢٧ لە مۆتکی، لە ساڵی ١٩٢٦-١٩٣٠ لە ئاگری، لە زیلان، لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩٣٠ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٣٧-١٩٣٨ لە دێرسیم، لە ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٦ لە مەهاباد. لە ١٩٦١ تا ١٩٧٥ لە باشووری کوردستان، ئێمە وەک گەل لە ١٩٧٣ەوە تا ئەمڕۆ لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەی داگیرکەران و کۆنسێپتی جینۆساید، بە پێشەنگایەتی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان خۆڕاگری دەکەین. لەو واتایەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لەم دوو سەدەیەدا لە کوردستان شەڕی گەل بوونی هەبووە. رەنگە هەم لە رووی شوێن و هەم لە رووی کاتەوە ناوبڕی تێکەوتبێت و پچڕ پجر بووبت، بەڵام بە تەواوەتی بەرخودانێکی گەلە، شەڕی گەلە کە بێ پسانەوە لە دژی داگیرکەران و جینۆسایدکاران ئەنجام دراوە. لەبەر ئەوەی بە پێشەنگایەتی ئەوان کێشە هاتە ئاراوە، راستی شەڕی گەل، بەرخودانی شکۆمەندانەی گەل کەبەرامبەر دوژمنمان دەیکەین، نەگۆڕدراوە. ماوەی دوو سەدەیە بە وەستان تێدەکۆشن، لە ناو بەرخوداندان، بە کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە، لەسێدارەدان، زیندانیکردن، دوورخستنەوە، برسێتی و هەژاری بە شێوەیەکی سیستماتیک ، تێکۆشانێکی شکۆمەندانەیە کە بچوک ناکرێتەوە.

رۆڵی مێژوویی پەکەکە و واتای راستەقینەی ئەوەیە خاوەنە راستەقینەکانی خاکی پیرۆزی کوردستان، گەلی کورد، کۆمەڵگای رەسەنی خۆی هێناوەتە سەر هێڵی تێکۆشانێک کە نابەزێت و لەبننەهاتووە و خاوەنی رێبەرێکە کە لە هەموو هەلومەرجێکدا پێداگرە لەسەر سەرکەوتن. واتە لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە کێشەی پێشەنگایەتی کردنمان لە مێژووی شارستانیەتدا، لە مادەکانەوە تا ئەمرۆ چارەسەر کراوە، رێبەرایەتیەکی گەورە هەڵکەوتووە و لەسەر ئەو رێبازەی ئەو دیاری کردووە گەلەکەمان وشیاری خۆی بە بڕست کردووە، ئازادی و ئیرادەی بەدەستهێناوە و تاڕادەیەکی زۆر یەکێتی خۆی بەدەستهێناوە و بەم جۆرە لە بەرامبەر هەموو جۆرە دواکەوتوویەتیەک، بە تایبەتیش لە دژی داگیرکەران بوونە هێزی سەرەکیی تێکۆشان. لە دەرەوەی بەرخودانی شکۆمەندانەی ٥٠ ساڵی رابردوو لە بەرامبەر داگیرکەران و لە دژی سیاسەتی جینۆساید، ئەو هێزە کە مرۆڤایەتی لە کارەساتی داعشی بێبەزەیی هاوبەشی دواکەوتوویی جیهانی پیاوسالار رزگارکردووە، چ شرۆڤەیەک و واتایەکی هەیە؟

بە گوێرەی هەموو راستیەکان، ئمە دەتوانین بڵێین کە لە راستیدا بە شێوازی جیاش بێت دوو سەدەیە لە کوردستان لە دژی داگیرکەران شەڕی گەل بوونی هەیە. تەنیا ئەو قۆناغەی کە بێ پسانەوە درێژەی هەبووە و لە سەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەل بە پلان و رێکخراو بەڕێوەبراوە، قۆناغی ٥٠ ساڵە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆیە. دەبێت ئێمە بە گرنگیەوە دەستنیشانی بکەین کە لە ساڵانی ٧٠ کە رێبەرایەتیمان تێکۆشانی دەستپێکرد، لە باکووری کوردستان لە ژێر داگیرکەری و کۆلۆنیالیزمی تورکدا لەسەر ناوی کوردایەتی هیچ شتێک نەمابووەوە و قۆناغێکی بەو جۆرە بوو کە کوردایەتی وەک بەڵا بەسەر مرۆڤەوە پێناسە دەکرا و هێندەی نەمابوو جینۆسایدی کولتوری بگاتە ئەنجام. وەک چۆن لە سەر ناوی کوردایەتی زانابوون نەمابوو، بویری و ئازایەتی خاوەنداریکردن لەوەش نەمابوو. هەموو کەس لە کوردبوون هەڵدەهاتن و لە سەر ئەو بنەمایە تورکبوون کاریگەر ببوو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لە باکووری کوردستان کوردایەتی لە چوارچێوەی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ئاستی لەناوچووندا بوو و بە راستیش ئەگەر دەرکەوتنی و هاتنە مەیدانی رێبەر ئاپۆ نەبوایە کوردایەتی لەناو دەچوو.هیوای گەشە سەندوو و زانابوون کە لە ساڵی ١٩٦١ بەدواوە و بە پێشەنگایەتی مەلا مستەفا بارزانی بە تێکۆشان لە باشووری کوردستان هاتبووە ئاراوە، بە داخەوە بە هۆی پاکتاو و نسکۆی گەورەی ساڵی ١٩٧٥ خەونی کوردایەتی و هیواکانی لەباردبردبوو.

