ئامارا: ژنێک لە رووگەی بەرخۆدان و سەرهەڵدانەوە
ئامارا نوشتەی خۆی لە گەردنی خۆیی کرد و بەڕێکەتبوو. دەستێکی لەسەر نوشتەکەی، دەستێکیشی لەسەر دڵی، چاوی لە سەرهەڵدانی هەزاران ساڵەبوو. ئامارا لەگەڵ سەرهەڵدان، نادادی و زوڵمدا گەورە ببوو.
ئامارا نوشتەی خۆی لە گەردنی خۆیی کرد و بەڕێکەتبوو. دەستێکی لەسەر نوشتەکەی، دەستێکیشی لەسەر دڵی، چاوی لە سەرهەڵدانی هەزاران ساڵەبوو. ئامارا لەگەڵ سەرهەڵدان، نادادی و زوڵمدا گەورە ببوو.
ئامەد؛ قەڵای بەرخۆدان، خاکی قارەمانان، شارێکی دێرین و پڕ لە شارستانیەت کە چەندین بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە. لە سەر شاری دێرینی ئامەد زۆر شت وتراوە و نوسراوە. کە هیشتا پڕبەپێستی باسکردنی ئامەد نیە.
شارێک هەمووکاتێک هەوڵی بێدەنگکردنی دراوە، هەرچی کراوە، ئامەد بێدەنگ نەکراوە. شارێک کە بە نەوەکانییەوە بوونی هەیە.
چەندین کچ و کوڕی لاوی سەرکێش و قارەمانی گەورەکردوە. هەریک لەوانە بوون بە قارەمانێک، بوون بە تۆپەڵێک لە پریشکی ئاگر.
ئامەد شارێک کە هەموو کاتێک بە کچ و کورەکانیەوە شانازی کردوە. شارێک پڕبوو لە دەلالان، ئارژینەکان، لەیلاکان. منداڵەکانی ئەم شارە ئەم میراتییەیی قارەمانان وەک نوشتەیەک لە ملی خۆیان کرد و ڕۆشتنە چیا. یەکێک لەو منداڵانە ئامارابوو.
ئامارا نوشتەی خۆی لە گەردنی خۆیی کرد و بەڕێکەتبوو. دەستێکی لەسەر نوشتەکەی، دەستێکیشی لەسەر دڵی، چاوی لە سەرهەڵدانی هەزاران ساڵەبوو. ئامارا لەگەڵ سەرهەڵدان، نادادی و زوڵمدا گەورە ببوو.
ئێستا کاتی تۆڵەکرد بوو، کاتی خۆی بوو. دەبوایە تۆڵەسەندنەوەی دایکی لەبیرنەکردایە. جا بۆ هەر بۆ ئەوە بەڕێ نەکەوتبوو؟ بەبێ ئەوەی ئاوڕێک لە داوەوی خۆی بدات هەنگاوی ناو و بەڕێکەوت. هەرگیز نەوەستا نەیتوانی ئەو سەرهەڵدانە لە دڵی خۆیدا بوەستێنێت.
ئەم سەرهەڵدانەی برد بەرەو دەرسیم، بەرەو شارێکی تری ڕاپەڕیوو. لەوێ سەرهەڵدانی خۆی گەورەترکرد، ئێکۆشانی گەورەترکرد. زیلان، سارا، ئاکتانی خستە ناو نوشتەکەی خۆیەوە. هەرکەسێکی بناسیبایە ئاشنای خۆی دەکرد. بەم جۆرە ڕێگاکەی خۆی دەبڕی. ئامارا هەموو قارەمانەکانی لە دڵی خۆیدا کێشا.
بەبێ ڕاوەستان هەنگاوی دەنا، وەک ئەوەی درەنگ کەوتبێت لە گەیشتن بە جێگایەک. بەو دڵە گەنجەیەوە دەیویست لە هەموو جێگایەکی وڵاتەکەی بڕوانێت.
بە ئاگری سەرهەڵدانی ناو دڵی خۆیەوە، بەڕێکەوت و ڕێگاکەی دەبڕی. خۆی بگەینێت بە گارە، مەتینا، لەوێ لە بەردەم ڕوناکی ئاگری پەکەکە، لە پێش تینی ئاگری پەکەکەدا زیاتر ئاشنای خۆی ببوایە. کاتێک گەیشتە ڕۆژئاوا ئەو دڕندەیی هاتەپیشی ئەوی نەترساند، بە پێچەوانەوە ئیرادەی ئەوی گۆڕی بۆ ئیرادەیەکی پۆڵاین. هەرکاتێک شەڕی دەکرد ئایندەی سەرکەوتنی دەئافراند.
بۆ ئەوەی خۆی بە هێزتربکات ڕۆشتە بەر دەرگای ڕێبەر ئاپۆ. لەوێ زیاتر ئاشنایی ڕێبەرێتی و فەلسەفەکەی بوو. لەگەڵ زیاتر ئاشنابوون بە ڕێبەرێتی، مێژووی وڵاتی خۆی و خۆیشی زیاتر دەناسی. دیزانی ئەم توڕەیی کە لە دڵیدایە دەبێت لە شەڕدا لە دژی داگیرکەران دەربڕێت و بەم شێوە دەگات بە ئامانجەکەی. بۆ ئەمەش کار و گوفتاری خۆیکرد بەیەک شت. ئامارا بۆ ئەو ئامانجە تێدەکۆشا و ئەمجارە بەرەو خەرزان بەڕێکەوت.
بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە جارێکی تر بەرەو باکور ڕۆشت. ڕۆشتنی ئەمجارەی جیاواز بە مانادارتر بوو. ئیدی ئەو ژنە گەنجە نەبوو کە یەکەمجار پەیوەندی بە باکورەوە کردبێت. گەورەبوو، لە ناو ئاگری پەکەکەدا ببو بە تۆپەڵیک لە ئاگر. ئامارا بەشداری چالاکیەکان بوو. لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا تێدەکۆشا، هەرگیز وچانی نەدا.بە بێ وەستان خەباتی دەکرد بۆ ئەو بەڵێنەی کە دابووی.
لە ٢٧ی تەموزدا نوشتەکەی گەردنی ڕادەستی منداڵە سەرکەش و سەرهەڵدێرەکانی ئامەد. ئێستا ئامەد باسی قارەمانێتی ئەو بۆ ئامارە نوێکان دەکات.