لەم خاڵەدا دەرکەوتنی گەورەی رێبەرایەتی هاتە ئاراوە و لە رێگەی پەکەکەوە ئێمە وەک گەلی کورد، ژنانی کورد و هەموو کۆمەڵگای کوردستان سەرلەنوێ زیندووبووینەوە و بە خێرایی گەیشتینەتە ئیرادەی شۆڕشگێڕی. بەم جۆرە شەڕی گەل لە دژی کۆلۆنیالیزم و داگیرکەر سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە و بە بێ وچان ٥٠ ساڵە بە بڕوایەکی بێهاوتاو، سەرسەختانە و بە پەیوەستبوون بە سەرکەوتنەوە بەڕێوەدەچێت. هەڵبەتە لە هەلومەرجێکدا کە لە سەر ناوی کوردایەتی هیوا، بوێری و زانابوون نەهێڵرابووەوە، پەکەکە وەک تێکۆشانی گروپێکی پێشەنگ دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەوانەی پەکەکەیان دامەزراند لە ناو گەلەوە هەڵکەوتبوون و وەک رۆڵەی گەلێکی هەژار-گوندی و رەنجدەر، واتە لەبەر ئەوەی کەسانێک بوون هەڵقوڵاوی گەلەکەیان، تێکۆشان هێشتا لە ماوەی سەرەتادا بووە تێکۆشانی گەل و هێشتا لە سەردەمی گروپدا بوو، پێناسەی شەڕی گەلی بەدەستهێنا. کۆمۆن یاخود سۆڤیەتی حیلوان گوزارشتە لەوە. لەسەرەتاوە بەشداربوونی ژنان و لە هەموو کۆمەڵگاوە بەشداربوونی کوردان، دەرخەری ئەوەیە. لەم واتایەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە کەسایەتییەک کە لە سەرەتاوە بە تێکۆشانی پەکەکە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ دەقی گرتبوو، کەسایەتی بەرخودانی گەل-شەڕی گەلە. 

بەڵام بە هۆی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەر و کودەتای فاشیستی کە نزیکەی هەموو ١٠ ساڵ جارێک لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجامی دەدات، پەکەکە لە یەکەم ساڵی خۆیدا ناچار بوو بڕوات یاخود وڵات جێبهێڵێت. لە بەر کودەتای فاشیست و بۆ ئەوەی نەگاتە بنبەست و درێژە بە تێکۆشان بدات، لە کوردستانەوە پەڕیەوە بۆ گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوە بووە هۆی ئەوەی شەڕ گەل بە پێشەنگایەتی پەکەکە تا ماوەیەک راگیرا. لەبەر ئەوەی لە هەلومەرجی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا تەواوی کوردستان گۆڕدرابوو بۆ ناوەندی ئەشکەنجە، بە یاسای زیندان بە سەدان هەزار کەس زیندانی کران و پێکهاتە و پێشەنگەکانی گەلانی رێکخستنکراو، لە زۆر زیندان بە تایبەتی زیندانی ژمارە پێنجی ئامەد رووبەڕووی گوشاری دڕندانە بوونەوە. لەو هەلومەرجەدا هەرچەندە گەل لە ئاستێکدا خۆڕاگری دەکرد، بەڵام بە دژواری لەناو کەشێکی ترس و تۆقاندندا بوو. رێبەرایەتیمان بە ئامانجی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی شەڕی گەریلا و لە سەر ئەو بنەمایەی بگەڕێتەوە بۆ وڵات، بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەڕیەوە. لەو واتایەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە بزوتنەوەی ئازادیمان کە لە ساڵی ١٩٧٣دا وەک گروپێکی ئاپۆیی پەڕینەوە بۆ کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٨دا لە ئامەدی دڵی کوردستان بەرجستەبوونی خۆی بەدەستهێنا و زوو گۆڕدرا بۆ تێکۆشانی گەل، کە بە هۆی دەستوەردانی رژێمی سەربازی فاشیست کە ساڵی ١٩٨٠دا روویدا، بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت راگیرا، قۆناغی چوونە دەرەوەی وڵات پێکهات، لە دژواری و تەنگوچەڵەمەی زۆردا سەرلەنوێ خۆی کۆکردەوە، ساڵی ١٩٨٢ توانی بگەڕێتەوە بۆ وڵات و لە ئەنجامی هەوڵی دژواری رێبەرایەتیماندا لە ساڵی ١٩٨٤دا دەست بە شەڕی گەریلا کرا. ئەوەی دەمەوێت لێرەدا دەستنیشانی بکەم ئەمەیە کە ئەگەر کودەتای فاشیستی ١٩٨٠ نەبوایە، لە راستیدا وەک بابەتی کۆمۆنی گەورەی حیلوان بە واتای مێژوویی خۆی لە ساڵی ١٩٧٨دا، تێکۆشانی ئێمە بە قورسی لەسەر شێوەی شەڕی گەل لەسەر بنەمای دەشتایی بەرەوپێش دەچوو و لە ماوەی سەرەتادا بە تەواوی کوردستاندا بڵاو دەبووەوە، بەڵام بەهۆی هەلومەرج و دژوارییەکانی دوای کودەتاوە، تێکۆشان سەرەتا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش لە چیاکانی کوردستان لە چوارچێوەی شەڕی گەریلا شێوەی بە خۆیەوە گرت.

شەڕی گەریلا لە دژی کۆلۆنیالیزم لە کوردستان و لە دژی دەوڵەتی فاشیستی قڕکەر هەڵمەتێکی مێژوویی ژیانەوەی گەورە، بڕیاردارییەکی گەورە، بوێری و ئیرادەیەکی پۆڵایین دەخاتەڕوو. لەبەر ئەوە هەڵمەتی ١٥ی ئاب وەک شۆڕشی ژیانەوە چووە ناو مێژوومانەوە  بووە هۆی هێنانەدی ئەو چاوەڕوانیە گەورەیەی کە بە سەدان ساڵ گەلەکەمان هیوای بۆ دەخواست. لەو واتایەدا شەڕی گەریلا  کە بە ١٥ی ئابەوە دەستیپێکرد، چیرۆکی گەلەکەمان دەگێڕێتەوە کە خۆی سەرلەنوێ ئافراند. بە پێشەنگایەتی عەگیدی گەلەکەمان، فەرماندەی ئەفسانەییمان مەعسوم کۆرکماز لە بۆتان شەڕی گەریلا دەستیپێکرد، هێزەکانی رزگاری کوردستان (هەرەکە) هەڵمەتی ١٥ی ئابی بە شێوەی شکۆمەندانە بە هەموو کەس لە دۆست و دوژمن راگەیاند و لەماوەی دوو سڵدا وەک سوپای رزگاری گەلی کورد (ئارگەکە)  خۆی رێکخست و بەم جۆرە هێڵی گەریلا کە لە بەرامبەر دژواری و هەلومەرجەکاندا خاوەن رۆح، وشیاری، بڕوا و ئیرادەی سەرکەوتن بوو دامەزرا. شەڕی گەریلا کە دەوڵەتی فاشیستی داگیرکەری خستە ناو شۆک و تۆقینەوە، بە خێرایی لە چیاکانی کوردستاندا بڵاوبووەوە سەرباری هەموو پشتیوانییەکانی ناتۆش بۆ دەوڵەتی تورک بەرەوپێشچوونەکانی رانەگیرا. شەری گەریلا شەڕی پێشەنگایەتی بوو و گەلەکەمان لە پێگەی تەواکاری و پشتیوانیدابوو. لە ژێر کاریگەری رێبەر ئاپۆ شەڕی گەریلاییمان لە بۆتان ئامێزی بۆکرایەوە و ت دەهات گەورە  و بەرفراوان دەبوو. لە ساڵانی ١٩٩٠ پشتیوانی گەلەکەمان بۆ گەریلا وەک لێشاو گەورەبوو، ژمارەی گەریلا کتوپڕ بۆ ١٠ هێندە زیادی کرد، بە تایبەتی بە بەشداری ژنان ئارگەکە پێناسەیەکی بەهێزی بەدەستهێنا و لە ساڵی ١٩٩٣دا سوپابوونی ژنان بەرەوپێشچوو. ئارگەکە لە ژێر پێشەنگایەتی ژناندا زیاتر بەرەوێشچوو و بووە خاوەن کاریگەرییەک کە گۆڕەپانی کوردستانی تێپەڕاند. گەلەکەمان بە بڕوایەکی بێ کۆتایی خاوەنداری لە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و هێڵی گەریلایەتی کرد و وەک هێمایەکیش بۆ ئەوە دەستی بە راپەڕینەکانی ١٩٩٠ کرد. سەرهەڵدانەکان لە نسێبین، جزیر، هەزەخ و کەربۆران لە ساڵی ١٩٩١ کەبەبەشداری سەدان هەزار کەس گۆڕدرا بۆ خاوەنداری لە تەرمی وەدات ئایدن و لە نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ بە رۆحی سەرهەڵدان لە هەموو شارەکانی کوردستان و گەورەشارەکانی تورکیا کە کورد تیایدا دەژیان بڵاوبووەوە. پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و شەڕی گەریلا بووە جەماوەری، گەلەکەمان لە هەموو بوارێکدا چالاک بوو و بە رێکخستنبوونی لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی-سیاسی دەستی بە بەرەوپێشبردنی پرۆپاگەندەی هونەر، زمان، کولتور و بانگەشەی شۆڕش کرد. وەک دەزانرێت دروشمی ساڵانی ١٩٩٠ی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرجستەبوو. بەم جۆرە پەکەکە کە لە کاتی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا چووە دەرەوەی وڵات و لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی بە شەڕی گەریلایی کرد، لەماوەی شەش ساڵدا واتە لە ١٩٩٠دا بووە گەل و هاتە ئاستێک کە وەک شەڕی گەل ناودێر دەکرێت. گەریلا بە کاراکتەری شەڕی گەل توانیبووی دە هێندە زیاد بکات، لە پێشەنگایەتی سوپای ژناندا کاراکتەرێکی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی بە دەستهێنا و دەستیکرد بە کاریگەریدانان لە سەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێتی، بڕوابەخۆبوون و ئیرادەی گەلەکەمان لە دژی داگیرکەران گەیشتە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو و لە بواری کۆمەڵایەتیدا پارتی، راگەیاندن، کولتور و رێکخستنی زمانیش پەڕیەوە بۆ قۆناغی گەلی شۆڕشگێڕ یاخود گەلێک کە تێدەکۆشا و بە تێکۆشان وڵات و ژیانی خۆی سەرلەنوێ بونیاد دەنایەوە. ئەو قۆناغە لە شەڕی گەلی کوردستاندا قۆناغێکی نوێ بوو و بە راستیش لە ئاستی شۆڕشگێڕیدابوو.

بەڵام وەک دەزانرێت ناتۆ دەستوەردانی لەو گەشەسەندنە کۆمەڵایەتییە و پێکهێنانی گەلی شۆڕشگێڕ کە بە سەرکردایەتی ڕێبەرایەتیمان پەرەی دەسەند کرد و کۆماری تورکی فاشیستی قرکەری سەرلە نوێ دامەزراندەوە. ناتۆ دەستوەردانی کرد چونکە شکستی دەوڵەتێکی ئەندام لە بەرامبەر پەکەکەی بە شکستی خۆی دەبینی، دەستتێوەردانی کرد و لە لایەکی ترەوە کۆماری تورکیا بە پێی بەرژەوەندی ناتۆ دامەزرا و هەر بۆیە مانەوەی بۆ هێزەکانی ناتۆ گرنگە.  لەبەر ئەم هۆکارە ناتۆ بۆ ئەوەی رێگری لە شەری گەلەکەمان بکات، بۆ جیاکردنەوەی رێبەرایەتیمان لە گەلەکەمان و پارتەکەمان لە گەل و گەریلا لە گەل، ناتۆ بەشی شەڕی تایبەتی گلادیۆی تورکی گەیاندە  چالاکترین ئاست. بەم ئامانجە ژیتەمی لە دەیان هەزار بکوژ دروستکرد و کوردستانی پڕکرد لە کۆمەڵکوژی بکەر نادیار. لە رێگەی رێکخراوی حزبولکۆنترا کابوس و مۆتەکەیان لەسەر گەلەکەمان دروست کرد. لەگەڵ دامەزراندنی کۆنترا گەریلا، گوندەکانی کوردستان و لادێکان بە گشتی رووبەڕووی گێرەشێوێنی و پیلانگێڕی کرانەوە. گەلەکەمان لە نێوان دوو بژاردەی جەردەوانی-سیخوری و کوژران هێڵرایەوە. ئەوانەی نەیاندەویست زێدی خۆیان بەجێبهێڵن، ناچاربوون ببنە جەردەوان و دواتر زۆربەیان لە ئەنجامی خۆبەدەستەوەداندا بوون بە کۆنترا. ئەوانەی پێداگرییان لەسەر ژیان لەسەر خاکەکەیان دەکرد بەبێ ئەوەی سازش لەسەر وڵاتپارێزی خۆیان بکەن، دەکوژران و زیندانی دەکران و لەژێر ترسی بەردەوامدا دەهێڵرانەوە. ئەوانەی بەرگەی ئەو دوو ڕێگایەیان نەگرت، هەندێکیان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حوسێندا چوونە عێراق، هەندێکیان چوونە ئەوروپا و هەندێکیان چوونەتە شارە گەورەکانی تورکیا، بێ ماڵ و حاڵ بوون و بەم شێوەیە سوپایەک لە رەنجی هەرزان بۆ کۆلۆنیالیزم  دروست کرد . دەیان هەزار گوند سووتاون، زۆرێک لە شارە کوردنشینەکان بە تایبەت شرنخ و لجێ بە تانک وێران کران و سووتێنران. سەدان هەزار کەس زیندانی کران، دەیان هەزار کەس لە لایەن ژیتەم، حزبولکۆنترا و ڕێکخراوەکانی شەڕی تایبەتەوە ڕفێنران و بە ئەشکەنجە شەهیدکران. وەک دەزانرێت لە ساڵی ١٩٩١ بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە کوردستان، گەلەکەمان لە ژێر بەزەیی ستەمی کۆنتڕاکاندا جێهێلران و ئەمەش ڕەوایەتی پێدرا. لەبەر ئەوەی باری نائاسایی لە بری یاسای فەرمی دەوڵەت بە واتای جێبەجێکردنی یاسای دەوڵەتی شاراوە یان قووڵە، نموونەی پراکتیکی ئەوە بریتیە لەوەی پێکهاتەکانی ژیتەم، حزبولکۆنترا، جەردەوانەکان، کۆنتراکان و میت چیان دەوێ بیکەن و کردەوەکانیان لە ژێر پاسەوانی  دەوڵەت لە دۆخێکدا ڕوودەدات کە ناتوانرێت لێپرسینەوە و دادگایی لە بارەوە ئەنجام بدرێت.

بەهۆی ئەو هەموو سیاسەتەی شەری تایبەت، لە ساڵی ١٩٩١ەوە دیواری گەورە لە نێوان گەلەکەمان و گەریلادا دروستکرا. ئەوان وەک کۆنسێپتی وشککردنەوەی دەریا و لەناوبردنی ماسییەکان ناودێریان دەکرد. وەک ئەوەی ئەو خەڵکەی کە بە دەریا پێناسە کرابوون و گەریلا کە بە ماسی پێناسە کرابوون، لەناویان دەبەن. پێیان وابوو گەریلا ئەگەر پشتیوانی گەلی دەست نەکەوێت ناتوانێت درێژە بە بوونی خۆی بدات. واتە بە بڕوای ئەوان ناتوانێت گەشە بکات و پێداویستییەکانی تەواو بکات و لۆجستیکی خۆی دابین بکات و زانیاری هەواڵگری بەدەست بهێنێت و بەم شێوەیە دەستپێشخەری بخوڵقێنێت. دەوڵەتی تورکی فاشیستی بە پشتیوانی ناتۆ کە ئەندامە تیایدا و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەکات، لە پێناو قڕکردنی گەلەکەمان پەنای بۆ هەموو جۆرە کارێکی نامرۆڤانە بە ناوی وشککردنەوەی دەریاوە برد. خراپترین ئازار و دڕندەیی لە مێژوودا بەسەر گەلەکەماندا هێنا. هەروەها بە نامرۆڤانەترین شێواز هێرشی کردە سەر گەریلا. تەرمی ئەو گەریلایانەی لە شەرەکاندا شەهید بوون دەستدرێژیان کرایە سەر، ئەندامانی جەستەی شەرڤانە بریندارەکان کە بەدیلی کەوتبونە دەست ئەوان بڕدران، وێنەی سەربڕدراوەکان وەک مانشێت لە ڕۆژنامە فەرمییە  بەناوبانگەکاندا بڵاوکرانەوە، ئاگر لەو ماڵانە بەردەدرا کە منداڵ و بەتەمەنیان تێدابوو، گەنجان فڕێ دەدرانە ناو بیرەکانەوە و تێزابیان بەسەردا دەکردن، ساڵانێک لە ژێرزەمینەکانی ماڵەکاندا بە بەستنەوەی بە دارەکانەوە نیشتمانپەروەرانیان  ئەشکەنجە دەدا. کوردستانیان کردە دۆزەخ و لە وڵاتی خۆیان کە بەهەشتە گەلەکەمانیان ناچار بە ژیان لە دۆزەخ کرد.

کاریگەری ئەم پرۆسەیە لەسەر شەڕی گەل درۆست  بوو. ئامانج لێی ڕێگرتنە لە خەباتی ئێمە نەگۆڕدرێت بۆ شەڕی گەل. دوژمن لە ڕاپەڕینەکانی سالی نەوەدەکان و یەکڕیزی گەل و گەریلا و گەشەی گەریلا ترسابوو. پەکەکە کە بوو بە پێشەنگ و هێزی سەرەکی شۆڕش، دوژمن لەوە ترسا. بۆ ڕێگریکردن لەمەش لە ساڵی ١٩٩١ دەولەتی فاشیست باری نائاسایی ڕاگەیاند و کوردستانی کردە شوێنی ژیتەم  و حزبولکۆنترا و کۆنترا و جەردەوان و میت. کوردستانی کردە شوێنی شەڕی تایبەت بۆ ئەوەی ڕێگا لە شەڕی گەل بگرێت و خەڵک و گەریلا جیا بکاتەوە، پەراوێز و بێکاریگەریان بکات.مرۆڤ دەتوانێت بڵێیت بە دواخستنی هەندێک پرۆسەی سەرهەڵدانی گەل کە بە پێشەنگی گەریلا درۆست کرا بوو، سەرکەوتن. ئەو ئەنجامە بۆ هێزی شەری تایبەت سەرکەوتنێکی گرنگ بوو. ساڵی ١٩٩١ ئەو شەڕە  چەپەڵە بەسەر کوردستاندا سەپاندبووی نەیتوانی گەلەکەمان ملکەچ بکات، نەیتوانی ئیرادەی گەل بشکێنێت، گەلیش لە هەموو مەرجێکدا خاوەنداری لە رێبەرایەتی و پارتەکەمان و گەریلا کرد، و بە پێکهاتنی شۆڕش نەیانهێشت گەل وەک گەریلا خۆی بەرپرسیار ببینن و بە باشی پشتگیری گەریلا بکەن. بەم شێوەیەش گەشەی شەڕی گەلی دواخست و نەیهێشت گەل ببێتە هێزی سەرەکی و بناغەی لە خەبات بۆ شۆڕشدا و وایکرد لەو دۆخەدا تەنها پشتیوان بن. تائاستێک بە ئیرادەبوونی گەل وەک هێزی بنەڕەتی شۆڕش سنووردار و لاواز کرد. نەیهێشت گەل و گەریلا پێکەوە شەڕ بەڕێوەببەن و ببنە دوو هێزی سەرەکی لە جێبەجێکردنی شۆڕشدا. لەگەڵ جێبەجێکردنی باری نائاسایی، خەڵک لەژێر فشارێکی قورسدا بەرتەسک کرایەوە، خەڵک وایان لێکرا تەنها لایەنگر بن و گەریلاش کە بینی زۆرداری لەسەرگەل هەیە و گەل ئازارێکی زۆر دەچێژت، بەم شێوازە مامەڵەیان کرد: "گەلەکەمان کە لەژێر فشارێکی زۆر قورسدایە، ئەستەمە هەموو بەرپرسیارێتی شۆڕش لەگەڵ گەریلا هەڵبگرن. ئێمەی گەریلا، شۆڕش دەکەین، گەلیش تا ڕادەی هێزی خۆی پشتگیریمان دەکات.'' ئەو سیاسەتی شەری تایبەتەی کە ئامانجی ئەوە بوو گەل و گەریلا نەبن بە یک و نەبن بە هێزی بنچینەیی شۆرش هێزی ئێمە پارچە بکەن و  دابەشیان بکەن و سوود لەم دابەشبوونە وەربگرن و ڕێگری لە شۆڕش بکەن. گەلەکەمان خۆی بە دەست ئەم سیاسەتەی شەڕی تایبەتەوە نەدا، بەڵام پێگەی خەڵک لە شۆڕشدا تەنها لە پشتیوانیدا سنووردار مایەوە. لەو پڕۆسەیەدا بە چەمکی "گەریلا لێبدە، لێدە کوردستان ئازاد بکە " مامەڵەیان کرد، بەو تێگەیشتنەی کە گەریلا بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی شۆڕش، جوڵایەوە.

لە هەلومەرجی کوردستاندا بێگومان پێویستی بە پێشەنگایەتی گەریلا هەیە و زۆر گرنگە. گەریلا تا ئێستا ڕۆڵی مێژوویی خۆی بینیوە و لەمەودواش بەردەوام دەبێت. بەتایبەتی لە ڤێتنام، چین، لە نموونەکانی شەڕی گەلدا، کە بە تێکۆشانی گەورە تا سەرکەوتن لە دژی زلهێزە ئیمپریالیستەکان ئەنجامدرا، لە وڵاتی ئێمە، کوردستانیش، پێویستمان بە تێگەیشتنێکی بەو جۆرە هەیە کە بەرپرسیارێتی گەل لە ئەنجامدانی شۆڕشدا بێت یەکسان بە بێت بە گەریلا. بۆیە گەلی ستەملێکراو تەنیا لە ڕێگەی شەڕی گەلەوە ئازاد دەکرێت و هێزە داگیرکەرەکانیش شکست دەدەن. لە مێژووی ئەم دواییەدا نموونەی لەو جۆرە زۆرن. گەلەکەمان ئاگاداری ئەمەیە و لە ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژاوادا، بێ گومان ئەزموونی ئەوەی کردووە کە مرۆڤەکان چۆن لە ڕێگەی شەڕی گەلەوە ئەنجام بەدەست دەهێنن. بۆ نمونە خەڵک لە حەلەب خۆیان ڕێکخست و بەرگریان لە خۆیان و شوێنەکانی خۆیان کرد و ڕێگرییان لە داگیرکاری کرد و بە شەڕی گەریلایی یەک بە یەک شوێنە داگیرکراوەکانیان ڕزگار کرد. نەک هەر ناوچەکانی خۆیان ڕزگار کرد، بەڵکو زۆرێک لە ناوچە عەرەبییەکانیان لە داگیرکاری فاشیزمی داعش ڕزگار کرد و ڕادەستی خاوەنە ڕەسەنەکانیان کرد. بە واتایەکی تر ڕۆژاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شەڕی گەل ڕزگار کران. سەردەمی ٤ئەمین و ١٣ سالی کۆتای  خەباتی ٥٠ ساڵەمان زۆر گرنگە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە ژێر ناوی "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ" دەستمان بە تێکۆشانی ستراتیژی چوارەمین کرد. شۆڕشی ڕۆژاڤا وەک بەرهەمی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە پڕۆسەیەکی ستراتیژیدا سەریهەڵدا. لە دژی داگیرکەریی تورک و پاشکۆکەی واتە داعش کە عەفرینی دێرین و سەرێکانی پایتەختی میتانیەکان، شارستانیەتێکی گەورەی کوردیان داگیر کردووە، تێکۆشانێک لە سەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەردەوامە. گەلەکەمان لە  شەنگال بە  ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕەوە بەردەوامە لە بنیادنانی کۆمەڵگایەتی و خۆپاراستن.

 

لە پرۆسەی خەباتی ستراتیجی چوارەمدا کە لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ پێناسەمان کرد، گەلەکەمان لە باکوور لە ساڵی ٢٠١١ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی خۆی ڕاگەیاند. بەڵام ئەم هۆشمەندیە ڕووبەڕووی فشارە قورسەکانی دەوڵەتی فاشیست بووەوە. هەروەها گەلەکەمان لە ساڵی ٢٠١٥دا نیشانیدا کە ئیدارەی بیانیان لە وڵات و شار و گەڕەکەکانی خۆیاندا ناوێت و بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنکانی گەل خۆبەڕێوەبەرییان راگەیاند. هەروەها گەنجانی کورد بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەرییەکانیان لە داگیرکەران، بەرگریان کرد لە شارەکانیان رێکخست. بەڵام دەوڵەتی فاشیست و جینۆسایدکەر بە هەموو هێزە داگیرکەرەکانیەوە هێرشی کردە سەر گەلەکەمان لە ناوچەکانی ئیدارە خۆبەڕێوەبەرییەکان و خوشک و براکانمان کە پارێزگارییان لەو شوێنانە دەکرد. بەو پێیە گەریلا چاوی لەم شتە دانەخست و بە هێز و لۆجستیکی دیاریکراوەوە چووە ئەو شوێنانەی خۆبەڕێوەبەرییان تێدا راگەیەندرابوو و گەنجان لە هەوڵی پاراستنیاندا بوون. بەم شێوەیە شەڕێکی ڕاستەقینەی گەل لە دژی داگیرکەران لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەچوو. واتای پێشەنگایەتی محەمەد تونچ، ئاسیا یوکسەل لە جزیرە، فاتمە ئویار و پاکیزە نایەر و سەڤێ دەمیر ئەوەیە. جەمیلەی بچۆک، دایکە تایبەتی تەمەن ٦٠ ساڵە کە شهید کران، لۆقمان بیرلیک بەدوای زرێپۆشەوە راکێشرا، ئەکین وان کە بە جەستەی ڕووتی پاکی خۆی لە شەقامەکاندا سوکایەتی پێکرا، ڕووخساری ڕاستەقینەی ئەو دوژمنەی لە شەڕی گەل دەترسێت دەردەخات، نوسەیبین کە سیندرۆمی بۆ دۆژمن دروست کرد، بەرخۆدانی سور، نیشانەکانی  شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەلن. ئەمانە پڕۆسەی شکۆمەندانەن، بەڵام کەسایەتی قڕکەری دوژمنی فاشیتمان، و هێرشە نامرۆڤانەیەکانی، ئەو کۆمەڵکوژیانەی ئەنجامیاندان، وای لێکردن زیاتر ئازار بچێژن. سەرەڕای هەموو مەینەتیەکانمان، جارێکی دیکە دەرکەوت ئەگەر شەڕی ئێمە شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل بێت، واتە گەنجان، ژن، منداڵ، پیاو و بەساڵاچووانمان، گەلەکەمان بە چالاکترین شێوە خاوەنداری لە وڵات، مێژوو، زمان، ناسنامە،  کولتوور و ئازادیمان بکەن و لە دژی شەڕی داگیرکەران لە هەموو شوێنێکدا لەسەر ئەم بنەمایە شەڕ بکەن، بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان سەردەکەوێت.

بنەمای سەرەکی ئەوەیە، رەتکردنەوەی داگیرکەر و داگیرکەران، مامەڵەکردن بەو هۆشیاریەوە کە ئێرە کوردستانە و ئێمە کوردین، بە پلەی یەکەم لە رۆی سەربازی، پەروەردە، دادوەری، هەڵوێست لە دژی هەموو دامودەزگاکانی کۆلۆنیالیستی بگیرێتەبەر، خزمەتیان پێنەکرێت، بە زمان و کولتوور و جلوبەرگمانەوە لە هەموو شوێنێک ئامادەبین، بە بیر داگیرکەران بهێنینەوە کە داگیرکەرن و بەردەوام بە بیریان بهێنرێتەوە کە ئێمە ئەوان قەبوڵ ناکەین، نیشاندانی کاردانەوە، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەموو کردەوەکانی فاشیزم بەبێ ترس، مافی لەناوبردنی داگیرکەران و خیانەتکاران لە وڵاتەکەمان بۆخۆمان بە ڕەوا ببینین، بڕوابەخۆبوون و جوڵانەوە بەو وشیاریەوە کە تێکۆشانمان رەوایە.

 گەنجانی گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خۆیان ڕێکبخەن و خەباتی خۆیان لە دژی داگیرکەران نیشان بدەن و لە هەموو شوێنێک ببنە چالاکوان. چالاکی، کاردانەوەکانمان دژ بە داگیرکەران رەوان و دژ بە سیاسەتە داگیرکەرییەکانی ئەوانە. ئەو کاردانەوە لە ناڕەزایەتییەوە  تا سزادانی داگیرکەران و خیانەتکاران دەگرێتەوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک داگیرکەر و خیانەتکاران بکەنە ئامانج و بەرامبەریان بێ کاردانەوە و بێ هەڵوێست نەبن.

مرۆڤ کە بەو هۆشمەندیەوە مامەڵە بکات، دەتوانێت ژیان لەوکەسانە بکاتە خەونێکی رەش و وابکات کە دەست کە تاڵانکردنی وڵاتەکەمان، ئیدارەدانمان بە سیاسەتی داگیرکەری بەردەن و شکست بهێنن. بەڵام نابێت خەڵک بڵێن " هەر خۆی گەریلا لە ئێستادا لە لوتکەی شاخەکاندا شەڕی سوپای داگیرکەر دەکەن، کاتێک سوپای داگیرکەر شکستی هێنا و بەرپرسانی دەوڵەتی فاشیستی دان بەوەدا بنێن کە شکستیان هێناوە، وڵاتەکەمان ئازاد دەبێت"، یان تەنیا بە چاوی شەری گریلا لە بەرامبەر سوپای داگیرکەر لێی نەڕوانرێت، چۆنکە ئەوکاتە دەوڵەتی فاشیستی قڕکەر بە رێبازەکانی شەری تایبەت نەک وەک کێشەی کورد، بەڵکو وەک "کێشەیەکی تیرۆر"  راوەستەی لەسەر دەکات و بەو جۆرە بە جیهانی نیشانی دەدات وهێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان بەو سیاسەتانەی کە خۆی دەیەوێت. جگە لەوەش گەل و گەریلا جیا دەکاتەوە و بە پاڵپشتی ناتۆ کە خزمەتی دەکات، روودەکاتە ناوچەکانی گەریلاکان و بەم شێوەیە شەڕی گەریلا دەگۆڕێت بۆ شەڕی بەرخۆدان لە دژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەر. بێگومان شەڕی نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەریش بە ناوی شۆڕشی کوردستان دەگاتە ئەنجام. چونکە گەریلاکانی ئازادی کوردستان چل ساڵە بەبێ وچان لەدژی ئەو سوپایەی کە ناتۆ پاڵپشتی دەکات شەڕ دەکەن و لەماوەی ئەو چل ساڵەدا سوپای داگیرکەریان تێکشکاندووە و هەموو پلانەکانی پووچەڵ کردووەتەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەگەر پشتیوانی ناتۆ و پەدەکەی داردەست و توخمە خائینەکانی باکووری کوردستان نەبوایە، لە مێژبوو سوپای تورکی فاشیستی بەتەواوی لەلایەن گەریلاکانەوە تێکدەشکێنرا. کێشەکە شەڕی گەریلا نییە لە دژی سوپای داگیرکەر. ئەم شەڕە وەکلەم چل ساڵەدا کراوە، لەمەودواش دەکرێت. گەریلای سەردەمی پسپۆر بە ئەزمونی پڕ و دەوڵەمەندیان، لەمەودوا شەڕ کاریگەرتر دەکەن. بەڵام ڕوونە دەوڵەتی تورکی قرکەر و فاشیست تەنیا بە سوپاکەی خۆیەوە لە لوتکەی چیاکان لەگەڵ ئێمە شەڕ ناکات. کۆماری داگیرکەری تورکیا، بە هەموو هێزی دەوڵەتییەوە، بە هەموو دامودەزگاکانییەوە، لە هەموو ڕوویەکەوە لەگەڵ ئێمەی گەل، شەڕ دەکات. ئێمەش دەبێت بە شەڕێ شۆڕشگێڕانەی گەل  لەسەر بنەمای بەرخۆدان وەڵامی تەواویان بدەینەوە. بۆیە پێویستە هەر تاکێک لە  گەلەکەمان خەباتکاری شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل بێت. جەنگاوەر تەنیا ئەو کەسە نییە کە لە سەر چیاکان چەکی بەدەستەوەیە. ئەرکی هەموو کەسێکە بە وڵاتپارێزی خۆی چالاکانە بۆ ڕزگاری وڵاتی داگیرکراو و گەلە ستەملێکراوەکەی هەڵوێست نیشان بدات و ئاگاداری ئەمە بێت و بە هەموو شێوەیەک هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر بە داگیرکەران، ڕێگە بە داگیرکەران و  هاوکاریان نەدات. شەڕڤان ئەو کەسەیە چارەنووسی خۆی لەگەڵ چارەنووسی گەل یەکدەخات و لە هیچ کارێکدا درێغی و کەمتەرخەمی ناکات. ئەو کەسەیە کە تەواوکاری گەریلایە لە سەر چیا و شارەکان و بە هەموو شێوەیەک دژی فاشیزم چالاکە.  کەسێک لە دژی داگیرکەران چالاکوانە کە بە گوێرەی شوێن، کار و دەرفەتەکان بۆخۆی بڕەخسێنێت. مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بە شەڕی خۆپاراستن ناو ببات. مەرجی هەبوون خۆپاراستنە. هیچ زیندوویەک ناتوانێت بەبێ خۆپاراستن درێژە بە ژیان بدات. ئەمەش بۆ هەمووان وەک یەکە. ئەگەر مرۆڤ بڵێت دەتوانم بەبێ بەرگریکردن لە خۆم بژیم، ئەوا بەڕاستی ناتوانێت پێناسەی بوون بکات. ئەو کەسانەی دەڵێن هەندێک کەسی تر من دەپارێزن یان هەندێک کەس لەبریمن، من دەپارێزن، وەک ئەوە وایە "برسی بووم با کەسێکی تر نان بخوات تا تێر بم" بەو رادەیە نالۆژیکییە. خۆی لە خۆیدا ئەو کۆمەڵگایانەی لە ژێر گوشاردان، ئەو گەلانەی لە ژێر دەستی داگیرکەریدا، ئەو ژنانەی لە جیهانی پیاوسالاریدا دەژین، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن، دەبێت خۆیان ڕێکبخەن و بەردەوام تێبکۆشن. ئەمەش بە پاراستنی پاسیڤ، بە ئەقڵیەتی تێگەیشتنی چینی ناوەڕاستدا بایاتەدی. گەلی کوردستان کە لە بازنەی جینۆسایددایە، تەنیا لە ڕێگەی شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەلەوە دەتوانێت خۆی بپارێزێت. مانای ئەمە خەبات ڕێکخراو، ڕادیکاڵ و هەمیشەییە، کە دەبێت هەموو مرۆڤێکی کورد لەم خەباتەدا چالاکانە بەشدار بێت، نیشتمانپەروەری و سۆڕشگێڕی رادیکاڵ بکات ئەرکێکە و بەپێی ئەو ئەرکە چالاک بێت. سەردەم سەردەمی ئەمەیە. قۆناغی ستراتیژی چوارەمینە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەم هۆشمەندییەوە سەرچاوە دەگرێت. یاخود، لە خەباتی ئازادیمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆیە، گەل و گەریلاکانمان پێکەوە، بە پێی پلانێک لەسەر بنەمای پاراستنی رەوا لە ڕێگەی شەڕی گەلەوە دامەزراوە، دەتوانرێت کۆتایی بەو بەدیلگیرانە ٢٥ ساڵەیە بهێنێت، کۆتایی بە داگیرکەری بهێنێت، جینۆساید بوەستێنێت و لە کۆتاییدا ئازادی مسۆگەر بکات. سەرهەڵدانمان بۆ ماوەی دوو سەدە، تێکۆشانی پەنجا ساڵەمان، ئەو بەهایانەمان کە هاتوونەبوون، راستی گەورەی رێبەرایەتیمان بەر لە هەموو شتێک، سوپای نەبەزیوی گەریلامان، ئەو شەڕەمان کە سەرکەوتنی بە بنەما گرتووە، هەموو دەرفەتەکان دەڕەخسێنێت، پێرسپێکتیڤی پێویست ساز دەکات.

 داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە چالاکانە بەشداری شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل بکەن. بەم بۆنەیەوە دەڵێین ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە پیرۆز بێت، لەبەر ئەوەی سکۆمەندی بە ئێمە بەخشیوە، سوپاسی رێبەرایەتیمان دەکەین، لە کەسایەتی فەرماندەی گەورەمان مەعسوم کۆرکمازدا بەپێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە.

لە کۆتاییدا دەڵێین کە سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەبێت کە لە سەر بنەمای شەڕێ گەلی شۆڕشگێڕانە تێدەکۆشن. دەڵێین سەرکەوتن بۆ ئەوانەیە کە بەو بڕوایەوە دەژین".

هـ . ب